.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
---------------------------------------------------------
.
نامەکەم کردە چەند پارچەیەک و خستمە گیرفانم
و خۆم نزم کردەوە بۆ لای قوربانیەکە
بەڵام هەستم بە شتێکی سەیر کرد ئەو
هەناسە دەدات! ئەو نەمردووە!
"جیمین" پڕ بە دەنگم ناوم هێنا بە خێرایی هاتە لام
"چی بوو!؟" بە شڵەژاویەوە هات
.
"خێرا پەیوەندی بە فریاکەوتن بکە ئەو نەمردووە دەژیت" وتم
چاوەکانی فراوان بوو
"تای فریاگوزاری لێرەیە" وتی و خێرا ڕۆیشتە دەرەوە
لە کۆتاییدا هیوایەکم هەیە لە کۆتاییدا کەسێک دەبێت باسی بکوژەکەم بۆ بکات هیوایەکی بچووک لە نێو ئەو هەموو گێژەڵۆکەیە
کارمەندەکانی فریا گوزاری بە خێرایی ئەویان گواستەوە و بەڕێ کەوتن بۆ نەخۆشخانە من و جیمینیش لە دوایان ڕۆیشتین
.
.
.
.
دوای کردنی نەشتەرگەریەکی قورس پزیشکەکان توانیان ژیانی ڕزگار بکەن بەڵام بارودۆخی هێشتا ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری چڕدایە
دەبێت بە هەموو شێوازێک ئاگەداری بین دوو ئەفسەری پۆلیسم ڕاسپارد بۆ ئاگەدار بوونی
خێزانەکەشی لێرەن
ئەمجارە هیچ ڕێگایەک نیە تا بتوانێ دەربکەوێت هەموو شتێک کۆتایی دێت دوای ئەوەی بە ئاگا هات
لەگەڵ جیمین ڕۆیشتین لە نەخۆشخانە ئەو کاتەی بە ئاگا هات دەگەڕێینەوە لە کۆتاییدا ئەو یەکەم کەس بووە ڕزگاری بووبێت لە زەبرە بە هێزەکانی ئەو بکوژە
هەر یەکەمان گەڕاینەوە بۆ شوێنی کارەکانمان
لە ڕێگا بووم بۆ ئۆفیسەکەم لێکۆلەر جیۆن ڕێگاکەی لێ گرتم
"چیت دەوێت؟" وتم
.
"دەمەوێت بگەڕێیتەوە و بەیەکەوە بەردەوامی بە کەیسەکە بدەین" وتی
.
"چۆن لەگەڵ گومان لێکراوی کەیسەکە کاردەکەی؟" وام پێ وت
.
"باشە ببوورە هەڵە بووم ئەوە گومانێک بوو" وتی
.
"من ناگەڕێمەوە لە ئێستادا هیچ کێشەیەکم نیە بەرەوپێشچوونی باشیش لە کەیسەکە هەیە پێویستم بە کۆمەڵەیەک نیە بۆ کەیسەکە"
ئەوم تێپەڕاند بەڵام وەستام کە قسەیەکی کرد
.
" دەبینم لە خۆبایی بووی دوای ئاشکراکردنی کەمێک زانیاری وادەزانی ئەوە هەموو شتێکە کە ئەوت بینیوە؟ "وتی
.
" منیش دەزانم ئەوە هەموو شتێک نیە وە لەخۆبایی؟ بەڵێ لەخۆباییم باش تێبینیت کرد "
ڕێگام نەدا قسەی تر بکات و ڕۆیشتمە ئۆفیسەکەمهەرچەندە کارێکی لەم جۆرە نیە بیکەم لێرە
گەر کارێکیش هەبێت ناتوانم سەرنجی تەواوم لەسەری بێت لە ئێستادا هەموو سەرنجم لەسەر ئەو هیوایە بچووکەیە هێشتا ئاسوودە نیم
دەترسم بزانێت کە نەمردووە بگەڕێتەوە بۆ گیانی هەرچەندە نەخۆشخانە شوێنێکی چۆڵ نیە بتوانێ بە ئاسانی تێپەڕ بێت لێی
خولەکێک!!
مۆبایلەکەم هەڵگرت و خێرا پەیوەندیم بە جیمین کرد
*
"بەڵێ تای شتێک ڕوویداوە؟" وتی
.
"جیمین ئەو هەواڵە لە ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاوبۆتەوە؟" وتم
.
"بەڵێ چەند ئاژانسێک لە شوێنی ڕووداوەکە بوون" وتی
.
"بە نەفرەت بێت پێی دەگات" کەمیک بە توڕەیی وتم
.
"چ شتێک بە کێ دەگات؟" پرسی
.
"بکوژەکە ئێستا دەزانێت کە ئەو نەمردووە"
.
" نەفرەت چۆن بیرم لەوە نەکردەوە"وتی
.
" ئێستا واز لەوە بهێنە ئەفسەری زیاتر لە نەخۆشخانە دابنێ نابێت بە هیچ شێوەیەک دەستی پێی بگات" وتم
.
" باشە ئەوە دەکەم"وتی
.
"گەر شتێک جێگای گومان بوو پەیوەندیم پێوە بکەوە" وتم
.
" باشە وا دەکەم خوات لەگەڵ"وتی
.
"خوات لەگەڵ"وتم و پەیوەندیەکەم داخست و لە شوێنی خۆم دانیشتم
هیوادارم زوو بە ئاگا بێتەوە تاکو هەموو شتێک کۆتایی پێ بهێنم
بوەستە کاتژمێر چەندە؟
سەیری کاتژمێرەکەم کرد
نزیکی چواری بەیانی لێکۆلەر جیۆن چ کارێکی لێرە هەبوو تا ئەم کاتە؟
چاوەڕوانی من بوو؟ نەخێر شتی وا مەحاڵە کەواتە بۆچی لێرە بوو
بەهەرحاڵ هەر شتێک بێت
.
.
End pov
.
.
Nara pov
YOU ARE READING
~Lovely Criminal~Kurdish✔️
Mystery / Thriller"بۆچی ئەو کەیسە درا بە من؟" . . . "من پەیوەندیم لەگەڵ ئەو کەیسە چیە؟ . . . "واز ناهێنم تا کۆتایی بە هەموان نەهێنم" . . . Writer-rina Start:19/10/2023 End:15/9/2024