......
..
..سۆفیا:هەر بەجدی دەبێت ئێرە جێبهێڵین؟
کاتێک بەچاوە بچووک و پشیلانییەکەی سەیری دایک و باوکی دەکرد، دایکی کەوتە سەر ئەژنۆ تاکوو باڵای بگاتە ئەو ، دەستی لەسەر کوڵمە پەمەییەکانی دانا
ئێما:کچم پێویستە ئێرە چێبهێڵین بۆ خۆمان بۆ تۆ
باوکی خۆی گەیاندە ئاستی هەردووکیان
لیژوور:کچم دایکت ڕاست دەکات
سۆفیا:بەڵام ئەی هاوڕێکانم
لیژوور:کچم ئەوماڵەی لێی دەمێنینەوە خۆی کوڕێکی لەتۆ گەورەتریان هەیە وەدەتوانی ببیت بە هاوڕێی ئەو وە هاوڕێی زیاتریش درووست بکەیت
کچە بچووکەکەش هیچی تری نەوت بۆکۆتا جار سەیری ژوورە دڵخوازەکەی کردوو دەستی دایک و باوکی گرت بۆ ژیانە نوێیەکەی
سواری گالیسکەکەیان بوون کەلەلایەن شانشینی کیمەوە بۆیان هاتبوو ، بەڵێ شانشینی کۆری
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەلاکەی ترەوەدایکم هەر بەژوورەکانەوە دەهات و دەڕۆیشت تاکوو بزانێت کە هەموو شتێک تەواوە ، ڕقم لێیە کاتێک کەسێک سەردانمان دەکات ئینجا تاکوو هەتایە ،ئاااا
خاتوون کیم:تایهیۆنگ بڕۆ و بزانە ژووری کچەکە چۆنە دەی
تایهیۆنگ:دایکە من بۆچی ئەم کارە بکەم؟ خۆی خزمەتکارمان زۆرە بەوان بڵێ
خاتوون کیم:کوڕم وەکوو ئەوەی دەزانیت کە ئەوان سەرقاڵن ، وە لاساریشم ناوێت دەی بڕۆ
منیش بە بێزاری بەڕی کەوتم بۆ ژووری ئەوکچە ، ئەوان ژوورەکانیان لە نهۆمی سێیەمە ، واتا بەنهۆمی دووم دەڕۆیتە سێیەم ، ئایش بەڕاستی هێزم تیا نەما دەسکی دەرگاکەم کردەوە ، هم باشە کێشەی نییە بۆ ژووری کچێکی بچووک ,چوومە لای دۆڵابەکەی هەرچەندە وتیان کەخۆیان جلەکان دەهێنن بەڵام دایکم هەر لاری کرد و دەیویست کە خۆی جلی بۆ بکڕێت ، بەتایبەتی کلتوری ، منیش یەکێک لە حەزیەکانیم دەرهێنا کە ڕەنگەکەی شین بوو ، واه واتا ئەوەندە بچووکە ، بەخێرایی دامنایەوە جێگاکەی خۆی لەبەر ئەو دەنگە دەنگەی دەرەوە پێم وابێت ئەوان لێرەن ، چوومە خوارەوە و لە ناوەڕاستی دایک و باوکم وەستام وەک و شازادەیەک ، گالیسکەی شانشینەکەمان وەستاو دوو کەسی گەنج هاتنە دەرەوە لەگەڵ کچێکی بچووک واه زۆر کیوت بوو ئحمم ئەوە چی دەڵێیت
بەڕێز کیم:ئۆ لیژوور
وای وت کاتێک بەرە و ڕویان چوو باوەشی لەو پیاوە گەنجەدا
خاتوون کیم : ئێما
ئەویش چوو باوەشی لێدا ، منیش تەنها کچێکی بچووکی ترساو دەبینم کە لەدواوەی باوکی وەستاوە لەگەڵ بوکەشوشەکەی
YOU ARE READING
Hidden love
Romanceسۆفیا ئەو کچەی کە منداڵی شارەکەی لەناو دەچێت وە ماڵەوەیان توانای کڕینی خانووێکیان نییە بە ناچاری دەرۆن بۆماڵی خزمێکی دوریان کە لەشانشینێکی تر ، وەتاکوو تەمەنێک لەگەڵ یەکتر دەبن بەڵام دواتر .... وەرزی دووەمیش هەر لەناو ئەو بەرگەیە کورتەیەک لەوەرز دوو...