(12)my father

657 99 1
                                    

بەیانی بۆوە ، زۆر زوو نازانم بۆچی ئەوەندە زوو کات دەڕوات لەلای ئەو هەڵسام ئەویشم هەڵساند تاکوو ئاگادار بێت

سۆفیا:تایهیۆنگ هەڵسە دەرەنگە

تایهیۆنگ:هەڵساوم

هەڵسایەوە لەجێگاکەی ، چۆن دەکرێت مرۆڤ ئەوەندە جوان بێت لەکاتێک کە تازە لەخەو هەڵساوە

تایهیۆنگ:ئامادەیت؟

سۆفیا:بەڵێ

ڕۆیشتین لە میوان خانەکە بەڕێ کەوتین بۆلای شوێنی وەستانی شەمەندەفەرەکە

تایهیۆنگ:تۆلێرە دانیشە منیش دەچم بلیتەکە دەکڕم و دەیهێنم

سۆفیا:باشە ، بەڵام ئەوە بگرە

هەندێک پارە بوو نامەوێت ببمە بارگرانی بەسەریەوە

تایهیۆنگ:ئۆ وادیارە تۆ پارەت لەمن زۆرترە ، ئەوە چییە هەڵیبگرە

وای وت و ڕۆیشت بەڵام چاکەتتکەی لەلای من بوو

منیش لەناو گیرفانەکەیم دانا

ئەوهاتەوە

تایهیۆنگ:بگرە ئێستا شەمەندەفەرەکە دێت، پێویست ناکات لەگەڵت بێم؟

بەخەم خۆرییەوە وای وت بەڵام ئەو خۆشەویستی هەیە سۆفیا

سۆفیا:نا نەخێر سوپاس

بەئاسایی وەڵامم دایەوە ، چەند خولەکێک بوو شەمەندەفەرەکە گەیشت

سۆفیا:وابزانم دەبێت بڕۆم

هەڵسامەوە و شتەکانم هەڵگرت چوومە لای دەرگای شەمەندەفەرەکە بێگومان تایهیۆنگیش لەدوامەوە بوو

تایهیۆنگ:سڵاوی من بۆ ماڵەوە بگەیەنە وە ئاگاداری خۆت بە سۆفی

سۆفیا:سوپاس

ڕۆیشتمە ناو شەمەندەفەرەکەوە ، لەشوێنی خۆم دانیشتم ، ئەویش بەڕێ کەوت ، سەیری دەرەوەم دەکرد ئاههه خۆزەگە تەمەنم لەنزیک تەمەنی ئەو دەبوو خۆزگە ، بەڵام چیی بکەم نایەتەدی ، ئاخێکم هەڵمشت ، لەماڵەوە جەنگ ڕوودەدات من باوکی خۆم دەناسم


ــــــــــــــــــــــ
گەیشتمەوە شانشینی کیم بەڵێ بێ ئەوەی خۆیان بێنە دوام، منیش بەڕێ کەوتم  بۆ ماڵەوە . هەرکە دەرگاکەمم کردەوە دایکم هات بەرەو ڕووم ویستی لەباوەشم بگرێت ، بەڵام باوکم نەیهێشت لەبەر قسەکانی

لیژوور:ئەوە لەکوێ بوویت ها؟

بەدەنگێکی بەرز

بەڕێز کیم:لیژوور ئارامبە ئەو منداڵێکە

لیژوور:منداڵ ئەگەر منداڵ بوایە ئەوا نەدەچوو بەتەنها بۆ ئەو شوێنە دوورە

هات بەرەو ڕووم منیش دەترسام

لیژوور:نازانم چیت پێبڵێم سۆفیا نازانم

وای وت و ڕۆیشتە سەرەوە بۆ ژورەکەیی

ئێما:کچم هیچت لێبەسەر هاتووە

بەگریانەوە وای دەوت

سۆفیا:نا دەیکە باشم

وەڵامم دایەوە و چوومە سەرەوە بەخێرایی بۆ ژوورەکەمم . گریان ، دڵتەنگی ، بێهیوابوون ، ڕوخان ، هەمووی لەمن کۆ بووبۆیەوە ، نازانم چیی بکەم نازانم ، ئاههههههه .




ـــــــــــــــــــــــــــــــ
دوای چەند ڕۆژێک دایکم پێی ڕاگەیاندین کە دووگیانە ، واتا من خوشک و برام دەبێت کەمێک ناخۆشە بەڵام چیی بکەین ، وەهەروەها تایهیۆنگیش پێی ڕاگەیاندین کە ئەمساڵ نایەتەوە لەبەر ئەوەی  دەیەوێت سکۆڵر شیپ بخوێنێت کە دەتوانێت زیاتر نمرە بهێنێت . بۆیە ناخۆش دەبێت ئااااا

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆمی ئەکتێڤ بکەن گوڵەکان

Hidden loveWhere stories live. Discover now