گەیشتمەوە ماڵەوە لەگەڵ جۆنکووک ، خوداحافیزیمان کرد و یەکسەر چوومە ژوورەوە ئەو درۆی کرد ئەو وتی یەکەم جار بە منی دەڵێت کە چی من کۆتا کەم کە دەیزانم ، بەخێرایی چوومە ژوورەکەم ، گریام گریام بەڵێ بۆ ئەو یەکەم دڵشکانە نا یەکەم نەبوو بەڵام بە ئازارترینیان بوو
دەبێت هەرئێستا بچم بۆ لای تایهیۆنگ دەمەوێت بە چاوەکانی خۆمم بیبینم تاکوو بزانم ڕاستە جلەکانم کۆ کردەوە دەمەوێت بەیانی بڕۆم بە یەکەم شەمەندەفەر سەبارەت بەدایکم و ئەوان نازانم بەڵام هەردەبێت بڕۆمبەیانی
هەڵسام دەبێت بڕۆم بۆ لای تاکوو بە چاوی خۆم بیبینم
سۆفیا:دایکە ڕۆیشتم
ئێما:کچم ئەمڕۆ قوتابخانە هەیە؟
بەڵێ ئەمڕۆ دەنگۆی ڕاستی هەبوو کە قوتابخانە نییە بەڵام من هەر دەڕۆم
سۆفیا:بەڵێ بەڵێ هی ئێمە هەیە ،، دەی ڕۆیشتم
بەخێرایی واموتوو چوومە دەرەوە
بەڵێ هێشتا شەمەندەفەرەکە نەڕۆیشتووە ، بلیتەکەم بڕی و بەڕێ کەوتم بۆ لای ئەو هیوادارم ئەو شتە ڕاست نەبێت
دوای چەند کاتژمێرێک گەیشتم ، دڵنیام دایکم و ئەوان ئێستا بیزانن هەر دەمکوژن بەڵام چیی بکەم؟
بە تەلەفۆنێک تەلەفۆنم بۆ دایکم و ئەوان کرد
(ئەوانەی لەشوێنی گشتین)
سۆفیا:دایکە؟
ئێما:کچم ئوە لەکوێیت ها ئەوە قوتابخانە تەواو بووە بەڵام بۆ لەماڵەوە نییت؟
بەدەنگێکی بەرز ئەو قسانەی دەکرد
سۆفیا:دایکە من لەلای تایهیۆنگ بەڵام نازانم ئەو لەکوێیە
دڵنیام ئێستا شۆک بووە ، تەلەفۆنەکەی دایە باوکم
لیژوور:ئەوە چیت کردووە؟ هاا بۆچی،بەتەنها چویت بۆ ئەوێ؟
بەدەنگێکی بەرز وای وت
سۆفیا:ب.باوکە م.من تەنها ویستم تایهیۆنگ ببینم
لیژوور:چیی هەر ئێستا دەیەتەوە ماڵەوە
سۆفیا:بەڵام باوکە تاکوو بەیانی بلیتەکانی شانشینەکە نادەن
لیژوور:گرنگ نییە هەر ئێستا دەگەڕێیتەوە ، وە تەلەفۆنێک بۆ تایهیۆنگ دەکەم لەشوێنی خۆت نەجوڵێیت
سۆفیا:باوکە بلیت نییە
تەلەفۆنەکەی داخستەوە لەسەرم منیش دەستم کرد بە گریان . بۆچی ئەو شتانە بەسەر من ڕودەدات ؟
دواچەند خولەکێک تایهیۆنگ هات بەڕاکردنەوە وە زۆر جوان بوو قابوتێکی ڕەشی لەبەر بوو کە لەگەڵی دەگونجا بەڵام لەگەڵ کەسێک بوو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کۆمێنت و ڤۆت لەیاد مەکەن ، بۆمی ئەکتیڤ بکەن گوڵەکان
YOU ARE READING
Hidden love
Romanceسۆفیا ئەو کچەی کە منداڵی شارەکەی لەناو دەچێت وە ماڵەوەیان توانای کڕینی خانووێکیان نییە بە ناچاری دەرۆن بۆماڵی خزمێکی دوریان کە لەشانشینێکی تر ، وەتاکوو تەمەنێک لەگەڵ یەکتر دەبن بەڵام دواتر .... وەرزی دووەمیش هەر لەناو ئەو بەرگەیە کورتەیەک لەوەرز دوو...