(5)play

790 114 0
                                    

تاهیۆنگ لەژوورەکەی هاتە دەرەوە وادیارە خۆی شوشتووە منیش دەچووم بۆ خوارە تاکوو تۆزێک شت بخۆم دووبارە خواردن یانی نازانم چیی بکەم

تایهیۆنگ:چیی دەکەیت؟

وای وت کاتێک خاولەیەکەی بەقژی دادەهێنا

سۆفیا:ه،هیچ تەنها دەچوومە خوارە تاکوو شتێک بخۆم

تایهیۆنگ:بیرۆکەیەکی باشە ، منیش زۆرم برسیە بابڕۆین

خۆی بەپێش من دا و ڕۆیشت منیش لەدوای

تایهیۆنگ:کوا دایکم و ئەوان

وای وت کاتێک لەسەر مێزەکە دانیشت

سۆفیا:خزمەت کارەکان وتیان کە چوون بۆ ماڵی ئامۆزاکەی دایکت وە گوتیان دەرنگ دێنەوە

تایهیۆنگ:باشە شەویش کوڕەکان دێن ، ئەوە دەزانی ؟

سۆفیا:ئەی چۆن یاری خۆشم داناوە دەیکەین

کاتێک قاشێک شوتیم خوارد

تایهۆنگ:منداڵ

سۆفیا:من منداڵ نییم ساڵێکی تر دەبم بە پانزە ساڵ

تایهیۆنگ:پیربوویت

سۆفیا:وەک تۆ

تایهیۆنگ:بۆ وەک من ، من تازە  گەنجم

سۆفیا:باشە باش

بەلاچاوێک سەیرم کرد تش زۆر جوانە بەوشێوەیەش کاتێک قسەم لەگەڵ دەکات نازانم چۆن وەڵامی بدەمەوە لەبەر ئەوەی دەشڵەژێم

شەو

بەڵێ لەکۆتاییدا کوڕەکان لێرەن بەڵام هێشتا دایکم و ئەوان نەهاتوونەتەوە

چوومە سەرمێزەکە

سۆفیا:ئحممم سەرنجتان لێرە بێت هاوڕێیان

ئەوانیش لە قسەکانیان وەستان و سەیری منیان کرد

سۆفیا:من دەمەوێت یاریەک بکەین

شوگا:یاری؟

جین:کچم ئێمە منداڵین؟

جەیهۆپ:ئەرێ دەوازی لێبهێنن بابزانین چی دەڵێ

جۆنکووک:هەست دەکەم یاریەکی خۆش دەبێت

سۆفیا:ئەرێ دە بێدەنگ ، یاریەکەمان بریتییە لە چاوشارکێ

بە دڵخۆشییەوە وتم بەڵام ئەوان هەموو ئاخێکیان هەڵکێشا

سۆفیا:هاوڕێیان ئەرێ بۆ وان دەی هەڵستن با یاریەکە بکەین وەهەروەها کێ تەمەنی گەورەترە ئەو چاوی دەگرێت واتا لە گەورەوە بۆ بچووکە دەی جین هیۆنگ هەڵسە

ئەوانیش زۆر بێقسە بوون

سۆفیا:دەی لەبەر من تەنها یەک جار

ئەوانیش بەبێزاری هەڵسان

سۆفیا:دەی جین هیۆنگ تۆ لەو دیوارە سپییە چاوت دابخە وە تاکوو سەد دەژمێریت وە ئێمەش خۆمان حەشار دەدەین

ئەویش ڕۆیشت تاکوو چاوی دابخات ، ئەو چاوی داخست ئێمەش بڵاو بوینەوە من چووم بۆ چێشت خانەکە ، لەناو کەوەنتەرەکە خۆم حەشار دا دڵنیام نایەت بۆ ئێرە لەبەر ئەوەی بڕواناکات کە کەسێک لێرە خۆی حەشار بدات ، باشە گوێم لێبوو کە یەکەم کەس جۆنکووکیان دۆزیوەتەوە واتا ئەو چاوی دادەخات . بۆیە بانگی هەموومانی کرد تاکوو بڕۆین لەجێگاکانمان و بیچنە لای ئەوان

سۆفیا:هێی جۆنکووک وادیارە خۆت زوو بەدەستەوە دا

جۆنکووک:ئایش بێدەنگ بە

یاری دووەم دەستی پێکردەوە ، ئەمجارە بڕیارم دا کە بچمە نهۆمی دووەم ، ژووری مام و مامۆژنم لەژێر جێگاکەیان ئەوی باشەو بچووکە دڵنیانیم کە کەسم بمبینێت ، بۆیە دەرگاکەم کردەوە و چوومە ژوورەوە بەخێرایی خۆم لەژێر جێگاکە نا تاکوو نەمبنێت لەبەر ئەوەی گوێم لێبوو وتی کە وا دێت ، بەڵام لەترسان ڕاپەڕێم لەگەڵ ئەوەی تەنیشتم

تایهیۆنگ:تۆش ئێرەت هەڵبژارد

بەدەنگێکی زۆر زۆر نزم

منیش سەرم بە بەڵێ ڕاوەشاند

تایهیۆنگ:پێویستە لەنزیک یەک بین لەبەر ئەوەی لەوانەیە بمان بینن

ئەو هاتە پێشەوە وە منیشی ڕاکێشا ، ئای دڵم لە دەرەوە کەوتووە هەست کەم لەبەر ئەوەی زۆر لەیەک نزیکین ئەی هاوار دەمرم

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەوەش پاڕت بۆمی ئەکتیڤ بکەن

Hidden loveWhere stories live. Discover now