(2) I have crush on him

959 129 0
                                    

سۆفیا:دایکە باوکە من ڕۆیشتمە قوتابخانە

وام وتو چوومە خوارەوە لەدەرگای تایهیۆنگ دا وەکوو هەندێک جار سارد

تایهیۆنگ:چیت دەوێت؟

زۆر بەساردی وای وت

سۆفیا:هیچ تەنها وتم کە لەسەر ڕێگای خۆم بانگت بکەم بۆنان خواردن

تایهیۆنگ:پێویستی نەدەکرد

وای وت و دەرگاکەی بەڕوومدا داخست جش بێ ڕێز بەڵام من هەر خۆشم دەوێی هم ، قژم بەدەستێک پاڵنیایە سەرەوە واکوو ئەوەی کە شاژن بم و چوومە خوارەوە

سوفیا:بەیانیتان باش

وەڵامیان دامەوە

بەڕێز کیم: باشە بزانم ئێستا چۆنیت لە قوتابخانە؟

سۆفیا:زۆر باشم مامە کیم

خاتوون کیم:زۆر دڵخۆشم کە گوێم لەوە دەبێت

منیش تەنها بەزەردەخەنەیەک وەڵامم دانەوە

خاتوون کیم:سۆفیا بۆچی لەسەر ڕێگای خۆت بانگی تایهیۆنگ نەکرد؟

سوفیا:مامۆژن بانگم کرد بەڵام ئەو دەرگاکەی بەڕووم دا داخست

بەڕێز کیم :چەند جارم وتووە کە ئەوە تەرک بکات

سۆفیا:دەی من ڕۆیشتم ، خواتان لەگەڵ

وام وت ودەرگاۆەم داخست ، چاوێکم بەدەرەوە گێڕا ئەوەتا بەخێرایی چووم بۆلای

؟؟؟:ئەرێ ئەوە بۆ تۆ زۆر درەنگ دەکەوێت؟

بەبێزاری وای وت

سۆفیا:ئەرێ دە جۆنکووک ئەوە بۆ وادەڵێیت؟

بەڵێ لەگەڵ جۆنکووک دەڕۆمە قوتابخانە لەبەر ئەوەی ئەوانی تر هەموو قوتابخانەیان تەواو کردووە ئەویش لە قۆناغی کۆتاییە ، ئێمە تەنها چوار ساڵمان جیاوازە واتا ئەو دەبێت بەهەژدە منیش ئێستا چواردە ساڵم بەڵێ وەکوڕەکانی تریش بۆ نموونە تایهیۆنگ بیست ساڵە دەزانم پیربووە بەڵام ئیتر چی لێبەکەین

لەقوتابخانە تەواو بووین ئایش زۆر بێزارکەرە زۆر

سۆفیا:جۆنکووک بۆچی شەو لەگەڵ کوڕەکان نایەن بۆ ماڵمان؟

جۆنکووک:سۆفیا دەبێت لێیان بپرسم ، ئەگەر کاتیان هەبوو ئینجا

سۆفیا:باشە

وام وت ڕۆیشتین هەموو کات ئەو دەمهێنێت و دەمگەڕێنتەوە وەکوو براگەورەیەکە بۆمن ،

دەرگاکەم کردەوە

سوفیا:لەماڵەوەم

بەڵام کەس وەڵامی نەدامەوە

سۆفیا:دایکە باوکە

کەس وەڵامی نەدامەوە ، بۆیە منیش چووم و لەیەکێک لە خزمەت کارەکانم پرسی ئەویش وتی کە ماڵەوە هەموویان چوون بۆ ماڵی خزمێکمان ، منیشیان نەبردووە بەس با بگەڕێنەوە . چوومە سەرەوە بۆ ژوورەکە خۆم گۆڕی و تۆزێک پاڵکەوتم تاکوو سەرخەوێک بشکێنم .

Hidden loveWhere stories live. Discover now