๛.....𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟.......13..๛..
๛......♡....∞......♡بێلا
"گرنگ نییە چی ڕوودەدات مەیە دەرەوە لەم ژوورە باشە؟" دایکی وتی هەناسەدانی قورس ببو لەکاتێکدا هەوڵی شاردنەوەی منداڵە ١٠ ساڵانەکەی دەدات لە شوێنێکی خانوەکەی
"بەڵام بۆچی دەڕویت دایە؟ بمێنەرەوە تکایە؟" کچەکەی لە کاتی گریان داوای لە دایکی دەکرد
"ناتوانم خۆشەویستیەکەم ناتوانم-"دایکی هەوڵی دا وشەکانی تەواو بکات بەڵام نەیتوانی بەهۆی گریانو فرمێسکە شکاوەکانی
"با پێکەوە خۆمان بشارینەوە دایە تکایە با پێکەوە لە ژێر جێگاکەدا خۆمان بشارینەوە باشە؟" کچەکە توانی بڵێت هەروەها هەوڵی دا بەبەهێزی بمێنێتەوە لەبەر دایکی"نا خۆشەویستەکەم ناتوانم- "پێش ئەوەی دایکی بتوانێت ڕستەکە تەواو بکات هەردووکیان بە بیستنی هاوارێکی بەرز لە دەرەوەی ژوورەکەوە لەرزین بە ئاوڕدانەوە لە کچە بچووکەکەی هەوڵیدا سیمایەکی جوانی پێ ببەخشێت لەسەر ڕوخساری چاوی قاوەیی قژی قاوەیی تۆخ بە تەواوی لە دایکی دەچوو بەنەرمی نازی بەقژیداو نزیکی کردەوە لە خۆی
"خۆشم دەوێی بێلا تۆ زۆر جوانیت شیرینەکەم
هەمیشە بەهێز بمێنەرەوە باشە؟"دایکی وتی بەدەنگی پڕلە گریانەوە"بۆچی ئەو دەڵێیت دایکە؟ تۆ دێیتەوە لای من ڕاستە؟" کچە بچووکەکە سەری بەرز کردەوە و سەیری دایکی کرد بە چاوی پڕ فرمێسکەوە
دایـــــــکم"ناتوانم بە تەنیا بخەوم دایە دەترسم"وتی بە هاوارەوە توند دەستی لەکەمەری دایکر ئاڵاندو سەری لە نێو سینگی نقوم کرد
"نا بچکۆڵانەکەم تۆ بەهێزیت" دایکی چرپەی کرد
چەناگەی کچەکەی کرد سەیری چاوە قاوەییەکانی کرڕ "ئایا تۆ منت خۆشدەوێت بێلا؟" دایکی پرسیاری کرد."زۆر خۆشم دەوێی دایە"ئەو کچە بچووکە وتی
"کەواتە لە ژوورەکە مەیە دەرەوە باشە؟" دایکی وتی بە گریانەوە
YOU ARE READING
||خــزمــەتـــکــار||✓
Romance|| خزمەتکار و پاشای مافیا || بێلا لە تەمەنی ٢٠ساڵیدا باوکی لەدەستدا دەستی کرد بە گەڕان بەدوای کاردا ئیتر باسی ئەوە ناکەم کە پێشتر ٢کاری دەکرد بەڵام بەس نەبوون بۆ ئەوەی قەرزی باوکی بداتەوە بە یارمەتی ئامۆزای هاوڕێکەی کاری خزمەتکاری لە کۆشکێکی گەورەدا...