𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟◈26

1.4K 148 162
                                    

๛

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

๛.....𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟.......26..๛..
๛......♡....∞......♡







پوڤ'جیوڤانی






لە پەنجەرەوە سەیری دەرەوەم کرد هەموو شتێک
خێرا دەجووڵایەوە بۆ دواوە درەوشاوەیی
تیشکی خۆر ڕەنگی جۆراوجۆری بڵاو دەکردەوە
زیو و زێڕی بریقەدار سەیری هەمو شتێکم دەکرد دارەکان باڵندەکان خەڵک بە پێ بەرەو شوێنی مەبەست دڕۆشتن دڵۆپە شەبنەمییەکان بەسەر چیمەنی سەوزدا دونیا جوان دەردەکەوێت ڕەنگاوڕەنگ بە پێچەوانەی من بەڵام ئەو شایەنی ئەوەیە لێرە بێت چێژ لە ژیان وەربگرێت بگەڕێت بە دەوری جیهاندا خەونەکانی بەدی بهێنێت ئەو شایەنی فڕینە وەک باڵندەیەکی ئازاد لە ئاسمانی ڕوون و مێلۆدی دڵخوازەکەی ئەو شایەنی ئەوە نییە لە جیهانێکدا بێت وەک جیهانەکەی من تاریکێکی نەفرەتی خوێناوی جیهانێکی ناڕێک و ناشرین دۆزەخێک کە لە گەڵ کەسانی وەک من هەیە کەسانی وەک لوسیفەر کەسانی وەک مارکۆ وەک ئێمە بەڵام چارەنووس یاری لەگەڵیدا کرد.








ئۆتۆمبێلەکە وەستا لە پێش ماڵێک خانوەکە ئەوەندە گەورە نەبو بەس بو بۆ ئەوەی دووکەس تیایدا بژین
"دوای چەند خولەکێک دەگەڕێمەوە"قسەم لەگەڵ شۆفێرکە کرد پێشئەوەی لە ئۆتۆمبێلەکا بێمە خوارەوە دوای چەند هەنگاوێکیتر من لەگەڵیدا دەبم لەژێر هەمان سەقف لە دەرگاکەم دا گوێم لە دەنگە دەنگ بوو لە دیوەکەی تری دەرگاکەوە وا دەکات بزانم ئەو لە دۆخێکی باشدا نیە دڵم زۆر بەخێرای لەقەفەسەی سینگمی دەدا دیسانەوە بۆچی بەمشێوەیە دڵم لێدەدات وەک هەرزەکارێک کچێک بە خێرایی دەرگاکەی کردەوە وەک ئەوەی چاوەڕێی هاتنی من بوبێت









جوانە باڵا بەرزە قژکاڵی کرت جوانییە سەرنجڕاکێشەکەی بە ئاسانی هەموو کەسێک لەسەر ڕێگاکەی سەرسام دەکات ئاهێکی ئاسوودەیی هەڵکێشا دوای بینینی من وەک ئەوەی تەنها ژیانیم ڕزگار کردبێت"خوایەگیان! چی وای لێکردیت ئەوەندە زۆرت پێبچێت"وتی بە دەنگێکی بێ هیوا







"چاوەڕێی تۆ بووم"منیش گوێم لەو گرت"ئەو چۆنە؟"دەنگم توندو و زبر بوو وەک هەمو کاتێک ئەوشتە بو کە چەن ڕۆژە ناخمی دەخوارد








||خــزمــەتـــکــار||✓Where stories live. Discover now