𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟◈29

1.1K 131 230
                                    

๛

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

๛.....𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟......29...๛..
๛......♡....∞......♡







لوسیفەر







"دەستت لێدام لەو شوێنانەی کە دەستەکان هەرگیز ناتوانن دەستیان پێ بگات من
هەرگیز ڕێگەم نەداوە کەس بگاتە ئەوێ تۆ دڵی شکاومت گرت تۆ ڕۆحی منی پاراست لوسیفەر وە ئێستا من پێویستم پێتە"جیهان هێمن بوو بۆ سات نەمتوانی هەناسە بدەم هەرچییەک بوو تەنیا سەیرم دەکرد بێلا بە چاوەکانی سەری بەرز کردەوە و سەیری کردم وەک بڵێی گەلە ئەستێرەیەک لە چاوەکانی دا بون دڵ و ڕوحمی گەرم کردمەوە دڵم دەلەرزی قسەکانی وەک فیشەک بە ئازار بوون ئەوەندە بەهێز و بە ئازارە.







دەمتوانی چاوەکانی بخوێنمەوە زۆر هەست و سۆز لەخۆ گرتبو ئەوان بۆ من بوون وە لەم ساتەدا تەنها شتێک کە من ویستم لەخۆمی نزیک بکەمەوە و هەرگیز ڕێگە نەدەم بڕوات بەڵام ئایا من پیاوی گونجاو بووم بۆ ئەو؟ داوام لە مارکۆ کرد کە هەمو زانیاریەکم بۆ کۆبکاتەوە دەربارەی بێلا و خێزانەکەی نیگای سەیر لەسەر ڕوخساری ماڕکۆ بو کە پڕ بوو لە توڕەیو تێکەڵ بە ئازارو سۆز.






من تەواو تێنەگەیشتم بۆچی بەڵام دوای ساتێک فایلەکەیم کردەوە خوێنم کوڵا سنگم توند بووەوە بێلا ئەوەندە منداڵ بوو کاتێک دایکی كوژرابوو ئیتر باسی ئەوە ناکەم کە ئەو چەندین کاتژمێر لە لای جەستە پڕ خوێنەکەی گریاوە بۆ دایکی تاوەکو دراوسێکانی گوێیان لێبوە دەمتوانی شێوەی بلا لە خەیاڵمدا ببینم کە چەندئازاریبینیوە چۆن گریاوە






چۆن دەگریا کاتێک کوبوسی دەبینی و کراسەکەی بەتوندی دەگرتم کابوسەکانی پڕ بون لەوەی چۆن باوکی دایکی دەکوژێت لەکاتی سەرخۆشی
ئەو دایکنەفرەتیە هەمو شەوێ بێلا شیرینەکەمی بەجێدەهێشت هەمووی شەوێک بە تەنیا بوە منداڵێکی دەساڵانی بەتەنیا لەگەڵ جەستە مردوەکەی دایکی جێهێشتوە بەتەنیا لە ماڵەوە






تەنانەت ئەو مرۆڤە؟ دۆسیەیەکەی لەسەر کوشتنەکە لەلایەن دراوسێکان بەڕێوەچو بەڵام هەر زو داخرا بەڵێ ئەوەی باوکی دەسەڵاتی هەبوە زۆری نەخایاند هەمو خەڵک ئەوەیان لە بیر کرد تەنانەت بێلای بچوکیان لەبیر کرد بەڵام ئەی بێلا چی؟ هیچ کەس لە تەنیشتی نەبوو کەس نەبوو لەوێ بۆ ئەوەی ژەمەکانی بداتێ کەس نەبوو لەوێ بۆ ئەوەی ئاگاداری بێت هیچ کەس لای نەبو کاتێک شەواکان هاواری دەکرد تەنیا بو لە جیهانی دڕندەدا یەکێک نەبو کاتێک ترسا دەستی بگرێت.







||خــزمــەتـــکــار||✓Where stories live. Discover now