𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟◈25

1.5K 151 169
                                    

๛

Oups ! Cette image n'est pas conforme à nos directives de contenu. Afin de continuer la publication, veuillez la retirer ou mettre en ligne une autre image.

๛.....𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟......25...๛..
๛......♡....∞......♡















بێلا






قۆڵەکانم لە دەورم ئاڵان بۆ ئەوەی کەمێک گەرم ببمەوە ئاسمانی شەو درەوشاوە بو سەرسام بو بە جوانی مانگ ئەستێرەکان دەوریان دا بو وەک بڵێی ئەوانیش سەرسامی مانگ بوبن ئەستێرەکانیش زۆر جوان دەدرەوشانەوە ئاسمانی تاریکیان ڕونک کردبۆوە وەک تابلۆیەکی جوان بوچاوەکانم داخست و هەناسەم هەڵمژی هەوای پاکم تێکەڵ بە سیەکانم کرد بونە سروشتیەکەی دارەکانم بۆ دەهات هەوڵم دا بۆ ئارام بونەوەی مێشکم






تۆ زۆر جوانیت بێلا دەنگە قوڵەکەی ئەو شەوە وای لێکردم چاوەکانم بکەمەوەو بەخێرای سەیری بکەم گاوم بە چاوە شینە درەوشاوەکانی کەوت نازانم بۆچی ؟بەڵام دڵ خۆش بوم بە بینینی دوبارە
لەوەتەی لوسیفەر پێی وتم لە پاخچەکە چاوی پێم دەکەوێت نەمدەتوانی چاوەڕێی شەو بکەم تاکو دێت کاتژمێر نەدەڕۆشت و ئێستا لە پاخچەکە چاوەڕێی دەکەم دەنگە شیرینەۆەی لوسیفەر هەمو کات لەناخمدا دەنگی دەدایەوە دەیزانی هەست بەچیدەکەم بۆماوەی ساڵانێکی زۆر بەرگەی ئازارێکی زۆرم گرت هاوارەکان لێدانەکان جنێوەکان لەدەست دانی دایکم باوکە سەر خۆشەکەو بە هەموو بەشێکی جەستە و دەروونم بیرم دەخاتەوە چەندە بەزەیدارم ڕۆژ لە دوای ڕۆژ
دڵ شکان دوای دڵ شکان تا دڵم پارچە پارچە دەبو






تۆ زۆر جوانیت ئەوەندە نەبوو بەڵام دڵم بە بیرکردنەوە لێی خێرا لێدەدات ئەوە هەمان دڵە کە بۆ ماوەیەکی درێژ هەستم بە لێدانی نەکردوە وەک بێهەستێک بووم ئەو شێوازەی سەیری دەکردم شێوازی قسەکردنی دەست لێدانەکانی ئەو وەک هیوایەک وابو بۆم ئەو وای لێکردم هەست بەو شتانە بکە کە ویستم هەستیان پێ بکەم ئەوە ئازاری دەدام بەڵام هێشتا بیرم لێدەکردەوە بەرەو سەرەوە ڕۆیشتم و دەرگا شوشەیەکەم داخست و چومە ژورەوە بەپەلە چومە ژورەکەمو لەبەردەم ئاوێنەکەدا وەستام هەوڵمدەدا بزانم چ بەشێک لە من جوان بوو بۆی دەستم لە قژم دا باشە نازانم بۆچی بەڵام دەمویست جوان دەرکەوم




بۆکسە بچوکەکەم کردەوە کە مەکیاژی تێدابو زۆر نەبو مەکیاژەکانم چونکە من کەم بەکارم دەهێنا سوراوێکی لەماعی سوری کاڵم بەکار هێنا لەگەڵ ئایلاینەرێکم بەکارهێنا مەسکارەم کرد بۆ ئەوەی ڕەنکی ڕوخسارم بکرێتەوە کاتێک مەیکەپەکەم تەواو کرد لە ئاوێنەدا سەیری خۆمم کرد قژیشم ڕێک خست و ڕێگەم دا بە ئازادی بکەونە سەر شانەکانم دواتر ڕۆشتم بو لای بێدەکەو لەسەر لێواری جێگاکەم دانیشتم و پێم لەسەز زەویەکە دانا،هەرچەندە دڵم ئازاری دەدام هەستم بە بەتاڵییەکی سەیر دەکرد لە ناوەوە بەڵام
لوسیفەر هێواش هێواش ئەو بۆشاییە پڕدەکردەوە
لە مندا لە دڵە پڕئازارەکمدا ئارامی دروست کرد هەر جارێک کە نزیک دەکەوتەوە لێم من ویستم زیاتر هەستی پێبکەم چی ئەگەر یارمەتیم دا لە ڕزگاربون لە یادگاریە خراپەکانم؟






||خــزمــەتـــکــار||✓Où les histoires vivent. Découvrez maintenant