๛.....𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟......33...๛..
๛......♡....∞......♡
لوسیفەر
ئۆتۆمبێلەکە لەبەردەم هۆڵی ئاهەنگەکە ڕاگرتو پاسەوانەکە.دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی بۆ کردمەوە لە ئۆتۆمبێلەکە هاتمە دەرەوە و هەوایەکی پاکم هەڵمژی چاکەتی کراسەکەم چاکرد کاتێک سەیری دەوروبەرم دەکرد هەمو پیاوەکانمی لێبو زۆر بەڕێزو خانەدانو هێمن دەردەکەوتن بەڵام لە ژێر ئەو ڕوخسارەیانەوە غەریزەیەکی بکوژی هەبو کە ئەمە هەمو ڕاستیە تاریکەکە بوو
"ڕۆبێرتۆ چەند خولەکێک پێش ئێستا گەشتۆتە ئێرە"جیۆڤانی هاتە تەنیشتمەوە و هەمو زانیاریە نوێیەکانی پێدام کە ئێستا پێویستم بو
"دەبێت ڤینسێنت بەم زوانە لێرە بێت ئەوان تەنها دەیانەوێت پارەکە وەربگرنو شارەکە جێبهێڵن" ئاهــ ئەو زۆر کەمژەیە کەوا بیردەکاتەوە لە ژێردەستم دەردەچێت ئەمشەو ئەوەندە گێل بوون
جێگەی بەزەیی"پاشان دەیانکوژین هەر تاکێک یەکێکیان تا تەنها ئەوەی دەمێنێتەوە گۆماوی خوێن دەبێت"دەستم خستە ناو؟گیرفانم کاتێک بەرەو دەرگای چوونە ژورەوە دەڕۆشتملە دەرگای چوونە ژوورەوە پاسەوانەکان سەریان دادەنەواند وەک ڕێزێک بۆم ئەوە ئەو شتە بو کە هەمکات دەبوایە بیکەن بەرامبەرم
هۆڵەکە بە جوانی لەلایەن ڕوناکی زۆرو فانۆسەوە ڕوناک ببۆیەوە سەیری دەوروبەرم کرد پیاوەکان لەنێوان خۆیان قسەیان دەکردو پێدەکەنین هەموویان لە هەندێک گێلی بازرگانی دەوڵەمەند دەچون ڕوی ڕاستی خۆیان دەشاردەوە لە ژێرم ماسکێکی ڕێزدارەوە کە هیچ بە پیاوانێک نەدەچوون کە ژیانی خەڵکیان لەناو دەبرد
هەمووان دەیانتوانی بڵێن ئەم پیاوانە دەوڵەمەندترینن وە منیش لەنێو ئەواندا بووم.
نەک تەنها یەکێکیان.من سەرۆکەکەیان بووم پاشاکە بووم لەناکاو سەرنجی هەمووان بۆ لای من ڕاکێشرا کاتێک چوومە ناو هۆڵی ئاهەنگەکە لەگەڵ جیۆڤانی و مارکۆلە تەنیشت من ڕۆبێرتۆ بە بینینی من خۆی ڕاست کردەوە بە شێوەیەکی نەفرەتی و بەرداخێک لە شەڕابی گرانبەهای بە دەستەوە بو
YOU ARE READING
||خــزمــەتـــکــار||✓
Romance|| خزمەتکار و پاشای مافیا || بێلا لە تەمەنی ٢٠ساڵیدا باوکی لەدەستدا دەستی کرد بە گەڕان بەدوای کاردا ئیتر باسی ئەوە ناکەم کە پێشتر ٢کاری دەکرد بەڵام بەس نەبوون بۆ ئەوەی قەرزی باوکی بداتەوە بە یارمەتی ئامۆزای هاوڕێکەی کاری خزمەتکاری لە کۆشکێکی گەورەدا...