𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟◈30

1.4K 133 130
                                    

๛

Ups! Tento obrázek porušuje naše pokyny k obsahu. Před publikováním ho, prosím, buď odstraň, nebo nahraď jiným.

๛.....𝐶ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟......30...๛..
๛......♡....∞......♡









بێلا









یەک وشەی نەوت ئەو منی جێهێشت بێ هیچ ڕونکردنەوەیەک ڕەنگە ئەو هەمان هەستی منی نەبوبێت ومن ناتوانم ناچاری بکەم هەمان هەستی منی هەبێت ئایا پێویستە ڕێگەی پێبدەم بڕۆات؟




بەڵام سەرەتا ئەو دەستی لێدام ئەو وای کرد بکەومە نێو ئەم قوڵایەوە گەڕانەوە نەبو ڕێگەم بە خۆم دا کە بکەوم یەکەم نیگای یەکەم دەست لێدانی هەموو دەست لێدانێک دوای ئەوە هەموو نیگا نەرم و گەرم و گوڕەکانی ئارەزووی سووتاوی
لە چاڵە گەدەمدا بنیات نا ئارەزوی ویستنی ئەو هەمو شتێک لەدڵمدا دەسەی پێکرد من دەمزانی هەستم دەکرد من ئەوم دەویست نەخێر پێویستم پێی بوو.





منیش وەرگەڕامەوە خەریک بوو دوردەکەوتەوەو لە بەرچاوانم نەدەما دوبارە لەتاریکی جێیدەهێشتم هەردو دەستم وەکو مشت لێکرد ئایا من توڕە بووم؟ به‌ڵێ من توڕەبووم خەریکدەبو مێشکم لەدەست بدەم پێویست بو زانم بۆچی ئەوەی لەگەڵدا کردم پێویستم بە ڕونکردەوە بۆیە بەرەو شوێنی مەبەستم ڕۆیشتم.




من بە زەبری هێز لە چێشتخانەکە هاتمە دەرەوە ڕێگام گرتە بەر بەرەو ژوورەکەی لە هەموو هەنگاوەکانم هەستم بە قورسایی دەکرد چی لە داهاتوودا ڕوودەدات؟ ئایە من لەگەڵی دەمێنمەوە؟ ئایا ڕوونی دەکاتەوە بۆچی ئەو ئەوەی کردی کرد؟ بیرم ده‌کرده‌وه‌ ئەوەندە من نەمدەویست ئەوە ڕوبداتو بزانم دەترسام شتێکی خراپ بێت گرنگ نییە ئەگەر ئەوە ئازارم بدات ئەو دڵنەوایی من بوو ئەو گەردونی من بوو ئەو ڕووناکی من بوو و ئێستا خەریک بوو دوور دەکەوتەوە ڕووناکیەکەی لەگەڵ خۆی دەبرد جێی دەهێشتم لە تاریکیدا جارێکی تر ساتەکانمان هاتەوە یاد هەرگیز نەمدەتوانی لە بیری بکەم وە لە ماوەیەکی کەمدا من لە ناو ژورەکەیدا بوم





نەمدەزانی ئەو بوێریەم لە کوێ دۆزیەوە ئایا من کارێکی دروستم دەکرد؟ بەڵام من گرنگیم پێ نادەم پێویستیم بە زانینی ڕاستییەکان بوو لوسیفەر سەیری کردم برۆکانی گرژکرد چەند ئینجێک وەستا دوور لە من سەیری کردم وەک چاوەڕێی ئەوە نەدەکرد لێرە بم پاشان چاوەڕێی چی دەکرد؟ بەبێ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە جێم بهێشتایه هەموشتێک و من وازم لێدەهێنا بڕوات؟
هەرگیز لە خەیاڵیشیدا ئەوە ڕونادات.







||خــزمــەتـــکــار||✓Kde žijí příběhy. Začni objevovat