Three

1.3K 137 26
                                    


شەو داهات لوکاس بەو پەڕی دڵتەنگیەوە لە ئەپارتمانەکەی سەیری دیمەنی دەرەوەی ئەکرد ڕۆژێکی دورو درێژ بوو تەنها شۆرتێکی لەبەر بوو ، پەرداخێک مەی پێ بوو هێمن هێمن چێژی لێ ئەبینی بیری لەو چیرۆکە خەمناکە ئەکردەوە

In the afternoon
لوکاس : بۆچی لیڤاو ڕیۆنا هێندە جیاوازیان هەیە ؟
جان بە هێمنی سەری هەڵبڕی و سەیری چاوەکانی لوکاسی کردو دواتر ئاڕاستەی گۆڕی بۆ خوشکە بچوکە بێ نازەکەی ، دەستی خستە نێو قژی کاتێک ئەو خەوتبوو سەری لەسەر کەمەری براکەی دانابوو ، لوکاسیش بە چاوە پڕ غیرەکانی ئەیڕوانی ،
جان : هەر لە مناڵیەوە جیاوازبوو کەم دوو بوو وە لە هەموشی بچوکتر بو پێنج ساڵ لە لیڤا بچوکترەو حەوت ساڵیش لە من ، منو براکانم پێکەوە بوین لیڤاش هەمیشە لەگەڵ باوکم بوو یان دایکم بە بیانووی یەکەم کچی دوای سێ کووڕ نازی زۆر پێ ئەیا ، کە ریۆنا لە دایک بوو شتێکی وا لە خێزانەکە نەگۆڕا ، لیڤا هەر خۆشەویستی یەکەمی دایکو باوکم بوو ، کە بووە سێ ساڵ کرایە ئامانجی دوژمنەکانی باوکم باوکم وای زانی لیڤایە کراوەتە ئامانج بەڵام کە زانی بە هەڵا چووە ریۆنا ئامانجەکە بووە ئاسودە بوو ، لەوکاتەوە دەرکەوت کە چۆن جیاوازی ئەکرێن ، ریۆنا لا ٩ ساڵی نەخۆش کەوت هەمیشە ئابوایە لە نەخۆشخانە بوایە باوکم کەسێکی بە کرێ ئەگرت و خۆی هەرگیز نە ئەچوە ئەوێ ، هەرگیز بەڵام هەمیشە بۆ لیڤا نەخێر ئەبوایە لە باوەشی خۆی بیخەواندایە واتە جیاوازیان کراوە هەر لە بنەڕەتەوە ، هەمیشە ریۆنا ژێر دەستەی لیڤا بووە ، کە ریۆنا حەڤدە ساڵ بوو بە زۆری لیڤا برایە باڕ ئەوکات دوو ساڵ پێش ئێستە بوو ، کاژمێر یەکی شەو ، لەلایەن هاوڕێ لێسبیانەکانی دەسی لێدرا لێوی خوێن بوو ملی هەمووی پەڵە بوو وە ملی جلەکەی دڕێنرابوو ، کە هانای بۆ لیڤا بردبو لیڤا لەگەڵ خۆشەویستە کاتیەکەی هاتبوە ماڵ ، باوکم و جاکسۆن و ڕۆڤیا و وە هەروەها منیش خوێنمان ئەکوڵا باوکم زۆر زۆری لێیا هێندەی لێ یا کە توشی خوێن بەربون بو ، هەموو جەستەی تێک شکێنرا باوکم بەزەیی نەبوو تا بیبات بۆ نەخۆشخانە تا دایکم قاچەکانی ماچ کرد ، باوکم نەیبرد بە منی وت بیبەم بردم و لەژێر چاودێری بوو ، تا هەفتەیەک دواتر بەرە بەرە باش بوو ، باوکم خۆی هەمیشە تا ئەم تەمەنە شەوانە ماڵەوە جێ ئەهێلێت بۆلای سۆزانیەکان کەواتە بۆ لە کچەکەی توڕە ئەبێت ، هەر چەنە ریۆنا لەو کچانە نیە ، هەر لەبەر ئەو هۆکارە نەیهێشت بچێتە کۆلێژ ، هەموو ئاواتەکانی لە گۆڕ نا .... هەر کاتێک حەز بکات لێی ئەیات ئەمەوێت ئەو هۆکارە بزانم بۆچی وا ئەکات کە ڕێگەی لێ ئەگرین یان زیاتر لە ریۆنا ئەدات یان بەر ئەبێتە دایکم

لوکاس : باشە ئەی ریۆنا لەگەڵ کەستان تێکەڵ نیە؟؟
جان : دو ڕۆژە لەگەل من تێکەڵە ، هەوڵی دا. لە دایکم نزیک بێت بەڵام تێگەشت ئازاری دایکیشم قوڵە بۆیە زۆر دورە پەرێزە ئێستە ، دوو ڕۆژە کە قسەی لەگەڵ ئەکەم وشەکانی هێندە شیرینە هێندە بە شیرینی ئەڵێ کاکە گیان هێندە بۆ شیرینی باوەشم لێ ئەدات ئەمەوێ بیخۆم ئێستە هەست ئەکەم کە من برام من هەرگیز لەگەڵ لیڤا ئەم هەستانەم نەبوە ،

Ma gurl ❤️‍🔥Where stories live. Discover now