Nine

1.7K 101 108
                                    


ڕیۆنا : بۆستە دایمەخە
بە کەمێک سەوتی بەرز وای وت
لوکاس : فەرموو گیانەکەم.
ڕیۆنا : با ئەم شەو من بێمەلات
لوکاس ؛ باشە یەم بە دواتا
ڕیۆنا : باشە چۆن لەسەر کاتەکە ڕێکەوین
لوکاس : خەمی ئەوەت نەبێ ئێسە لەسەری ڕێ ئەکەوین
ڕیۆنا : دەرد شێت چۆن بەرگە بگرم تەواوی ڕۆژەکە قسەت لەگەڵ نەکەم .
لوکاس: نەمزانیوە هێندە کاریگەریم هەیە
بە قوڵی وای وت ڕیۆنا بۆ ساتێک بیری کردەوە دڵی پڕ بوو
ڕیۆنا : زۆر لەوە زیاتر کاریگەریت هەیە کە بیری لێ ئەکەیتەوە ... ئەمەوێ ببمە هەموو شتێک بۆت هەموو هەوڵێک ئەدەم بۆ ئەوەی هەست بە ئاسودەی بکەیت لەلام هەموو هەوڵێک ئەدەم بۆ ئەوەی لە تەواوی دڵەوە هەست بەبونم بکەیت .
لوکاس : لویس مۆبەکەت ئەبەمە ژورەکەم دواتر هەڵسای وەرە بیبە

ڕیۆنا فرمێسکەکانی کەوت خێرا سڕیو گوێی لە لویس بو
لویس : کێشەت نەبێ شەو نەخەوتوم ئێسە ئەخەوم خەبەرم نابێتەوە

لوکاس : بێ ئەدەب زۆر پەبلیکی
ڕیۆنا بەدەم فرمێسکەکانیەوە پێکەنی و هەڵسا مۆبەکەی لوکاسی شاردەوە .

دەنگی داخستنی دەرگا هات لەلای لوکاسەوە

ڕیۆنا : خەوت یەت ؟! بڕۆ بخەوە لەوانەیە کە شوێنەکەت ئاسودە نەبوبێ شەو

بە خەم خۆری وای وت

لوکاس : ٢٧ ساڵم تا ئێستا وا بە ئارامی نەخەوتوم .

ڕیۆنا : شەرمەزارم ئەکەی

لوکاس بە نیوەی دانیشت لەسەر بێدەکەی و سەرینێکی کردە باوەشی ڕیۆناش هەمان کاری کرد

لوکاس : شەرمەزار مەبە بچکۆلەکەم
دەنگی پێکەنینی ڕیۆنا هات
لوکاس: وا گوێم لە جوانترین ئاوازی دونیا ئەبێت ... کە گوێم لە پێکەنینەکانت ئەبێ ئارامی تەواوی جەستەم ئەگرێتەوە وەک ئەوەی لە بەهەشتا بم ...گەر ئەزانی چ بەهایەکت هەیە لە دڵمدا گەر ئەزانی بە چ شێوەیەک خۆشمئەوێی ...دڵ پڕ مەبە کە تۆ ئەبینم دڵ پڕیت جەنگ لە نێو مێشکم دەست پێ ئەکا باشە شانازیە بۆ من تۆ ئەبیتە خانمم .

ڕیۆنا : تۆ هەموو ژیانم ئەزانی ئەسڵەن هەموو ڕوداوەکانیش ئەزانیت وە هەموو هەڵەکانیشم ...وە ئەزانی هەموان تۆمەتبارم ئەکەن بەوەی هاوسەری خوشکەکەم فریو داوە من هیچم لە تۆ نەکرد تۆ خۆت منت هەڵبژارد بەڵام گەر واشم کردبێ دەستخۆشی لە خۆم ئەکەم چونکە تۆ ئێستە بویت بە هەموو شتێک بۆ من ئەتوانم پشت لە هەموو دونیا بکەم بۆ خۆشەویستیت

لوکاس : گومانت نەبێ لەوەی منیش هەمان کار بکەم ...بەڵام چۆن هێندە دڵنیای کە منت فریو نەداوە

بە فێڵزانی وای وت
ڕیۆنا : م مەبەستت چیە من دڵنیام تەنانەت بە شێوەیەکی خراپیش سەیرم نەکردوی ئەسڵەن لە ڕوشم نە ئەهات .

لوکاس : چیرۆکی ئێمە ئەمە نیە کە ئەزانیت

ڕیۆنا : لوکاس کەمێک ڕون قسە بکە ئەمترسێنی

Ma gurl ❤️‍🔥Where stories live. Discover now