لوکاس دەرگای ماڵەوەی کردەوە ڕیۆنا لە هۆڵەکە خێرا هەستا فرمێسک بە چاویوە بو وە دەستی لەژێر سکی دانابوو لە ئازارا گازی لە لێوەکانی خۆی ئەگرت
لوکاس دەرگاکەی قوفڵ کرد ڕیۆنا هاتە بەردەمی بە نیگەرانی سەیری لوکاسی ئەکرد کە چەند ماندوە
لوکاس ڕوی کردە ئەم
ڕیۆنا : لوکاس
لوکاس بە دڵپڕی هاتو بە خێرای باوەشی لێدا
سەری لەسەر شانی ڕیۆنا حەساندەوە
لوکاس : زۆر ماندوم ڕیۆنا زۆر
ڕیۆنا دەستێکی لە ژێر سکی بوو دەستەکەی تری لوکاسی لە باوەش کردبو
ڕیۆنا : بە قوربانو بم ..بەقوربانو بم خۆشەویستم
ماچی گەرمی لەسەر ملی دا ئەناو بۆنی ئەکرد
لوکاس بێدەنگ باوەشی لێدابوو
ڕیۆنا : ئەی دایک و باوکت چۆنە ؟!
لوکاس : باشن .............. ڕیۆنا زۆر ماندوم
سەری بەرز کردەوە ڕیۆناش هەردو دەستی لەسەر ڕوخساری ئەو دانا
وە بە قوڵی لە چاوەکانی ئەڕوانی
لوکاس : نەمەزانی چۆن گەشتمە ئەوێ هەمو جەستەم ئەلەرزی کە چومە ئەوێ بە خێرای داوای خوێنیان بۆ دایکم کرد حاڵی خراپ بوو ڕیۆنا ئەو خەریک بوو ئەمرد
وتی و فرمێسکێکی کەوت
ڕیۆنا خێرا سڕی بۆی و دڵی پڕ بو
ڕیۆنا : لوکاسم خەفەت مەخۆ گەر ئەوان ئێستا باش بن ئەوە هەموو شتێکە ئەزانم ماندوی لەوانەی ڕو ئەدات و لەوەی کە هەمیشە سەرقاڵی کاتی خۆتت نیە ئەزانم کە ناتوانم یارمەتیت بەم لە هیچ کوامیان بەڵام جۆت ئازار مەیە و زۆر بیر مەکەوە
خۆی بەرز کردەوەو ماچی لەسەر چاوەکانی لوکاس دانا و ملی لوکاسی ڕاکێشا بۆسەر سنگی خۆی
ڕیۆنا : پشو بدە ئازیزەکەم
لوکاس دەستی لەسەر کەمەرە قەڵەوەکەی ڕیۆنا داناو ڕێی ژورەکەیانی گرت
ڕیۆنا : سەیرکە گەر خۆت ناڕوحەت بکەی ئەوە منیش ئازارم بۆ دروست ئەبێت
هەردوکیان فرمێسک بە چاویانەوە بوون پێکەنین
وە لەسەر بێدەکە دانیشتن
لوکاس دوای کەمێ جدی بوەوەو وتی : ئازارت هەیە هەر بە ڕاست
ڕیۆنا بە نیگەرانی : هم کەمێک
لوکاس : بچینە نەخۆشخانە
ڕیۆنا : لوکاس پێویست ناکات کاتی دوگیانی هەر وایە
لوکاس : شەو خەوتی
سەیری ڕیۆنای ئەکرد کە وای وتو سەرینەکەی ڕاکشا تا پاڵ بکەوێت
ڕیۆناش پاڵکەوت
ڕیۆنا : کەمێک
لوکاس : خۆ بە جانم وت کە بخەوی
ڕیۆنا : چۆن توانیبام بخەوم
لوکاس : وەرە بخەوە
دەستی گرت و ڕیۆنای پاڵکەواند
ڕیۆنا لە کاتی دوگیانی گرتویەتی بە شوێنی تاریک بۆ خەو هەمیشە گڵۆپەکانی ژوری نوستنیان کوژاوەتەوەو پەردەکان دادراوەتەوە
ئێستا لەم بەیانیە ژورەکە تاریکەو کەمێک کەشەکەش ساردە
ڕیۆنا : لوکاس زۆر ساردە
وتی و سکی خۆی گرت کە کەوتە سەر لا
لوکاس تانها گەرمکەرەوەکی زیاد کرد و تەواو
چاویان داخست
ڕیۆنا هەرچەند هەر ناڕەحەت بوو
ڕیۆنا بە دڵپڕی : هووەف
لوکاس کە تازە خەو گرتبوی خەبەری بوەوە داچەڵەکی
ڕیۆنا خێرا خەمباری بە ڕوخساریەوە بوو
لوکاس : چیبوە
بە درژی وتی
ڕیۆنا : ه هیچ
لولاس : چی بوە پێم بڵێ
ڕیۆنا : خ خەوم لێ نەئەکەوت
لوکاس توڕە دەرەکەوت
لوکاس : بۆچی
ڕیۆنا : نازانم
دڵی پڕ بوو لێوی بەرەو خوار هات دیار بوو لەکاس بێزار بوو لە گیان خۆی وە وای بیرەکردەوە کە ئەمیش بوەتە ملی
لوکاس بە بێدەنگی هەستا چوە لای دۆڵابەکە جلەکانی خۆی دانا بێجامەیەکی لەپێ کرد بە تەنها ڕیۆنا سەیری هەموو جوڵەکانی ئەکرد بە دڵپڕی بێگومان کاتی دوگیانیەتی هەروا دڵپڕە هەمیشە وە لوکاس هێندە نازی پێداوە لەوەتەی ناسیوێتی ئیشەکە دو ئەوەندە قورس بوە
جگە لە ئەمانەش دوگیانیەکەی قورسە سکی زۆر گەورە بوە لە پڕا وە ئەبێت بەس پاڵکەوێت و پشو بدات و بخوات کێشی زۆر زیادی کردوە وە لوکاس ئەم ماوە زۆر سەرقاڵەو مەجالی ئەمی نیە
لوکاس بەری کردە لای ئەمەوە
بە ماندوی نزیک بوەوە و دەستی برد بۆ قژی ڕیۆناو هەموی جوان کۆ کردەوەو لەسەرەوە بۆی کرد بە تەماتە
وە عەزێیەکەی لابرد لەبەری
لوکاس : سکت زۆر گەورە تر بوە کوڕەکەم ئیتر لەمەوبەدوا زیاتر ئازارت ئەدات وە ئیتر عەزێ لەبەر مەکە کێشت هێندە زیاد بوە کە هیچ عەزێیەک بەبەرت ناکات
![](https://img.wattpad.com/cover/350214998-288-k879352.jpg)