Five

1.6K 129 18
                                    


Lucas
نازانم باوەڕ بکەم یان نا ئێستە ئەو کەسەی ئەمویست هی منە وە ئەمەوێت ئازاری یەک بە یەکی ئەوانە بەمەوە ئازاریان یاوە ئەو هەموو خەونەکانی لەناو چوون. خوێندن زانکۆ داهاتوو وە هەموو حەزە بچوکەکانی ئەو حەزانی پێی ئەژیا ڕێگری لێ کرا جگە لەوەی لێی ئەدرا ، ئەمەوێ ریۆنا هەست بکات کەسێکی هەیە چیدی تەنها نیە بچکۆلەکەم

لوکاس : بە قوربانت بم چاو جوانەکەم
شەرم لە ڕوخساری دیارە هەرگیز ئەم قسانەی پێ نەوتراوە بۆیە کەمێ شەرم ئەکات بەڵام ئەو ئەزانێت چۆن ببێت بە هاوسەرێکی سەرکەوتو ئەوە لە هەموی گرنگترە .

زوزو سەیری ئەکەم لە تەنیشتم ئەوە زۆر هەستێکی تایبەتە

باوکم : گەنجینە بۆ ناڕۆنە دەرەوە پێکەوە هەندێ قسە بکەن

ب.ئێدوارد : نەخێر چونە دەرەوە بوونی نیە خۆ هاوسەری نیە تا لەگەڵی بڕواتە دەرەوە .

دوبارە ئەم پیرە پیاوە .
لوکاس : کێشە نیە ئەچینە ژورەکەی ریۆنا .
بە تالیقەوە وتم چونکە من دەسەڵاتم هەیە بەسەر خۆی خانەوادەکەی کۆمپانیاکانی .

قسەی بۆ نەماوە
سەیری ریۆنام کرد خەمبار بوو
هەستام و دەستم ڕاکێشا بەرامبەری بە مەبەستی ئەوەی دەستم بگرێت .

سەیرێکی باوکی کرد چەن توڕەیە بە خەندەوە هەستاو بزەیەکی کرد دەستمی گرت ، چوینە ژورەکەی

دەرگاکەم کردەوە ژورێکی تەواو پاک و ڕێکخراو
لوکاس : چەندە خاوێنە
وام وت و دانیشتم لەسەر قەنەفەکەی ئەویش هات دانیشت لە تەنیشتم کەمێکمان نێوان بوو بۆ ئەوەی یەکدی ببینین و وە هەروەها گفیوگۆیەکی سەرکەوتو هەبێت

ئەو سەیری خوارەوەی ئەکرد و دەستی لە ئەڵقەکەی ئەداو ئەیسوڕاند ،

سەری بەرز نەئەکردەوە

لوکاس: ڕیۆنا باشیت!؟
سەری بە بەڵێ جوڵاند هەستاو دەرگاکەی کلیل کردو لە تەنیشتم دانیشت و دوبارە سەری بەرەو خوار کردەوە

لوکاس : گیانەکەم سەرت بەرز کەوە

ریۆنا سەری بەرز کردەوە لێوەکانی ئەلەرزین و چاوانی پڕی گریان بوو

لوکاس : چیتە پێم بڵی !؟

ڕیۆنا : لوکاس تۆ هەندێ شت نازانی لەسەر من

لوکاس : وەک چی !؟

ریۆنا : سەیرکە من وەک ئەوە نەژیام کە هەمیشە خەیاڵم بۆی ئەکرد من ژیانی منداڵیم نەبینی وە ژیانی هەرزەکاری و وە ئێستەش پێگەشتووی هیچم نەبینی هەمیشە دوور بووم لە خۆشەویستی دایک و باوک وە خوشک و براکانیشم وە ئەوەتا وەک ئەوەی ئەیبیستی و ئەیبینی لای کەس گرنگ نیم من تۆم قبوڵ کرد چونکە باوکم ڕێک لەم ژورە ئەگریا تاوەک لیڤا دڵی نەشکێت ئەو ئەیویست تۆ بۆ لیڤا بیت وە منیش نەمتوانی کۆنتڕۆلی ئەو ڕقەی ناخم بکەم ڕازی بووم ، ببورە کە ناتوانم خێرا هەستەکانم ئاڵوگۆڕ بکەم ئەسڵەن من یەکەم جار وەک برایەک لە تۆم ڕوانی چونکە هاوڕێی براکەم بووی . وە دواتر وامزانی خۆشەویستی لیڤای .

Ma gurl ❤️‍🔥Where stories live. Discover now