part 1

4.2K 247 8
                                    

وەک هەمیشە بە هاواری باوکم خەبەرم بۆوە کە بەرەو ژوورەکەم دێت منیش هەستامەوە لەسەر بیدەکە ئەم زانی کە هێتە ژوورەوە...

چونگ وین: پارەکان لە کوێن..؟
(بەهاوەرەوە و توڕەییەوە)

ئێلا: ئ.ئەمڕۆ پارە وەر دەگرم.
(بەترسەوە وتی)

چۆنگ وین: بەنەفرەت بی بێ نرخ.
(بەتوڕەییەوە وتی)

ئێلا: بۆچی ئاوا ڕەفتارم لەگەڵ ئەکەی بۆ من کچی تۆ نیم.؟ تا ئێستا هیچ باوکێکم نەبینیوە وەک تۆ بێ.
(کە وای وت فرمێسک کەوتە سەر ڕوخساری)

چۆنگ وین بە بیستنی ئەم قسەیە زلەیەکی بەهیزی دا لە ڕوخساری ئێلا.

چۆنگ وین: بەنەفرەت بی تۆ کچی من نیت.. ئێوارە بێ پارە نەگەرێیتەوە ئەم ماڵە.
(بە توڕەییەوە لە ژوورەکە چوە دەرەوە) 

ئێلا: دایکە من پێویستم پێتە.
(بەگریانەوە وتی)

سەیری کاتژمێری کرد کاژمێر نزیک حەوتی بەیانی بوو بە خێرای ئێلا هەستایەوە و چوە دەست شور و دەم و چاوی شۆرد و ڕۆتینی ڕۆژانەی کرد جلیکی ئاسایی لەبەر کرد ڕۆیشتە خوارەوە بینی باوکی لە ماڵ نیە بۆیە ئەویش بێ گرینگی دان چوە دەرەوە بۆ ئەوەی بچێتە سەر کارەکەی کە لە ڕێستۆرانتێک ئیش ئەکات.

تێبینی: لە جێی ئەوەی بنوسم ن/ت ئەنووسم ئێلا واتا تۆ لەم چیرۆکەیا ناوت ئێلا'یە..

ئێلا کچێکی جوانی ناسکە تەمەنی 16 ساڵە و بە تەواوی ڕەچەڵەکی کۆریە. دەم و چاوێکی خڕی سپی هەیە وە چاوەکانی ڕەش و هەندیک گەورەن وە لوتێکی بچوکی هەیە وە لێوێکی پەمەی پڕی هەیە وە قژێکی قاوەی تۆخی هەیە باڵایەکی جوانی هەیە کە 160-162 ئەبێت کێشیشی 42-44 کیلۆ ئەبێت هەر کەسێک بیبینێ ئەچیتە دڵیەوە..
کەسایەتی ئێلا؛ کەسێکی ڕوو خۆشە و دڵێکی باشی هەیە میهرەبانە بەڵام ئەو لە پیاو ئەترسێ لەبەر ئەوەی باوکی زۆر خراپە لەگەڵی وا ئەزانێت هەموو پیاوێک وایە..

ئێلا گەیشتە ڕێستۆرانتەکە کاژمێر 7:34 بەیانی بوو هێشتا 6 خولەک ماوە بۆ ئەوەی کارەکەی دەس پێبکات جلەکانی گۆڕی و ئێستا کاتی ئیشەکەیەتی دەی کرد بە کارەکانی و خواردن و خواردنەوەی ئەبرد بۆ ئەو کەسانەی سەردانی ئەوێیان کردوە لە کارەکانی بوو بەڕێوبەرەکە بانگی کرد و ئێلا'ش چوو بۆ ژووری بەڕێوبەرەکە.

بەڕێوبەر: ئێلا کچم خوێندنت کەمی ماوە بەتەما نیت بچی بۆ خویندن؟
(بە هێمنی )

ئێلا: گەورەم من بەتەما نیم چیتر بخوێنم ئەمەوێت ئیش بکەم.
(بە هەمان شێوە)

بەڕێوبەر: باشە کچم ئەوە بکە کە خۆت ئەتەوێت بەڵام ئەوە هەڵەیە کا واز لە خوێندن ئەهینی
(بە خەمباریەوە وتی)

ئێلا: من ناچارم ئەبێت پارە پەیا بکەم ئەگینا باوکم ئەمکوژێت.
(بە دڵێ پڕەوە وتی)

بەڕێوبەر: باشە کچە جوانەکان ئەتوانی بڕۆی
( بە هێمنیەوە وتی)

ئێلا زەردەخەنەیەکی کەمی کرد و چوە دورەوە بەڕێوبەرەکە ئەزانێت باوکی ئێلا چۆن هەڵسوکەوت ئەکات لەگەڵی بۆیە ئێلای زۆر خۆشئەوێت و وەک کچی خۆی سەیری ئەکات

ئێستا کاتی ئیشەکەی ئێلا تەواو بوو چوو بۆ ژووری بەڕێوبەر بۆ ئەوەی پارەکەی پێ بدات و بڕواتەوە بۆ ماڵەوە کاژمێر نزیک شەشی ئێوارەیە وا ئەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە لە ڕێگایە بەشێکی کەمی پارەکەی هەڵ گرت بۆ خۆی و ئەوەی کەشی ئەبێت بۆت بە باوکی..

ئێلا گەیشتە ماڵەوە دەرگای کردەوە بینی باوکی لەسەر سۆفەکە دانیشتوە بۆ ئەوەی پارەکەی پێ بدات و بڕوات بیات بە کحول و بیخواتەوە

چونگ وین: پارەکە کوا..؟

ئێلا: بیگرە
(کاتێک پارەکەی ئاڕاستەی ئەو کردبوو)

چۆنگ وین: کچێکی گوێڕایەڵی... بڕۆ ون بە لە پێش چاوم.
(بە گاڵتەجاریەوە )

ئێلا بێ ئەوەی هیچ بڵێ ڕۆیشت و بەسەر پیلکانەکانە سەرکەوت چوە ژورەکەی خۆی

ئێلا: بۆچی خوایە گیان بۆچی ئاوام لێ ئەکەیت بۆ منیش نەم توانی خۆش بژیم بۆ کەس خۆشی ناوێم هەر دایکمم هەبوو ئەویش مرد بۆچی منیش نەم توانی باوکم خۆشی بوێم و بێکەوە خۆش بژین...
(بە گریانێکی زۆرەوە لەسەر زەویەکە دانیشتبوو )

دوای ئەوەی هێمن بۆوە هەستاو جلەکانی گۆڕی و دەم و چاوی شۆرد و لەسەر بێدەکە ڕاکشاو تا خەوی لێکەوت...




























































~سڵاو نوقڵەکانم ئەمە یەکەم چیرۆکمە هیوادارم بە دڵتان بێت و پشتگیرم کەن بە ڤۆت و کۆمێنتە جوانەکانتان~

هەمووتانم خۆش ئەوێت love you all♡♡

تۆ هی منی 🖤..//✔✔Where stories live. Discover now