part 20

1.2K 137 124
                                    

ئێلا بەرەو ژوورەکەی چوو و جیمین'ش چووە ژوورەکەی جین

جیمین: جین؟
(بە پرسیارەوە بانگی جین'ی کرد)

جین: لێرەم لە گەرماو.
(کاتێ هاواری کرد بۆ ئەوەی جیمین گوێبیستی بێت)

جیمین: باش چاوەرێت ئەکەم.
(بە هاوارەوە وتی)

جین: باشە وا تەواو ئەبم.
(بە هەمان شێوە)

جیمین: باشە.
(بە هاوارەوە وتی و لەسەر بێدەکە دانیشت)

دوای ماوەیەک جین لە گەرماو دەرچوو جلێکی لەبەر کرد و لەپەنا جیمین دانیشت.

جین:چی ڕویداوە؟
(بە هێمنی پرسیاری کرد)

جیمین: ئەمە فایلەکانی کۆمپانیان بیگرە.
(وتی کاتی سەیری فایلەکانی ئەکرد)

جین: باشە لێرە دایبنێ.
(بە هێمنی)

جیمین فایلەکانی داناوو بەرەو ژوورەکەی خۆی چوو.

جیمین: شەو شاد.
(وتی و دەرگای ژوورەکەی جین'ی داخست)

جیمین چووە ژوورەکەی خۆی و سەرچەفێکی دا بە جونگکووک'ا و خۆشی چووە سەر سۆفەکە ڕاکشا و سەرچەفەکەی دا بە خۆی داو خەوت.

(بەیانی)

جونگکووک چاوەکانی کردووە و بینی کە جیمین لەسەر سۆفەکە خەوتووە پێکەنینێکی گاڵتەجاری کرد و بەرەو جیمین چوو بۆ ئەوەی خەبەری بکاتەوە.

جونگکووک: هێی گەمژە هەستە.
(بە گاڵتەجاریەوە)

جیمین: باشە وازبێنە.
(کاتێ چاوەکانی نەکردبۆوە)

جونگکووک: بۆچی لە پەنا منا نەخەوتبووی؟
(بە پرسیارەوە)

جیمین: من ناتوانم بخەوم کاتێک کەسێک لە پانام بێت.
(وتی کاتێ چاوەکانی بە کامی کردبۆوە)

جونگکووک: ئەی ئەو کاتە چی ئەکەی ئەگەر هاوسەر.....
(قسەکەی پێ بڕدرا)

جیمین: قسەی زیادە مەکە بڕۆ بۆ ژوورەکەی خۆت.
(بە توڕەییەوە وتی هەستایەوە و چوو بۆ گەرماو)

جونگکووک زەردەخەنەیەکی کرد و دەرچوو لە ژوورەکە.

جونگکووک دەرگاکەی کردەوە ئێلا لەسەر بێدەکە نەبوو.

جونگکووک: ئێلا لەکوێیە هەرگیز بەم کاتە هەڵنەستاوە لە خەو.
(بەدەم خۆیەوە وتی)

ئێلا لە گەرماو دەرچوو.

ئێلا: کەی هاتیتەوە بۆ ئێرە.
(بە هێمنی وتی و خەریکی وشک کردنەوەی قژی بوو)

جونگکووک: چۆن بەم کاتە هەستاویت لە خەو؟
(بە پرسەوە)

ئێلا: خەوم لێ نەئەکەوت بۆیە چووم بۆ گەرماو.
(بە ئاسای وتی)

تۆ هی منی 🖤..//✔✔Where stories live. Discover now