part 17

1.3K 138 112
                                    

(کاژمێر 8 شەو)

جین و جیمین و جونگکووک و ئێلا لەسەر مێزی نان خواردن بوون خواردنیان ئەخوارد هەموویان بێدەنگ بوون تا جونگکووک بێدەنگییەکی شکان.

جونگکووک: جیمین.
(بە ساردی وتی)

جیمین: بەڵێ.
(بە هێمنی وتی و سەیری جونگکووک'ی کرد)

جونگکووک: کاژمێر 10 بچۆ بە دوای تایهیۆنگ با بە تەنها نەبێت وە دواتر ئەو فایلانەم بۆ بێنە لای نامجوون.
(هەمووی بە ساردی وت)

جیمین: باشە جونگکووک.
(بە هێمنی وتی)

جین: ئێلا بۆ خواردنەکەت ناخۆی؟
(بە پرسیارەوە بە ئێلا'ی وت و جونگکووک سەیری ئێلا'ی کرد)

ئێلا: من زۆرم خوارد بۆیە.
(بە هەندیک شڵەژاوی)

جونگکووک: خواردنەکەت بخۆ.
(بە ساردی وتی و چاوەکانی لادا لەسەر ئێلا)

ئێلا: من تێرم.
(بە هێمنی وتی و هەستایەوە لەسەر کورسەکە)

جونگکووک: هیچ نەخواردووە.
(بە ئاسای وتی)

ئێلا: من تێرم خواردوە ئێوەش نۆشی گیانتان بێت.
(بە زەردەخەنەوە وتی)

ئێلا بەرەو سەرەوە چوو لەبەر ئەوەی ئازارێکی زۆر لە گەدەی هەیە.
ئێلا لەسەر بیدەکە ڕاکشاو گۆشەیەکی کردە باوشی و توند نوساندی بە گەدەیەوە و سەرچەفەکەی دا بە خۆی دا.
دوای ماوەیەک هەر وا بوو ئازارەکەی نەوەستا بۆیە چوو بۆ گەماو.
دوای ئەوەی ئێلا لە گەرماوەکە هاتە دەرەوە قژەکانی وشک کردوە و جونگکووک هاتە ژورەوە.

جونگکووک: تۆ باشیت؟
(بە ئاسای وتی و نزیکی ئێلا بۆوە)

ئێلا: ئا.ئێ.بەڵێ من باشم.
(بە شڵەژاوی وتی)

جونگکووک: بەڵام بۆ وا شڵەژاوی و سوور بویتەتەوە؟
(بە پرسەوە)

ئێلا: جونگکووک من باشم.
(ویستی بڕوات لەبەر دەمی جونگکووک کەمەری گرت)

جونگکووک: قسەکە چیتە.
(بە هێمنی)

ئێلا: تکایە کەمەرم بەردە ئازارم هەیە.
(چاوەکانی پڕ ئاو بوون)

جونگکووک: گەدەت ئازاری هەیە؟
(بە پرسیارەوە سەیری ئێلا'ی کرد)

ئێلا: تکایە..
(وتی کاتێ دەسی لەسەر گەدەی دانابوو)

جونگکووک: چیتە قسە کە شێتم مەکە.
(بە ترسەوە وتی)

ئێلا: م.من....م.من لە.لە سوڕی مانگانەدام.
(بە ئازارەوە وتی و دەنگیشی نزم کرد چوونکە شەرمی ئەکرد کە بیڵێ)

تۆ هی منی 🖤..//✔✔Where stories live. Discover now