Part 2

791 81 26
                                    

' من .... من تۆم خۆشئەوێت '

هەموو ئەوەی جیمین وتی ئەمە بوو
پاشان بە خێرایی چاوەکانی داخست و سەری نزم کردەوە
هەستی بە شەرم ئەکرد
لە هەمان کاتدا ئاسوودەیی چونکە لە کۆتایدا هەستەکانی دەربڕی

" کەواتە ماچم بکە "
جۆنگکوک بە چپە وتی بەڵام جیمین گوێی لێ بوو و بە شۆکەوە سەیری جۆنگکوکی کرد

" چی ؟ "
جیمین پرسی

" ئەگەر منت خۆشئەوێت بیسەلمێنە "
جۆنگکوک بە جدیەوە وتی

جیمین سەرلێشێواو بوو
هەموو هێزی خۆی کۆکردەوە دوای کەمێک بیر کردنەوە
بە هەنگاوی بچوکەوە لە جۆنگکوک نزیک بوویەوە و خۆی بەرز کردەوە بۆ ئاستی جۆنگکوک
بە شەرمەوە لێوەکانی خۆی گەیاند بەوانەی جۆنگکوک
لێوەکانی دەستی کرد بە سەماکردن لەگەڵ لێوەکانی جۆنگکوک بەڵام ئەمە زۆری نەخایاند

جۆنگکوک بە هەموو هێزی خۆی پاڵی بە جیمینەوە نا و جیمین کەوتە سەر زەویەکە
جۆنگکوک دەستی کردبوویە سەر لێوەکانی و بە قێزەوە سەیری جیمینی ئەکرد

" پێت وایە چی ئەکەی گەمژە "
جۆنگکوک بە توڕەیی و دەنگی بەرزەوە وتی

" هەی هاوڕەگەزبازی پیس بۆچی منت ماچ کرد ؟ "
جۆنگکوک بە توڕەیی وتی و نزیک بوویەوە لە جیمین و مستێکی بەهێزی لە ڕوخساری جیمین دا

جیمین بە سەرلێشێواوی سەیری جۆنگکوکی ئەکرد
لە هیچ شتێک تێ نەئەگەیشت
تەنیا ئەوەی کرد کە جۆنگکوک داوای لێکرد
چی هەڵەیە ؟

" جۆنگکوک "
جیمین بە چپەوە وتی لە کاتێکدا چاوەکانی پڕببون لە فرمێسک

" قێزەونە "
جۆنگکوک وتی و بە توندی لێوی سڕی و جیمینی جێهێشت

جیمین قورگی پڕببوو و تەنانەت نەیئەتوانی قسە بکات
توانای ئەوەی نەبوو هەموو ئەم شتانە شی بکاتەوە لە مێشکە ماندووەکەیدا
بەڵام ئایە ئەمە هەموو شتێکە ؟

دوایی ماوەیەک جیمین هەستایەوە سەر پێ و کتێبەکانی هەڵگرت و چووە ژوورەوە

بەڵام هیواخواز بوو کە نەچووبایە
خۆی لە تیڤیە گەورەکەی هۆڵی قوتابخانەدا بینیەوە
* بیرم هاتەوە ١٤ ڕۆژی ماوە مەکتەب 🐸💔 *
لە کاتێکدا لێوەکانی جۆنگکوکی ماچ ئەکرد
بەڵام ئەو بەشە بڕابوو کە جۆنگکوک داوای کرد ماچی بکات
تەنانەت لە گروپی قوتابخانەکەدا بڵاو ببویەوە و هەموو قوتابیەکان لە ڕێگەی موبایلەکەیانەوە بینەری ڤیدیۆکە ئەبوون

جیمین بە شۆک و چاوی فراوانەوە سەیری تیڤیەکەی ئەکرد

" ئای خوایە شتێکی لەو شێوەیە لەم قوتابخانەیە هەیە ؟ "

بـێـشـەرمWhere stories live. Discover now