Part 16

590 79 72
                                    


ڤۆت
کۆمێنت لە نێوان دێڕەکان

♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧

" پێویستە ئێستا من بڕۆم "
جیمین وتی

" باشە بڕۆ نیگەرانی ئێمە مەبە "
یۆنگی وتی و سەیری جینی کرد کە بە مۆڕە بوو

" ئێ باشە کەواتە کاتێکی خۆش بۆ ئێوە "
جیمین وتی و ویستی بڕوات بەڵام وەستا کاتێک کەسێک هاتە ژوورەوە

جین بە شۆکەوە سەیری کەسەکەی ئەکرد

" ئۆو باوکە "
جیمین بە کەمێک سەرسوڕمانەوە وتی

" سڵاوتان لێبێت کوڕینە "
بەڕێز کیم وتی و هاتە ژوورەکەوە و چەپکێک گوڵی پێ بوو

" ئەوە چی ئەکات لێرە ؟ "
جین بە ساردی وتی و سەیری جیمینی کرد

" ئۆو جین هیۆنگ ببورە ئەمەم بۆتۆ باس نەکرد ، ئێمە لە دادگا بەیەک شاد بووینەوە "
جیمین بە یزەوە وتی

" چ بەیەک شادبوونەوەیەکی جوان ؟! "
جین بە زەردەخەنەیەکی گاڵتە جاڕی وتی و چووە دەرەوە

" جین هیۆنگ "
جیمین بە دەنگی بەرز وتی بەڵام جین وەڵامی نەدایەوە و ڕۆشت
" ئەو کەمێک کەلە ڕەقە تۆ ئەبێت ئەوە بزانی "
جیمین وتی

" کێشە نیە "
بەڕێز کیم بەزەردەخەنەیەکی ساختەوە وتی لە ڕاستیدا خەمبار بوو لەو کاردانەوەیەی جین
بەڵام جین چی کردبا ؟ خۆی هەڵدایەتە باوەشیەوە ؟

" بەڕاستی داوای لێبوردن ئەکەم لەوەی کوڕەکەم بەرامبەرت کردی ، ئێستا باشتری ؟ "
بەڕێز کیم وتی و چەپکە گوڵەکەی لەسەر مێزەکە دانا

" کێشە نیە ، وە بەڵێ ئێستا باشترم "
یۆنگی وتی

" جیمین "
بەڕێز کیم وتی و سەیری جیمینی کرد
" هیوادارم پەسەندی بکەیت ژەمێک پێکەوە بخۆین ، وەک کوڕ و باوکێک "

" بێگومان هەوڵ ئەدەم کاتێک دابنێم "
جیمین بە بزەوە وتی

" زۆر سپاس کوڕەکەم "
بەڕێز کیم وتی
" ئێستا من ئەڕۆم دووبارە بە هیوای سەلامەتی "
بەڕێز کیم وتی و ماڵئاوایی لەوان کرد و جێی هێشتن

هەرکە لە نەخۆشخانەکە چووە دەرەوە جینی بینی کە لەسەر یەکێک لە کورسیەکانی نزیک نەخۆشخانەکە دانیشتبوو

چووە لای و ویستی دابنیشێت بەڵام جین هەستی بە بوونی ئەو کرد و بە خێرایی هەستایەوە

" چی ئەکەی لێرە ؟ "
جین وتی و هەوڵی ئەدا کۆنترۆڵی توڕەییەکەی بکات

" جین تکایە با بە هێمنی قسە بکەین "
بەڕێز کیم بە تکاوە وتی

بـێـشـەرمWhere stories live. Discover now