Part 10

648 72 135
                                    

جیمین بە خاواڵووی لەسەر قادرمەکان هاتە خوارەوە کاتێک بۆنی خواردنە خۆشەکان زیاتر ئەوی ڕا ئەکێشا بەرەو چێشتخانەکە

" بەیانی باش "
یۆنگی وتی کاتێک خەریکی دروست کردنی خواردن بوو

" بەیانی باش "
بە بزەوە وتی و لەسەر کورسیەکە دانیشت

" باش خەوتی ؟ "
یۆنگی پرسی و کۆتا قاپی دانا و دانیشت

" هیچ کاتێک ئەوەنە باش نەخەوتووم "
جیمین وتی و دەستی کرد بە خواردن
" بەڕاستی تۆ شێفیت "
جیمین بە شۆکەوە وتی

" ئەزانم "
یۆنگی بە باوەڕبەخۆبوونەوە وتی
و جیمین زەردەخەنەیەکی گەورەتری کرد و بەردەوام بوو لە خواردن

" پلانی ئەمڕۆت کێیە ؟ "
یۆنگی پرسی

جیمین کەمێک بیری کردەوە
" خاوەنی کارەکەی پێشووم "

.
.
.
.
.
.
.
.

تەق تەق تەق

کوڕە گەنجەکە چەندین جار لە دەرگای دا و لە کۆتایدا

" کێیە ؟ "
بە چاوی خەواڵووی وتی کاتێک لەناو دەرگاکە وەستابوو

" سڵاو نامجوون ، ماوەیەکی زۆرە "
بە زەردەخەنەوە وتی
.
.
.
.

نامجوون هاتە هۆڵەکە کاتێک دوو کوپ قاوەی پێبوو

" بەڕاستی ماوەیەکی زۆرە تایهۆنگ بۆچی سەردانت نەکردم ؟ "
نامجوون وتی و کوپەکەی دایە تایهۆنگ

" سپاس "
تایهۆنگ وتی و کوپەکەی وەرگرت
" لە ڕاستیدا بە کاروباری کۆمپانیاوە سەرقاڵ بووم "

" ڕاستە ، کۆمپانیاکانی ئێوە لە هەموو شوێنێک ناوبانگێکی زۆری هەیە ئەمەش بەهۆی کوڕە تێکۆشەرەکەوەیە "
نامجوون بە زەردەخەوە وتی و تایهۆنگیش زەردەخەنەی بۆ کردەوە

" جۆنگکوک لێرە نیە ؟ ماوەیەکی زۆرە ئەویشم نەبینیوە "
تایهۆنگ پرسی

" ئـ ئێ جۆنگکوک ، لە ڕاستیدا ماوەیەکی زۆرە ئاگاداری نیم ، کۆتا جار شەرمان کرد "
نامجوون وتی

" لەسەر چی شەڕتان کرد ؟ "
تایهۆنگ پرسی

نامجوون باسی گاڵتەکەی کرد کە لەگەڵ جیمین کردبوویان تایهۆنگ پێشتریش دەربارەی ئەمەی ئەزانی
نامجوون هەموو شتێکی بۆ گێڕایەوە

" کەوایە بەو شێوەیە بووە ، پاڕک جیمین "
تایهۆنگ وتی و لە کۆتا وشەکاندا ددانەکانی جیڕ ئەکردەوە

بـێـشـەرمWhere stories live. Discover now