Part 13

593 79 164
                                    


ڤۆت
کۆمێنت لە نێوان دێڕەکان

♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧♧

دکتۆرەکە هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و سەیری ئەو دوو گەنجەی بەردەمی کرد

" بەداخەوە کە ئەمە ئەڵێم بەڵام بارودۆخی هیچ باش نیە ، ماوەی دوو مانگە بە بەردەوامی ماددەی بێهۆشکەری بەکارهێناوە جەستەی زۆر بە خراپی ئاڵوودەی بووە کە چاک بوونەوەی بە ئەگەری سەدا چلە ئەگەریش چاک نەبێتەوە یان شێت ئەبێت یانیش ئەمرێت ، ئەمە جگە لەو پێکانانەی بەر جەستەی کەوتووە دەستێکی شکاوە و ئەژنۆی درزێکی تیایە کە وا دەرئەکەوێت لێی درابێت "

جیمین شۆک ببوو و نەیئەتوانی هیچ شتێک بڵێت
یۆنگیش بەهەمان شێوە شۆک ببوو لەو بارودۆخەی جۆنگکوک

" جیمین ، جیمین "
یۆنگی ناوی جیمینی هێنا و بە خێرایی چووە ئاستی جیمین کاتێک جیمین بێ هۆش بوو و کەوتە سەر زەویەکە

.
.
.
.
.
.
.

جیمین دوای ماوەیەک هۆشی هاتەوە کە تەنیا سەیری سەقفە سپیەکەی ئەکرد
دوای ماوەیەک کە هەموو شتێکی بیر هاتەوە فرمێسکەکانی لە گۆشەی چاویەوە هاتنە خوارەوە

" جیمین بە ئاگا هاتیەوە ؟ "
یۆنگی وتی کاتێک هاتە ژوورەوە
بەڵام هیچ وەڵامێکی دەست نەکەوت
بە هێمنی چووە لای جیمین و لە نزیکی دانیشت

" جیمین تۆ ئەبێت بەهێز بمێنیتەوە ، ئێمە هێشتا کاری زۆرمان ماوە و تەواومان نەکردوون ناکرێت بەم زووییە کۆڵ بەیت "
یۆنگی بە هێمنی وتی

" من کۆڵم نەداوە یۆنگی ، تەنیا ماندووم "
جیمین بە دەنگە نوساوەکەی وتی و بەردەوامی بە قسەکانیدا
" نازانم چۆن ئەم ژیانە شێواوەم چاک بکەمەوە "

" نیگەران مەبە جیمین هەموو شتێک باش ئەبێتەوە زۆر لە جارانیش باشتر تەنیا متمانەت هەبێت و ئەوەی لە تواناتدایە بیکە "
یۆنگی وتی و جیمین بێدەنگ مایەوە

دوای ماوەیەک بێدەنگی جیمین دەستی کردەوە بە قسە
" جۆنگکوک چۆنە ؟ "
جیمین پرسی

" وەک ئەوەی دکتۆرەکە وتی باش بوونەوەی ئەستەمە ، پەیوەندیم بە خێزانەکەیەوە کرد کە بێنە ئێرە کەمێک لەمەو پێش جۆنگکوک بە ئاگا هاتەوە بەڵام جگە لە هاوارکردن و ئازاردانی خۆی هیچ شتێکی تری نەکرد بۆیە دەرزی بێهۆشکەریان لێدا "
یۆنگی بە هێمنی وتی لە کاتێدا هەریەکێک لەم وشانە زۆر بە خراپی دڵی جیمینیان ئەشکاند

جیمین هەناسەیەکی بێ ئومێدی دایەوە
" چی دەربارەی تایهۆنگ و ئەوانی تر ؟ "
جیمین پرسی

بـێـشـەرمWhere stories live. Discover now