Part 8

628 84 93
                                    



ڕۆژێکی نوێ بوو و خێزانی جیۆن لە گەشتەکە گەڕانەوە تینای بچووک بە ڕاکردن بەرەو ژووری برا گەورەکەی ڕۆشت بەهۆی زۆر بیرکردنیەوە

" لەسەر خۆبە ئازیزم با ئازارت پێنەگات "
خاتوو جیۆن بە میهرەبانیەوە وتی

" ئەم هەموو شوشەیە چیە لێرە ؟ "
بەڕێز جیۆن بە پرسیارەوە وتی

" بێگومان ئەبێت لەگەڵ هاوڕێکانی خواردبێتیەوە تکایە لێی توڕە مەبە دەربارەی ئەوە ئەو ئێستا گەنجە "
خاتوو جیۆن وتی

" ڕاستە بەڵام ئەوە زۆر زۆرە بۆ ..... "
قسەکەی تەواو نەکرد کاتێک تینا بە ڕاکردن هاتە خوارەوە

" دایکە ئۆپا لەوێ نەبوو "
تینا وتی و دڵی پڕ ببوو

" نیگەران مەبە بچکۆلەکەم لەوانەیە لەگەڵ هاوڕێکانی لە دەرەوە بێت "
خاتوو جیۆن بە میهرەبانیەوە وتی و چووە ژوورەکەی جۆنگکوک
لەسەر بێدەکەی دانیشت و سەرینەکەی هەڵگرت و بۆنی ئەکرد لەکاتێکدا چاوەکانی داخستبوو
" فریشتەکەی من "
بە هێمنی وتی و جێگاکەی جۆنگکوکی ڕێکخست و ژوورەکەی جێهێشت

.
.
.
.
.
.

" مین یۆنگی ! "
پۆلیسەکە بە دەنگی بەرز وتی کاتێک لە پەنجەرە بچووکەکەی دەرگاکەوە سەیری ژوورەوەی ئەکرد بەڵام هیچ وەڵامێکی نەدرایەوە

" مین یۆنگییی "
بە دەنگی بەرزتر وتی و بە دارەکەی دەستی کێشای بە دەرگاکەدا بەڵام ڕاچڵەکی کاتێک پەرداخێک بەر دەرگاکە کەوت

" بە نەفرەت بی بهێڵە بخەوم "
یۆنگی بە دەنگی بەرز وتی

" گەمژە "
پۆلیسەکە بە توڕەییەوە وتی
" کەوایە تۆ مین یۆنگیت ، سبەی ئازاد ئەبیت "
پۆلیسەکە بە دەنگی بەرز وتی

" ئەرێ دەمت داخە خۆ ئێستا ئازاد ناکرێم بۆ واز ناهێنن بەشەر کەمێک بخەوێت ؟ "
یۆنگی پڕ بە قورگی هاواری کرد

" ئەو کوڕە شێتە "
پۆلیسەکە لە ژێر لێویەوە وتی و ڕۆشت

یۆنگی چاوەکانی داخست هەتا بخەوێتەوە بەڵام هەرکە بیری هاتەوە کەمێک لەمەو پێش چی بیستووە بە خێرایی هەستایەوە
" چی ؟ سبەینێ ؟"
بە شۆکەوە وتی
" هێی کوڕە من چەنێکە خەوتووم ؟ "
یۆنگی لە یەکێک لە زیندانیەکانی پرسی

" تەنیا چەند کاتژمێرێکە "
بە ڕێزەوە وەڵامی دایەوە

" پێم وابوو چەن ساڵێکە خەوتووم "
یۆنگی وتی و چاوەکانی خوراند
" جیمین ئەمەی کردووە ؟ بەڵام چۆن ؟ "
.
.
.
.

بـێـشـەرمWhere stories live. Discover now