Part 1

1K 111 206
                                    






+لەھەموو شوێنێ لە دەمی ھەموو کەسێ باسی چیڕۆکەکەی ئەمیرە بەم دواییانە باسی ئەو شتانەیە کە ئەمیر بینیویەتی و بەسەری ھاتوە باسی ئەو کەسانەن کە قسەکانی ئەمیر کاریگەریان ھەبوە لەسەری و بەھۆی ئەوەوە گۆڕاون




ئینجا پێشکەشکارەکە ڕویردە ئەمیرو بەردوام بوو لە قسەکانی

+ کاک ئەمیر زۆر بەخێر بێی بۆ بەرنامەکەم و سوپاس بۆ قبوڵکردنی ئەو چاوپێکەوتنە  ئێستا ڕاستەوخۆیە گەر بڵێم ھەموو کوردستانیش نەبێ سێ چارەگی بەدیاریەوە دانیشتوون ژمارەی بینەرە ئۆنلاینەکان گەیشتۆتە ٥ ملیۆن و خەریکە ریکۆرد دەشکێنن تەنھا بۆ ئەوەی بۆ یەکەم جار لە دەمی خۆتەوە ئەوە ببیستن کە بەسەرت ھات


ئەمیر
" سوپاس بۆتۆ خودا ھەموومان سەرفراز بکات و ئەمشەو ببێتە مایەی ھیدایەتو خێر و بەرەکەت بۆ ھەموومان

من نەمدەویست باسی ھەموو شتێک بە وردی بکەم لەسەر شاشەو لەبەردەم ھەمووان بەڵام وادیارە ئێستا تامەزرۆیی بۆ بیستنی ھەموو بابەتەکە مێشکی خەڵکێکی زۆری سەرقاڵ کردوە کە ھیوادارم بەقەد کات تەرخانکردنەکەیان سودی بۆ ئاقیبەت و دونیاشیان ھەبێ





با بگەڕێمەوە ساڵی ٢٠٢٠ ئەوکاتە تەمەنم ٢٥ ساڵ بوو
یەک ڕۆژ لە تەمەنی من یا باشتر بڵێم
نیو ڕۆژ لەتەمەنم وە نیو ڕۆژ لە مردنم ژیانی گۆڕیم
بووم بەو کەسەی ئێستا لە بەرامبەرتانەو قسەتان بۆ ئەکا



٢٥ ساڵ
تەمەنێک کە پێی دەڵێن ھەڕەتی گەنجی و خاوەن وزە

تەمەنێک کە بە ھیوای باشترکردنی داھاتوی وڵاتێک دادەنرێت



تەمەنێک کە خودا قودرەتێکی پێداوە کە دەتوانێ ھەموو کارێک بکات کە بیەوێ و مەبەستی بێ



بەڵام خودی من ڕێک پێچەوانەی ئەو وەسفانە بووم کە بۆ تەمەنی من بکرێ



لە بێھۆشیدا ✔️Where stories live. Discover now