Part 5

232 68 48
                                    










من بەرە بەرە ترس و قەلەقی دەکەوتە دڵمەوە ھندێک ھەست لەمندا دروست دەبوون کە پێشتر ھەرگیز نەمبووە ئەو ھەستە سەیرانە چی بوون کە ھەر زیاتر ڕێمان بکردایە زیاتر ئەبوون و دڵمیان ئەکوشی






لەناکاو ھەستم بە پەشیمانی دەکرد بۆ ئەو کارانەی بە درێژایی ژیانم کردومن ھەستم بەوە دەکرد کە بیری دایک و باوکم دەکەم و ناتوانم بیانبینمەوە بۆچی ئێستا ھەست بەوە دەکەم کە من بە پێی پێویست بۆیان باش نەبوومە بە پێی پێویست داواکاریەکانیانم جێبەجێ نەکردوە ؟ ھەرگیز بیرم لەوە نەکردبویەوە پێشتر






دووبارە دووبارە بیرم دەکەوێتەوە کە چیم کردوە ، ئەمجارە شتێکیترم بیر دەکەوتەوە کە کردوومە ، ئەو شتەی بەرامبەر دایک و باوکم کردوومە بۆچی ئێستا بیرم دەکەوێتەوە ؟ خۆ ھەموو شتێک کۆتایی ھات خۆ ئەوە لە تەمەنی ١٨ ساڵیم دابوو ئەوکات ھەرزەکار بووم و ھەڵەم زۆر دەکرد







تەمەنم ١٨ ساڵان بوو تەمەنێک کە کوڕ تازە باڵا دەدات و دەنگی گڕ دەبێ و خۆی بەلاوە گرینگ دەبێ ئەوە پێی دەڵێن تەمەنی ھەرزەکاری کە جگە لە خۆی قسەی ھیچ کەسێکی ناچێ بە گوێیا







لە کوردستان ھەموو گەنجێک کە دەگاتە تەمەنێک ھەست بەوە دەکات کە ئەو وڵاتە ئاواتەکانی بۆ بەدیناھێنێ و ناتوانێ بگا بە وەی کە دەیەوێ بیرۆکەی چوون بۆ دەرەوەی وڵات لە مێشکی چەکەرە دەکات



منیش جیاواز نەبووم لەھەموو گەنجانی ئەو تەمەنە منیش ئەو شتە لە مێشکی دابووم و بە تەواوی بڕیارم دابوو کە ئەو وڵاتە جێبێڵم ، منێک کە وام دەزانی گەورە بوومەو باوکم ناتوانێ بە لێدان یا ڕێگریکردن بۆ ھیچ شتێک بموەستێنێ






بیرمە کە چیم دەکرد بۆ چوونە دەرەوە ھەموو خێزانەکەم دابوو بە شەڕ ھەموو ڕۆژێ دەنگە دەنگ و ھەرا بوو لە ماڵەوە باوکم کە چەندین ساڵ بوو ڕەنجی دەکێشا بە پشت و دەست و قاچەکانی تا ھندێک پارەی کۆ کردبویەوە بۆ ئەوەی خانوێک بۆ خێزانەکەی بکڕێ و لە کرێچیاتی ڕزگاری بێ کەچی من داوای ھەموو پارەکەم دەکەد بۆخۆم تا پێی بڕۆم بۆ دەرەوە






دەموت
" ئەو پارەیە بدەن بە من دەچم لە ئەوروپا کار دەکەم و پارەی زیاترتان بۆ دەنێرمەوە "







وەک ئەوەی ئەو پارەیە مافی باوکم و دایکم و خوشکەکانمی پێوە نەبێ پێم وابوو ھەموو پارەکە مافی منە ، کە باوکم ڕزی نەدەبوو پێم بدات منیش دەنگم بەسەریدا بەرز دەکردەوە و قسەی ناشرینم پێی دەوت










لە بێھۆشیدا ✔️Where stories live. Discover now