Part 3

263 63 44
                                    



وتم
" ناتوانم ، ئەمشەو ماڵی پورم دەعوەت دەکەین و دەبێ لەماڵەوە بم "




ئەحمەد جگەرەکەی داگیرساند و بە بێھیواییەوە لێی دەڕوانیم و وتی
زۆرباشە کێشە نیە بەڵام لە بەیانیەوە بۆخۆت ھەر لەماڵەوە دابنیشە وەک ژنەکان یا ھاوڕێیێكیتر بۆخۆت بدۆزەرەوە "




ئەوەی وت و ڕوی لێ وەرگێڕام و بەدەم جگەرەکەیەوە ڕۆشت منیش مێشکم جەنجاڵ بوو بە بیرکردنەوە نەمدەویست ئەحمد لەدەست بدەم ئاخر لەمێژ بوو ھاوڕێ بوین ھەموو چرکەکانمان لەگەڵ یەک بوو ئێستاش داوایێکی لێ کردووم و بۆی ناکەم بەتەواوی ھەق بە ئەو بوو بەلای منەوە







دەنگم بەرز کردەوە لەکاتێکدا ھێشتا ئەوەندە دوور نەکەوتبویەوە کە گوێی لەدەنگم نەبێ



وتم
" کاتژمێر چەند ؟ "









ھێشتا پشتی لەمن بوو و بەدەم ڕۆیشتنەوە ئەویش ھاواری کرد و وتی
" کاتژمێر ٩ "





ئەو ڕۆشت و منیش ڕۆشتمەوە بۆ ماڵەوە ، وەکو ڕۆژی ڕوناک دەمزانی ئەو کارە ھەڵەیە ، ئەحمەد ھەڵە دەکات و ئەوەی منیش بەتەمام بیکەم وەکو ئەوم لێدەکات چونکە بەشداری ھەمان تاوان دەکەم

بەڵام ھەرگیز بۆ تاقە جارێکیش جورئەتی ئەوەم نەبووە بڵێم نا ئەحمەد ئەوە ھەڵەیە دەمزانی مێشکی لەو قسانە پڕەو گوێ ناگرێ بەڵکو گاڵتەشم پێ دەکات و بە ترسنۆک ناوم دەبا


نزیکی ئێوارە بوو دەبوا زوو بگەڕابامەوە لەبەر میوانەکان کوڕی پورم وەکو من گەنج بوو جوان نەبوو کاتێ ئەو دێ بۆ ماڵمان من لەماڵ نەبم

خوانی ئێوارە ئامادەکراو ھەموومان خەریکی نانخواردن بوین خوشکەکانم لەگەڵ کچەکانی پورم پێدەکەنین و بە پستە قسەیان دەکرد

من و بڵندی کوڕی پوریشم لەلای یەک دانیشتبوین بە ساردی چونکو ھاوڕێیەتیێکی بەھێزمان نەبوو و ھیچ شتێکی ھاوبەشمان نەبوو قسەی لەسەر بکەین




ئەو کۆلێژی ئەندازیاری تەواوکردبوو و ھەرزوو کارێکی دەست کەوتبوو پێچەوانەی من ڕاستی بڵێم خۆشیم لێی نەدەھات چونکە دایک و باوکم ھەمیشە منیان لەگەڵ ئەو بەراورد دەکرد و منیان بە کەم دەگرت لە چاو ئەو

ئەوە وای کردبوو کەمێ بە ساردی مامەڵەی لەگەڵ بکەم


لەسەر نانخواردن دووبارە باوکم وەکو ھەموو جارێک دەستی کردەوە بە توانج دان لێم لەلای پورم و مێردەکەی و مناڵەکانی ، دەمەویست گوێیەکانی خۆم توند توند بگرم و گوێم لە دەنگی نەبێ ئەوەندە بەلامەوە بێزارکەر بوو



لە بێھۆشیدا ✔️Where stories live. Discover now