Part 2

338 79 67
                                    












لەوکاتەدا بارھەڵگرێک بەئاڕاستەی ئێمە دەھات و ئەحمەد دەستی گەیشت بە بتلەکان

ئەوەندە ترسام ڕۆحم ھاتە سەری لوتم ، چاوەکانم داخست و ھاوارم کرد




" ئەحمەدددد "





ساتێ بێدەنگی باڵی بەسەر شوێنەکەدا کێشا و گوێبیستی ھیچ نەبووم جگە لە ھۆڕنی لۆریەکە

دوای چەند چرکەیەک مێشکم دەستی بە کارکردن و لێکدانەوەی دۆخەکە کردەوە کە ھێشتا چاوەکانم داخربوون


ھیچ ڕوینەدا ؟ ئازارم نەبوو نازانم

ئەو چەند چرکەساتەی کە ئەحمەد ھەوڵی ھێنانی بتلەکەی دەدا بۆمن ئەوەندە درێژ بویەوە دەتوت پانزە خولەک یا زیاترە ئەوەندە ترسام و تۆقیم

ئێستاشی لەگەڵ بێ وام ھەست دەکرد کات لەوساتەدا بۆمن وەستابوو



بۆم دەرکەوت کات تەنھا وەھمێکە مرۆڤ دروستی کردووە لە مێشکی خۆی ئەگینا بۆچی لەو ساتانەی کە ئەترسی یا چاوەڕوانی شتێکی چرکەکان بەقەد دەقەو سەعات درێژ دەبنەوە


لەکاتە خۆش و پڕ چێژەکانیشدا ساعات و دەقەکان وەک چەند چرکەیەکی لێدێ

وەلحاڵ ھێشتا چاوەکانی من نوقاوبوون و نەمدەکردنەوە
جەستەم ھەستی بە ئازادیێکی لەڕادەبەدەر دەکرد




دەمزانی ھێشتا لەناو ئۆتۆمبێلەکەدام و ئەحمەد لێی دەخوڕێ




چاوەکانم کردەوە بینیم بەڵێ من زیندووم و ھیچ ڕوینەدا
ئەحمەد لە تەنیشتمەو خەریکی شۆفێریەکەیەتی



لەناکاوێ ئیستاپێکی خێرای کرد و لاشەم کەمێ بەرەو پێشەوە چوو بەھۆیەوە




ڕوم سوڕاندو سەیری ڕوخساریم کرد بەڵام بە بینینی ڕوخساری تۆقیم ھەرکەسێک لە شوێنی من ئەو دیمەنەی ببینیبوایە ئێستا لە نەخۆشخانەی دەرونی ئەبوو بەڵام ڕەحمی خوایە کەمن ئێستا لێرەم





ڕوخساری ئەحمەد ئاسایی نەبوو وەکو ئەوەی کۆمەڵێک بونەوەری نائاسایی بینیبێ و تۆقیبێ دەمووچاوی ترش و تاڵ و ترساوو و تۆقیو دیار بوو چاوەکانی ئەبلەقی شتێک بوون ڕێک لەبەردەم خۆی تێنەدەگەیشتم بۆچی ڕوخساری بەو شێوەیەیە ھەرچەندە سەیری ئەو ئاراستەیەشم دەکرد کە ئەو لێی دەڕوانی جگە لە شەقامێکی چۆڵ ھیچیترم نەدەبینی




سەیری دواوەم کرد بتلەکان ھەر لە شوێنی خۆیان بوون ئەحمەدیش ھیچ جگەرەو بتلێکی بەدەستەوە نەبوو کە بەھۆی ئەوەوە توشی ئەو بەزمە بووین

لە بێھۆشیدا ✔️Where stories live. Discover now