ئەحمەد
" ئێمە مردوین ئەمیر "دوای ئەو وشەیە سەیری بەردەم خۆی کردەوە ، منیش ئاوڕی پێشەوەم دایەوە
تاسام
تاسانێک ھیچ مرۆڤێک بەو شێوەیە ناتاسێ بۆ ھیچ شتێلەسەر شەقامەکە لەبەردەممان ئۆتۆمبێلەکەی خۆمانم بینی دەعمی کردوە لەگەڵ لۆریێک و خەڵکانێکی زۆر لەدەوری ئۆتۆمبێلەکەمان کۆ بونەوەتەوەو خەریکن لاشەکانمان دەردەھێنن
ئەوە ئێمەین بە بێھۆشی خەریکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆمان دەرمان ئەھێنن
ئەی ئەوە ئێمە لێرەین
ئەو لاشانەی سەر جادەکە چین ؟ خەریکە چی ڕودەداتزۆری نەخایاند تا بزانم ئێمە دوو ڕۆحین و لەناو ئۆتۆمبێل نین لەدەرەوەی لاشەکانمان خەریکە سەیری خۆمان ئەکەین
چەنێک دەبێ کە دەعممان کردوە و بێ ھۆشین
ھەموو ئەو ڕێگایەی بڕیمان وەھمێک بوون ؟ ئێمە لەسەرەتاوە دەعممان کرد لەگەڵ لۆریەکە
کاتێ چاوەکانم نوقاند لەلاشەی خۆم دەرچوبوم و ئاگادار نەبووم
لەوساتەدا ئەحمەد فریشتەی مەرگی بینیبوو ....
ھەموو ئەو ڕێگایەی بڕیمان چەند چرکە ساتێک بوون لە ژیانی ڕاستەقینە بەوەوە زانیم چونکە تازە خەریکبوو لاشەکانمان لەناو ئۆتۆمبێلەکە دەربێنن کەواتە تازە دەعمەکە کراوە
وەک ئەوەی لەو چەند چرکە ساتەدا ھەموو ژیانی خۆمان بێتەوە بەر چاو
وەک ئەوەی خودای گەورە پێمان بڵێ ئێوە ھەلێکتان نەماوە تا پەشیمان بنەوە و چاکی بکەنەوە
ئیتر بواری تەوبە نەماوەو کاتتان تەواو بووە
من تەنھا تاوانەکانم بیرکەوتەوە بۆ مەگەر لەژیانم چاکەیەکم کردوە تا لەسەرە مەرگ بگات بە فریاممن کاتم تەواو بوو و ئاگام لێنەبوو ، وامدەزانی ھێشتا ژیانێکی درێژم لەپێشە ، پێم وابوو ھێشتا گەنجم و نامرم ، لاشەکانمانیان خستە ناو ئۆتۆمبێلێک و بەڕێکەوتن بۆ نەخۆشخانە
ئێمە ھێشتا نەمردبوین ، لە کۆمادابوین ، بەڵام ئەو کەسانەی لەو حاڵەتە دەگەڕێنەوە دەگمەنن ، من و ئەحمەد کە ئامادەی ئەوە نەبوین بەو شێوەیە بچینەوە بەردەم پەروەدرگارمان دەستمان کرد بە گریان و پاڕانەوە
ھەموو ڕێگاکە سەیری لاشە بێھۆشەکەی خۆمان ئەکرد و ئەپاڕاینەوە بۆ ھەلێکیتر ، بۆ یەک چرکە گەڕانەوە بۆ ژیان و سوجدەیەک و داوای لێخۆشبونێک
YOU ARE READING
لە بێھۆشیدا ✔️
Randomدڵنیای کە لە جیھانی ڕاستەقینەدای ؟ Writer ✍️: lady__olivia تەواوکراو / 7/11/2023 بڵاوکراوەتەوە 10/3/2024