دوای ماوەیەک کە نازانم چەنێ بوو هەستم کرد قاچم ساردە ، زۆر سەیرە لەو ماوەیەدا یەکەمجارە هەست بە لاشەم بکەم .. کاتێک سەیرم کرد ئیتر نەمتوانی بیر لە هیچ شتێک بکەمەوە ، بۆ ماوەیەک مێشکم وەستا بە بینینی ئەو دیمەنە سامناکە .. یانی ئەوە بوو ئەحمەد بینی ! ئەوە خۆ فریشتەی مەرگە... ئەو گەورەییە ، ئەو سامناکیە ، ئەو ڕوخسارە توڕەیە .. سامناکترین دیمەن بوو تا ئێستا لە ژیانم بینیبێتم ،سەیرێکی کردم ئیتر ڕۆح لە نوکی پێیەکانم نەما پاشان سەری پەنجەکانم و دوواتر هەردوو قاچم ، لەو کاتەدا دکتۆرەکان هاتنە سەرم و هەمان ئەو هەوڵەی بۆ ئەحمەدیان دا بۆ منیشیان دەدا ..
بەڵام من زانیم ئەمە کۆتایی منە .. چەنێ سەیرە ئەو هەموو زانست و تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنەی من و ئەحمەد بەردەوام لافمان پێیوە لێدەدا ئێستا بەتەواوی دەستەوەستانە و ناتوانن من بگەڕێننەوە ،
ڕۆحی من بەردەوام بوو لەدەرچوون لە قاچەکانمەوە بەرەو لای ئەژنۆم و دواتر بەرەو گورچیلەکانم و پاشان گەدەم و دواتر دڵم ، ئەو ئازارەی من لەو کاتە هەستم پێی دەکرد ناتوانم وەسفی بکەم ، بڕوا ناکەم هیچ ئازارێکی دونیا بکات بە سەدا یەکی ئەو ئازارەی کە مرۆڤ لەسەرە مەرگدا هەستی پێدەکا
ئاخۆ دەبێ بۆ مرۆڤە باوەڕدارەکانیش بە هەمان شێوە بێ؟ !
پێم وانیە ..
تاکە شت کە لەو ناڕەحەتیەدا بیرم بۆی چوو کە پەنای بۆ ببەم خودای گەورە بوو
بیرم هاتەوە کە دایکم هەموو جار لە دوعاکانی دەیوت
" پەروەردگارا هیچ کەسێک لە ڕەحمی تۆ نائومێد نابێ"
منیش وتم
" ئەی خودای جیهانیان من بەتەواوی لەژێر دەستی تۆم ، تەنیا ئەمجارە ئەگەر بۆ یەک دەقەش بێت بمگەڕێنەوە دونیا ، تەنیا با یەک سوجدە ببەم ، ئەی پەروەردگارا چاوم لە ڕەحمی تۆیە کە هیچ کەسێک لە ڕەحمی تۆ نائومێد نابێ "لەو کاتەدا کە ڕۆح کێشانەکەم گەیشتبووە سەری لوتم تەنیا ئەوە مابوو لە لوتم دەربچێت ، فریشتەی گیان کێشان بەریدام و لەناکاو چاوم کردەوە بینیم دکتۆرەکان بەسەرمەوەن و شۆکی کارەباییم لێ دەدەن ،
وتیان
YOU ARE READING
لە بێھۆشیدا ✔️
Randomدڵنیای کە لە جیھانی ڕاستەقینەدای ؟ Writer ✍️: lady__olivia تەواوکراو / 7/11/2023 بڵاوکراوەتەوە 10/3/2024