Part 4

219 64 35
                                    











مێشکم ھەموو ئەمانەی ھێنایەوە بیرم لەو ساتەدا کە ژنەکەمان جێھێشت و بەردەوام بوین لە ڕۆیشتن بۆ گەشتەکەمان



دوای ماوەیەک چاومان بە ئۆتۆمبێلێکی بەتاڵ کەوت کە دەعمی کردبوو وابزانم ھەمان ئەو ئۆتۆمبێلە بووە کە ئەو ژنە باسی دەکرد و مێردو مناڵە ساوایەکەی دیار نەماون




ئەحمەد ئۆتۆمبێلەکەی ڕاگرت و ھەردوکمان دابەزین ، نزیک بوینەوە لێی و ئەحمەد بەدەوریدا دەخولایەوە و وتی

" چ دەعمێکی پیسی کردووە "











وتم
" دەبێ ئەو ئافرەتە مەبەستی ئەو دەعمە بوبێ "











ئەحمەد
" تانکیەکەی پڕە لە بەنزین "

سەیرێکی یەکمان کرد و ھەمان بیرکردنەوەمان بۆھات ، بێگومان شەش ساڵە ھاوڕێین بیرکردنەوەکانمان وەک یەکە





ئەحمەد جەلیکانێکی لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆمان ھێناو بەنزینی ئۆتۆمبێلەکەی بەتاڵ کردە ناوی و بردمان لەگەڵ خۆمان بەنزینی بەلاشە و ئیتر بۆ خەسار بێ یا بۆ پارە بە بەنزین بدەین لەو گرانی و نەبونیە کێ شتی بەلاشی دەست دەکەوێ لەم زەمانە ئۆتۆمبێلە چۆڵەکەمان جێھێشت





ئەحمەد مێشکێکی عەبقەری ھەبوو لە فێڵ و تەڵەکەبازیدا منیشی فێر کردبوو ھەمیشە سەرسام بووم بەو زیرەکی و فێڵبازیەی خۆ دەمانزانی ئەوە حەرامە بەڵام ھەر بردمان لە دڵی خۆم دەموت ئێمە کوا گوێمان بەو شتانە داوە تا ئێستا مەگەر پارەی حەرام ماوە ئێمە نەمانخواردبێ ؟






نازانم
نازانم دووبارە چیبوو ئەو شتانەم بیر دەکەوتەوە ، وەکو ئەوە وابوو خوای گەورە بەر لە مردنم ھەموو ئەو شتانەم بیربخاتەوە کە کردومن


بیرمە سێ ساڵ بەر لەو ڕۆژە دوای ئەوەی پارەی قەرزەکانم دایەوە بە زیادەکەیەوە کە ئەو شتە مانای جەنگ کردنە لەگەڵ خودا بەڵام ئەحمەد پێی کردم وەک ئەوەی ھیچ چارەیەکیترم نەبێ جگە لەوە



ئەوکات ئەوەندە بێ پارە و بێکار بووم و توانج و بۆڵە بۆڵەکانی باوکیشم لە لایێک بوەستێ


نەمدەوێرا دووبارە خۆم لەکارێک بدەم و دیسان زەرەر بکەم ھیچ کارێکیشم دەستنەدەکەوت تا ئەحمەد دیسان بە بیرۆکە ناوازەکانی ھاتەوە لام




وتی
" ئەمیر کورە دڵم بۆت دەسوتێ کارێکت بۆخۆت پێ نادۆزرێتەوە چەند دەست و پێ سپی "






لە بێھۆشیدا ✔️Where stories live. Discover now