CHAPTER.1

792 102 39
                                    

Vote!

دوا سندوقی لەسەر زەوی دانا، ن/ت ئاهێکی ئاسوودەیی هەڵکێشا کاتێک دەستەکانی خستە سەر کەمەری و سەیری ماڵەکەی دەکرد کە پڕە لە سندوق کە پێویستی بە کردنەوەی یەک بە یەک دەبێت

"ئەگەر ئەمە بکەیت دواجار ماڵی خۆتت دەبێت"

ن/ت شوقەیەکی کڕیوە لە وە لە قاتی ٣ دایە زۆر دڵخۆشە لە کۆتاییدا ماڵێکی هەیە

خەریکی چاک کردنی شتەکان بوو

ن/ت: زۆر زۆرە ئەم کەلوو پەلانە !

ن/ت هەرگیز بیری لەوە نەدەکردەوە کە ئەوەندە شتی لە ماڵی دایک و باوکیدا هەبێت یان ڕەنگە هەرگیز هەستی پێنەکردبێت چونکە خانووەکە
زەبەلاح بوو و ژوورەکەی وەک نیوەی شوقەکەی گەورە بوو

*دینگ دۆنگ!*

دەنگی زەنگی دەرگاکە لە خانووە بچووکەکەدا دەنگی دایەوە

کاتێک ن/ت چاوەکانی فراوانتر بوون

چاوی تا دوا ئاست کرانەوە  کاتێک سەیری ئەو پەرشووبڵاوی ماڵەکەی دەکات..

ئەم
ماڵە زۆر پەرشوو بڵاو ئێستاش کەسێک لە دەرگاکە  ئەدات؟!

لە دەرگاکە نزیک بووەوە، هەوڵیدا یەک دەنگ نەکات بۆ ئەوەی هەرکەسێک لە پشت دەرگاکە بێت پێی وابێت لە ماڵەوە نییە

"ن/ت، ئەوە منم، خاتوو ئێلا"

چاوەکانی جارێکی تر گەورەتر بوونەوە، یەکسەر سندوقەکانی پاڵنا بۆ ناو چێشتخانەکە  دەرگاکەی داخست  وە ئەوەی قژی لە کامێرای مۆبایلەکەیدا چاک کرد..

سەیری ئەم قسە شێواوەم..

بە زەردەخەنەوە دەرگاکەی کردەوە

دەرکەوت دایکی خۆشەویستەکەی پێشووی بوو

"ببورە کە وام لێکردیت چاوەڕێ بکەیت خاتوو ئێلا، خەوم لێکەوتبوو"

سەری خۆی خوراند و هەوڵیدا سەیر بکات شەرمەزار و خەواڵوو دیار بوو ن/ت...

ئێلا: باشە ئازیزم، من تەنها لێرە بووم بۆ ئەوەی پێت بڵێم کە ئێمە ئاهەنگێکی پێشوازی بۆ هەموو ئەو کەسانە ساز دەکەین کە ئەمشەو لەم دواییانەدا  شوقەیان کریوەو تازە یەنە ئێرە!،

ئێلا: ئاهەنگەکە لە نهۆمی کۆتایی ساز ئەکرێت! ئەتبینمەوە

خاتوو ئێلا بە گەرمی زەردەخەنەی بۆ کرد و لەوێ رۆیشت تەنانەت نەیهێشت ن/ت جواب باتەوەو زوو ڕۆیشت..

ن/ت کاتێک خەریک بوو دەرگاکە دابخات

سەرنجی کوڕێکی ترسناکیدا کە دەرگای  تەنیشت ماڵەکەی خۆی کردەوە

ن/ت: "سڵاو!"

ن/ت بە زەردەخەنەیەکی گەشاوە قسەی کرد بەڵام ئەو کوڕە تەنها ڕووخسارێکی ساردی هەبوو

ن/ت: "پێشتر هەرگیز تۆم لە دەوروبەرە نەبینیوە، ئایا تۆش تازەیت؟"

کوڕەکە بەبێ ئەوەی وەڵامی بداتەوە چووە ناو ماڵەکەیەوە

ن/ت زەردەخەنەکەی دابەزی

ن/ت: تەنانەت جوابیشی نەدامەوە...

بەڕێز دراوسێی سارد من ئەبم بە هاوڕێت گرنگی پێنادەم جوابم بدەیتەوە یان نا!!

13th September 2023.

NUSAR: BANULYY

دراوسێ ساردەکە (sunoo ff)Where stories live. Discover now