CHAPTER.11

361 66 95
                                    

VOT

ن/ت بە گاڵتەجاڕیەوە پێکەنی و پارچە کاغەزەکەی وردکرد و فڕێیدایە سەر مێزەکە

ساکورا: دەبێت بچیت، ئەو هۆکاری تایبەتی خۆی هەبووە بە دڵنیاییەوە..
ساکورا زەردەخەنەی کرد

دڵنیابە ساکورا زیاتر لە ن/ت لەبارەی بار و دۆخی سۆنوو ئەزانێت چونکە لە یەک شوقەدا ئەژین..

ن/ت: یەک بە یەک پەنجەکانت دەبڕم ئەگەر زیاتر ئازارم بدات
ئاگاداری کردەوە، هەستا تا بچێتە ئەو شوێنەی کە سۆنوو داوای لێکرد چاوی پێی بکەوێت

ن/ت: کاتم نییە لەکوێیت کیم سۆنوو

ن/ت چاوەڕێی سۆنووی ئەکرد تا بێتە شوێنی مەبەست..

دوو قۆڵی ماسولکەیی لە پشتەوە بە کەمەری ن/ ت ئاڵا 

ن/ت بە ڕوونی چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد

"ببورە ن/ت "
سۆنوو زۆر بیری ن/ت ئەکرد
سۆنوو ماچی روومەتی کرد
"زۆر بیرت ئەکەم"

ن/ت باوەشەکەی پچڕاند و خۆی لە سۆنوو دوورخستەوە

ن/ت: فەرموو چاوەڕێی ڕوون کردنەوەتم..

سۆنوو ئاهێکی هەڵکێشا، سەیری خوارەوەی کرد کاتێک شەپۆلی تاوانباری لە چاوەکانی دیار بوون . بۆچی وا دەکات؟ خوایە زۆر گەمژەیە

سۆنوو: دیسانەوە ببورە . . پێم وابوو دایک و باوکت لێرەن . .

ن/ت دیسانەوە بە گاڵتەجاڕیەوە پێکەنی، ئەم بیانوویەی بە کۆمیدی زانی

ن/ت: چ بیانوویەکی گەمژانەیە.

سۆنوو: ئـ-ئەوە بیانوو نییە! ئەوە ڕاستییەکە!
تەنانەت چۆن ئەتوانیت بەو شێوەیە مامەڵە بکەیت ئەگەر بۆ ماوەی دوو ساڵ تەنانەت بیرت لەوە نەکردبێتەوە وەڵامی هیچ نامەیەک یان تەلەفۆنێکم بدەیتەوە؟

ن/ت: چونکە خێزانەکەم مۆبایلیان لێ سەندبووم! پەیوەندیم لەگەڵ هیچ کەسێک نەبوو هەتا ئیمڕۆش! تاوانی من نییە کە دایک و باوکم وەک کچێکی ١٥ ساڵان مامەڵەم لەگەڵ ئەکەن!!

سۆنوو: یانی تۆ پارەی ئەوەت نەبوو مۆبایلێکی تازە بکڕیت؟..

ن/ت: ئێستاش باسی پارە ئەکەیت؟ ئەوە هەموو ئەوە بوو کە ئەتتوانی بیڵێیت کیم سۆنوو؟ کە پارەم هەیە یان نا؟ واو پیرۆزە بۆ بوون بە گەمژەیەک!

ن/ت بە گاڵتە جاریانە چەپڵەی لێ ئەدا لەو کاتەی کە فرمێسک لە چاوەکانی هاتنە خوارەوە..بەتەواوی لە ناخەوە شکابوو...

سۆنوو: من هەرگیز وام نەوتوە! بوەستە لە گۆڕینی بابەتەکە! ئەوەنە قوڕسە بۆت باوەڕ بکەیت کە ویستومە قسەت لەگەڵ بکەم؟

تەنها بیرم ئەکردیت! یانی ئەوە ئەوەندە قورسە بۆ ئەوەی لێی تێ بگەیت؟..

گوێ بگرە ن/ت..

تۆ یەکەم کەس بوویت کە وات لێ کردم ئاسایی ببمەوە! هەست بە باشی بکەم! وە بە هیوای ئەوەی ببیتە ئاخیر کەسیش...
من لە زۆر شت دڵنیا نیم بەڵام لەوە دڵنیام کە خۆشم ئەوێیت..
بەهیوای ئەوەی ئەمە لەبیر بکەین و دووبارە دەست پێ بکەینەوە
تۆ تاکە کەس بویت دڵخۆشت کردم ن/ت..
زۆرم خۆشئەوێیت!

سۆنوو فرمێسکی ڕشت...

ن/ت بۆ یەکەمجاری بوو ببینێت سۆنوا بگری..

سۆنوو فرمێسکەکانی سڕی و چاوەڕێی وەڵامی ن/ت بوو..

"من زیاتر خۆشم ئەوێیت کیم سۆنوو"


کۆتایی....

دراوسێ ساردەکە (sunoo ff)Where stories live. Discover now