Vote..
سۆنوو: بەجدی بۆ کوێ دەچین؟
لێی پرسی، بە پەرۆشەوەن/ت بەردەوام سۆنووی ڕا ئەکێشایە شوێنێک
دواتر لەبەردەم پارکێکی یاریکردن وەستان
ن/ت: تەدا!!
هەفتەی پێشوو پێت وتم هەرگیز نەچوویتە پارکێکی یاریکردن بۆیە تۆم هێنایە ئێرەلێوەکانی دەم بە زەردەخەنە بوون ن/ت..
سۆنوو باوەڕى نەدەکرد ن/ت وردەکارییەکی ژیانی سۆنووی لەبیربێت لەبەرئەوەی کەس هەرگیز نەیکردووە
دوو هەفتە لەمەوبەر وتم تا ئێستا نەچومەتە پارکی یاری کرد ئەو لەبیری ماوەو منی هێناوەتە ئێرە...
سۆنوو زەردەخەنەی کرد
دوای ساڵانێک بۆ یەکەمجار زەردەخەنەی کردهەرگیز بیری لەوە نەدەکردەوە کە بتوانێت جارێکی تر زەردەخەنە بکاتەوە
ن/ت: ئۆهــ! زەردەخەنەی کرد! کیم سۆنوو بۆ یەکەم جار پێکەنی!
ور زەردەخەنەکەی زۆر کیوتە!ن/ت دڵی بە بینینی زەردەخەنە نازدارەکەی سۆنو دەتوێتەوە
ڕەنگە هەموو ڕۆژەکە باشترین ڕۆژی ژیانی سۆنوو بووبێت. ماوەیەکە هەستی بەو دڵخۆشییە نەکردووە....
ئیمڕۆ سۆنوو ئەوەندە شتی کردووە کە پێشتر نەیکردووە
شیرینی وەک مەساسەی خوارد، سواری ڕۆلەر کۆستەر(سکەیت الموت) بوو، وێنەیگرت و زۆر شتی تر...
سۆنوو دان بەوەدا دەنێت کە زۆری ن/ت بە دڵە
سۆنوو نازانێت کە ئەمڕۆ چەند جار دڵی بەهۆی ن/ت لەرزیوە...
شان بە شانی یەکتر دەڕۆیشتن و دەگەڕانەوە ماڵەوە لەکاتێکدا سەیری خۆرئاوابوونیان دەکرد
ن/ت چاکەتەکەی سۆنووی لەبەر بوو..چونکە هەستی بە سەرما کردبوو
ن/ت: سوپاس بۆ ئەوەی کە دەستت گرتـم لەسەر یاریەکە
ن/ت هەستی بە شەرمەزاری کرد کە ئەوەندە ترساوە لەسەر ڕۆلەر کۆستەرەکە کە سۆنوو پێشنیاری کرد دەستی بگرێت...
سۆنوو:کێشە نییە...
ن/ت زەردەخەنەی بۆ کرد پێش ئەوەی بێدەنگی جارێکی تر دەستیان بەسەردا بگرێتەوە
ئەو دووانە نەیاندەزانی چیتر بڵێن
سۆنووبدەیەوێت ئەوەندە بە خراپی شتێک بڵێت بەڵام ترسنۆکێکە و غیرەتی نییە کە ئەو شتەی دڵی خۆی بە ن/ت بڵێت..
سۆنوو: دەتوانم ڕاستگۆ بم لەگەڵت؟
ن/ت بە سەرلێشێواوی سەیری کرد و سەری بە مانای بەڵی جوڵاند
سۆنوو زۆر قەلەق دیار بوو وە نەیئەزانی چۆن قسە بکات..
سۆنوو: "هەستەکانم بۆ تۆ زیادیان کردووە"
50 comments?
YOU ARE READING
دراوسێ ساردەکە (sunoo ff)
Fanfictionکیم سۆنوو کوڕێکی سارد و تەنها کچێکی شیرین و دەم بە خەندە ئەبێتە دراوسێی..