CHAPTER.2

430 83 133
                                    

Vote

دواتر ن/ت هەموو ئەو ناوەی ڕێک خست وە زۆر دڵخۆش بوو بە شووقە تازەکەی

ئەیوویست کە هاوڕێ لێرە پەیدا بکات..

کەمێک شتی کڕی و هەوڵی دا ببێتە هاوڕێی ئەو دراوسێ ساردەی..

چووە بەردەم ماڵی دراوسێ ساردەکەی..

بە دوودڵی سەیری زەنگی دەرگاکەی دەکرد

سندوقی بسکیت و جپسکی کریبوو لەگەڵ شوکلاتە 

شوکولاتەکەی  بە توندی گرتبوو

، لە کاتێکدا پەشیمانە لە بڕیارەکانی ژیانی و جنێو بە کەسایەتییەکەی دەدات
کە دەیەوێت هاوڕێیەتی هەمووان بکات

ن/ت: ڕقم لەم کەسایەتیەمە کە حەز بە هاوڕێیەتی هەموو کەس ئەکەم..

بە دەرگای ماڵی ئەو کورە ساردەوە تابلۆیەک هەڵواسرابوو لەسەر نوسرابوو

«بێزارم مەکە!!»

وە لەسەر دەرگاکە ناوی خاوەنی ئەو ماڵە نوسرابوو

«کیم سۆنوو..»

،ن/ت  پرسیاری ئەوەی دەکرد بۆچی کەسێکی ئەوەندە گەنجە وە لە ئێستاوە بە تەنیا دەژی و ئەوەندە گۆشەگیرە وە ن/ت ئەیەوێت بزانێت چی لە پشت ئەو ڕووخسارە ترسناکەدا خۆی حەشارداوە

ن/ت لە کۆتاییدا فشاری خستە سەر خۆی و زۆری لە خۆی کرد تا لە دەرگاکە بدات.. وە لە زەنگەکەی دا..

جوانترین زەردەخەنەی کرد کاتێک بە سەبرەوە چاوەڕێی ئەوە دەکات دەرگاکەی بەردەمی بکرێتەوە..

"بڕۆ دوور ئەی گەمژە! نازانم تۆ کێیت بەڵام بڕۆ!"

کەسێک لەو دیوی دەرگاکەوە وتی بە بێ ئەوەی دەرگاکە بکاتەوە

ن/ت زەردەخەنەکەی دابەزی، چاوەڕوانی ئەم جۆرە وەڵامەی نەدەکرد

جارێکی تر لە زەنگی دەرگاکەی دایەوە

بە ئاسانی وازی نەهێنا لەکاتێکدا گوێی لە ئاهێکی بێزارکەر دەبێت لە دیوەکەی تری دەرگاکەوە

لە کۆتاییدا دەرگاکە کرایەوە

کوڕێکی قژ ڕەش وە دەموچاوێکی سارد

. نیگاکانی ئەو کوڕە زۆر سارد و ترسناک بوون..

ن/ت: من نـ ن/ت"م... بەم دوایانە هاتوومەتە ئێرە وە ویستم زیاتر ئەو کەسانە بناسم کە لەگەڵیان دەژیم لەم دەوروو بەرە..

ن/ت دەستی درێژ کرد و بە زەردەخەنەیەکەوە بۆ ئەوەی چووکلاتەکە بدات بەو کوڕە..زۆر سترێس بوو

ن/ت: من خۆم دروستم کردوون..

کیم سۆنوی بێ باک سەیری سندوقەکەی دەستی ناوتی کرد وە بە چاوێکی بێ رۆح سەیری ن/ت"ی کردەوە

سۆنوو: گرنگی پێنادەم.

دەنگی لە دەمووچاوی ساردتر بوو

وە تەنانەت لە پارچە سەهۆڵێک ساردتر بوو

ن/ت: ب-بەڵام من بۆتۆ دروستم کردوون . .

ن/ت بە نائومێدیەوە سەیری خوارەوەی کرد کاتێک سونۆ ئاهێکی بێزارکەری هەڵکێشا

سۆنوو: ئەگەر وەری بگرم ئایا بە تەنیا جێم ئەهێڵیت؟

ن/ت بە خۆشحاڵییەوە سەری هەڵبری و زەردەخەنەی کرد وە سندوقەکەی دا بە سۆنوو ئەویش وەری گرت

ن/ت: زۆر سپاس بەڕێزم!!
بە زەردەخەنەوە..

سۆنوو: باشە ئێستا ئێرە جێ بهێڵە زەردەخەنەکەت بێزارکەرە..

دەرگاکەی داخست

—-

گایس وتم هەر پارتێک ١٠٠ کۆمێنتی بۆ بێت ئینجا پارت داهاتوو دا ئەنێم ئەمەوێت هەر ئیمرۆ یان بەیانی ئەم چیرۆکە تەواو بکەم ئێوەش یارمەتیم بدەن..

NUSAR:BANULYY

100 COMMENT?

دراوسێ ساردەکە (sunoo ff)Where stories live. Discover now