CHAPTER.5

359 75 159
                                    

Vote..

مانگەکان تێپەڕیون و ڕۆژ بە ڕۆژ سۆنوو و ن/ت نزیکتر دەبوونەوە

سۆنوو ئەیەوێت کە دان بەوەدا بنێت کە ن/ت کەسێکی خراپ نییە بۆ ئە ماناوە لەگەڵی...

ن/ت ڕابردوو بیر سۆنوو ئەخاتەوە.. ئەو سۆنوە کیوتە و دڵخۆشەی کە ئەیتوانی لە چرکەیەکدا هاوڕێیەتی هەمووان بکات

لەوانەیە.. تەنها لەوانەیە، ن/ت دڵە ساردەکەی سۆنوو بتوێنێتەوە

ڕەنگە سۆ وو هەستەکانی بۆ ئەو گەشە بکات بەڵام لەوانەیە، واتە تەنها ئەگەرێکە

سۆنوو هێشتا نەیدەویست دان بەوەدا بنێت هەستی بۆ ن/ت هەیە.. سەنشاینەکە..

نیکی: سۆنووو هیۆنگگگ

هاوڕێکەی نیکی وای وت

سۆنوو: چی بوە؟..

نیکی: دەتوانی بۆ چرکەیەک بێیتە ئێرە؟ پێویستە شتێکت پێ بڵێم
سونۆ ئاهێکی هەڵکێشا و مۆبایلەکەی داخست و لەسەر کورسییەکە هەستا

سۆنوو: ئایا یاریکردن بەمن تەواونەبوو؟ چیت ئەوێ؟..

سۆنوو پێی وت، تۆنە ساردەکەی هێشتا بەردەوام بوو کاتێک بە بێ هەستی سەیری نیکی ئەکرد

نیکی: خۆشەویستەکەت لێرەیە!
ڕیکی گاڵتەی پێکرد، ئەو ڕستەیەی کە تەنها لە دەمی دەرچوو وای لە سۆنوو کرد چاوەکانی فراوانتر بێت وە ڕای کرد بۆ دەستشۆرەکە(باثروومەکە)

ن/ت زەنگی دەرگاکەی لێدەدا و دەنگەکە لە شوقەکەدا دەنگی دەدایەوە

نیکی بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەجاڕانە دەرگاکەی کردەوە

لە ئێستاوە پلانی دانابوو گاڵتە بە سۆنوو بکات

ن/ت: سڵاو ناوت ڕیکیە ڕاستە؟ من هاوڕێی سونۆم، ئایا لە ماڵەوەیە؟

ن/ت زەردەخەنەی بۆ کرد، سەیری پشتی نیکی کرد و هەوڵیدا سۆنوو ببینێت بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو..

نیکی: بەڵێ، ئەو لە باثروومەکەیە و خەریکی..

سۆنوو: ئەو ڕستەیە تەواو بکەیت مردویت

سۆنوو بە ڕوخسارێکی کوشندە ئاگاداری کردەوە کاتێک تیشێرتی  سپی سادەکەی چاک ئەکرد کە بە تەواوی لەگەڵ قژە ڕەشەکەیدا ئەگونجێت

ن/ت: هێی سۆنوو!
بە خۆشحاڵییەوە دەستی بۆ جووڵاند و زەردەخەنەیەکی گەشاوەی لەسەر دەمووچاوی بوو چونکە هەستی بە گەشەکردنی هەستەکانی ئەکرد

ن/ت: کاتی بەتاڵت هەیە؟ ئەمەوێت بتبەم بۆ شوێنێک..

سۆنوو سەیری هاوڕێکەی کرد پاشان سەیری دراوسێکەی کرد وە سەری بە مانای بەڵێ جووڵاند

ن/ت: زۆرباشە! بەڵێن دەدەم کاتێکی خۆش بەسەر ئەبەیت!! ن/ت مەچەکی سۆنووی گرت و لە ماڵەکەی ڕای کێشایە دەرەوە، وە  بەرەو بەرزکەرەوەکە دەڕۆیشتن..

سۆنوو: ماڵەکەم نەسوتێنی نیکی!!
سۆنوو وای وت لە کاتێکدا ن/ت ڕایئەکێشایە ناو ئەسانسۆرەکە

————
50 comments?...

NUSAR: BANULYY

دراوسێ ساردەکە (sunoo ff)Where stories live. Discover now