Vote!!
هەفتەی دواتر...
ن/ت بە خێرایی دەرگای ماڵەکەی قوفڵ کرد
ن/ت جانتاکەی کردەوە و کلیلەکانی فڕێدایە ناو جانتاکەیچونکە دواکەوتبوو لە کارەکەی وە دوای ئەوە بە پەلە ڕای کرد بۆ بەرزکەرەوەکە/مەسعەدەکە وە دوگمەکەی داگرت..
،بە بێ تاقەتی چوە ناو مەسعەدەکە مۆبایلەکەی هەڵکرد تا بزانێت کاتژمێر چەندە..
سۆنوو: ئایا تۆ پەلەیت؟..
دەنگێک لە تەنیشت ن/ت هات ن/ت کاتێک سەیری تەنیشتی کرد و شڵەژا
ن/ت: ئۆهـ سونۆ ئەوە تۆیت..
ن/ت دەستێکی خستە سەر سنگی لەکاتێکدا دڵی لەناکاو زۆر خێرا لێدەدا
سۆنوو: بەڵێ
سۆنوو بە کورتی وەڵامی دایەوە کاتێک سەیری ژمارەی بەرزکەرەوەکەی ئەکرد
ن/ت: من دوا کەوتووم..گەر دوا بکەوم لە کارەکەم بێستەکەم دەمکوژێت
سۆنوو: هممم
ن/ت: بەم بەیانیە زووە بۆ کوێ ئەچیت؟..
ن/ت پرسی کاتێک قایشە ڕەشەکەی چاک ئەکرد کە لەگەڵ تەنوورەکەیدا ئەگونجا کە تەنورەیەکی پەمەیی بوو لە سەرووی ئەژنۆکانیەوە بوو
وە کالەیەکی سپییە بەرز و وە مەیکئەپێکی کاڵ کە بە تەواوی لەگەڵ ڕوخساریدا دەگونجێت.
بە جۆرێک سۆنوو نەیتوانی چاوەکانی لەسەری لابدات
سۆنوو: سەردانی هاوڕێیەک.
ن/ت سەری بە مانای باشە جوڵاند لەو کاتەی ئەسانسۆرەکە گەیشتە نهۆمی مەبەست ئەیزانی کە بێستەکەی «ساکورا» دایئەشۆرێت چونکە زۆر دواکەوتووە..
سۆنوو: ئایە تۆ...ئەتەوێت من بە ئۆتۆمبێلەکەم بتگەیەنم؟..
ن/ت شۆک بوو..ئەو کوڕەی هەفتەیەکە ئەیەوێت قسەی لەگەڵ بکات و ببێتر هاوڕێی..سۆنوو ساردەکە؟..لە کۆتاییدا هەلێک هەیە ببمە هاوڕێی..
خەون ئەبینم؟...
ن/ت: بەڕاستی؟ تۆ چاکەیەکی گەورەم لەگەڵ دەکەیت!
سۆنوو سەری بە مانای باشە جووڵاند خەریک بوو شتێکی تر بڵێ بەڵام سۆنوو بەستی کاتێک ن/ت لە باوەشی گرت
ن/ت: ئاهـ زۆر سوپاس!
سۆنوو قوڕگی پاک کردەوە
سۆنوو: ئحم..
کاتێک ن/ت زانی چی دەکات یەکسەر باوەشەکەی پچڕاند و شەرمەزار بوو
ن/ت: بـ ببورە. باوەشم پێدا کردی چونکە دڵخۆشم پێویست ناکات ماراسۆنێک ڕابکەم بۆ ئەوەی بگەمە شوێنی کارەکەم..
ن/ت شەرمەزاربوو لە کاتێکدا بە کردەوەکانی خۆیەوە پێئەکەنی چونکە چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد ئەوە بکات..
سۆنوو: ئاساییە..
باوەشەکانت وەک ماڵەوە وان..
—————
100 comments??
NUSAR:BANULYY
YOU ARE READING
دراوسێ ساردەکە (sunoo ff)
Fanfictionکیم سۆنوو کوڕێکی سارد و تەنها کچێکی شیرین و دەم بە خەندە ئەبێتە دراوسێی..