کچی کۆشکەکە part1

63 7 0
                                    

لە بەیانییەکی ساردا کە تازە باران خۆشی کردبوو، زەوی تەڕ و لوس بوو، ئەو کۆڵانانەی کە سەبکرابوون وەک ئاوێنە بریسکەیان لێوە دەهات.

    کیرا بەڕێوە بوو بۆ سەر کارەکەی کە نزیکی نیو کاژمێر لە ماڵەکەیەوە دوور بوو. لەو وێستگەی پاسەی کە هەموو ڕوژێک لێی ئەوەستا بۆ ئەوەی سوواری پاس بێت. مناڵێکی سپی پێستی بینی کە هێندە سپی بوو ئەتگوت ئەمە لە بلوورە بەفر دروست بووە نە وەک مرۆڤی ئاسایی و لە خاک دروست کردابێت، خاوەنی چاوێکی شین و قژ و برۆ و برژانگی سپی بوو. کیرا زەردەخەنەیەکی کرد.

    کیرا: "سڵاو بچکۆل؟"

    مناڵەکە بەسەرسووڕماوییەوە سەیری کرد و بەبێدەنگی مایەوە مناڵێکی شەرمن بوو. دایکی کە لەتەنیشتییەوە بوو هیچ لەوە نەدەچوو دایکی بێت، دایکی بە پێچەوانەی مناڵەکەی خاوەنی قژی ڕەش و چاوی قاوەیی بوو. جلێکی درێژی پرتەقاڵی لەبەر بوو باڵایەکی مامناوەنکی هەموو، وەک کەسێکی ڕوخۆش بەرچاو دەکەوت.

     ژنەکە سەیرێکی مناڵەکەی کرد و زەردەخەنەیەکی کرد بە ڕوویدا، وەک بڵێی بە زمانی ئاماژە و نیگای چاوەکیانیان قسە لەگەڵ یەکتردا ئەکەن. مناڵە سپی پێستەکە سەیرێکی کرد و وەڵامی دایەوە، وتی:

    "سڵاو"

    کیرا: "ناوت چییە؟"

    منداڵەکە: "میکاسا"

    کیرا: "ناوێکی زۆر خۆشت هەیە."

    مناڵەکە زەردەخەنەیەکی کرد و دووبارە بێدەنگی نێوانیان دەستی پێکردەوە. لە دوای نزیکی پێنج خولەک پاسەکە گەیشت. کیرا سوواری پاسەکە بوو، لەتەنیشت ژنێک دانیشت کە تەمەنی لە نێوان پەنجاکان بوو، قژێکی سپی هەموو کە هەنێ تاڵی ڕەشیشی تیابوو.

    گەشتە ئەو یانەیەی کە تازە دەستی کردبوو بە کار کردن لێی. لەڕاستیدا یانەکەش تازەبوو. کیرا لەوێ کاری سکرتێری دەکرد. خاوەنی یانەکە پیاوێکی زیرەک و جدی و لۆژیکی بوو، کەسێکی خۆشەویست نەبوو لەلای کارماندەکانی. خاوەنی باڵایەتی بەرز و قژ و چاوی ڕەش بوو وە هەمیشە عەینەکێکی چوارچێوە ڕەشی لە چاودا بوو. یانەکە یاریزانی بەهێزی تۆبی پێی دروست ئەکرد. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش کەسانێکی زۆر ناوی ئەنوسی و فۆرمی خۆی ئەنارد بۆ یانەکە بۆ ئەوەی وەر بگیرێن.

    لەبەر زۆری بەژداربووان بەڕیوبەر لە دووەم ڕۆژی کارەکەی بانگی کرد بۆ ژوورەکە و لاپەڕەیەکی پڕ لە نوسینی پێدا بۆ ئەوەی وەک ناوی خۆی لەبەری بکات.  ئەو دڵنیا بوو ئەبێت وەک ناوی خۆی لەبەری بکات. لاپەڕەکەی پێدا و وتی:

    "ئەوە لەبەر بکەو بە پێی ئەو تایبەت مەندیانە کەسەکان وەر بگرە، من کاتە گرنگەکانی خۆم بە فیڕۆ نادەم بۆ وەرگرتنی کەسی ئاسایی."

    کیرا: "باشە بەڕێز ئیگۆ"

    ئیگۆ: " تا بەیانی"

    کیرا: " بەڵام ئەمە زۆرە من تەنها نۆ کاژمێر کار ئەکەم"

کچی کۆشکەکەWhere stories live. Discover now