کە پەیوەندیەکە لەلای کیرا داخرایەوە مۆبایلەکەی لەگەڵ خۆی برد بۆ ژوورەکەی و دەستی کردەوە بە کارکردن. لەپڕ مۆپایلەکەی زەنگی لێدا. بینی هەمان ژمارە نەناسراوەکەی پێشووە. مۆبایلەکەی هەڵگرت، چاوەڕوانی کرد تا پەیوەندیەکە تەواو بوو دواتر ژمارەکەی تۆمارکرد بە (باچیرا).مۆبایلەکەی بێدەنگ کرد و دووبارە دەستی کردەوە بە کارکردن.
لە کاژمێر یەکی شەو کارەکەی تەواو بوو و کەلوپەلەکانی کوکردنەوە و ڕۆشتە سەر جێگاکەی و خەوت. بەیانی کاژمێر حەوت هەڵسا لەخەو، گەرماوی کرد و دواتر جلێکی ڕەسمی کارکردنی لەبەر کرد. قەمیسێکی سپی و چاکەت و پانتۆڵی شینی ئاسمانی. لە ئەو ماڵەی لێی ئەژیا لە کۆڵانێکی شاری تۆکیۆ.
ماڵەکە:
کۆڵانەکە:
بەڕێکەوت و ڕۆشتە وێستگەی پاس. لەوی بینی باچیرا وەستاوە.
ڕۆشتە لای لێی پرسی:
کیرا: "چی ئەکەیت لێرە باچیرا؟"باچیرا: "ئەڕۆم بە یانە وتم دیارە ئەزانیت. تۆ،لەوێ کار ئەکەیت."
کیرا: "ئۆی بمبوورە لە یادم کرد دوێنی بەڕێوبەر پێی وتم کە لە ئەمڕۆ بەدواوە یاریزانەکان لەیانەکە ئەمێننەوە."
باچیرا: "ئاساییە لەنێوان هاوڕێکان داوای لێبووردن نییە"
کیرا: "هاوڕێ؟"
باچیرا: "بەڵێ....بێگۆمان ئێمە هاوڕێین."
کیرا: "بەڵام من وەڵامم نەدایتەوە!"
باچیرا: "بێگۆمانم وەڵامەکەت بەڵێیە... دەی بڵێ ڕاست نییە."
کیرا: "ڕاستە."
باچیرا: "ئەها چۆن زانیم"
لەدوای مەوەیەک لە قسە کردن پاسەکە گەشت. هەردووکیان سوواری پاسەکە بوون و گەشتنە یانەکە. لەبەردەم یانەکە ماڵئاوایان لە یەکتر کرد. چونکە پێویست بوو باچیرا لە دەرگایەکی ترەوە بڕواتە ژوورەوە و نەدەبوو بەناو کارمەندەکاندا تێپەڕێت.
کیرا ڕۆشتە ژوورەکەی و لەسەر مێزەکەی دانیشت پاش کەمێک ڕۆشتە ژوورەکەی ئیگۆ. لە دەرگایدا و ڕۆشتە ژوورەوە لەدوای پێدانی مۆڵەتی ئیگۆ.
کیرا: "سڵاو بەڕێوبەر فەرموو ئەمە ئەو فیلەبوو کە دووێنێ داوات کرد. لەناویدا کۆکراوەی هەموو ناوەکانە. هەموو ئەو ناوانەی کە تۆمارکراون وەک وەرگیراو لە لاپەڕەکەیتردا هەموو ئەو ناوانەی کە تۆمار کراون وەک وەرنەگیراو"
لەگەڵ قسەکردن فایلەکەی لەسەر مێزی بەردەم ئیگۆ دانا.
ئیگۆ: "سووپاس ئەتوانی بڕۆیت"
کیرا: "باشە بەڕێوبەر"
کە دەسکی دەرگاکەی گرت و ویستی بڕواتە دەرەوە. ئیگۆ پێی وت:
ئیگۆ: "لەگەڵ یاساکان ڕاهاتووی؟"
کیرا ڕووی وەرگێڕا.
کیرا: "چی؟..... بەڵێ"
ئیگۆ زەردەخەنەیەکی زۆر بچوکی کرد و وتی:
ئیگۆ: "باشە..ئێستا بڕۆ"
کیرالەگەڵ ئەوەی ڕۆشتە دەرەوە ئیگۆ بە دەنگێکی کەمێک نزمتر لە ئاسایی وەک مینگەمینگ وتی:
ئیگۆ: "جلەکات جوانە."
کیرا گەڕایەوە و ویستی لە قسەکە دڵنیا ببێتەوە.
کیرا: "بەڵێ؟ شتێکت وت بەڕێزم؟"
ئیگۆ: "نەخێر....بڕۆ"
کیرا ڕۆشتە دەرەوە و بەدەوامیدا بە کارەکەی. ڕۆژانە کیرا نزیکی سێ بۆ چوار جار ئەڕۆشتە ژوورەکەی ئیگۆ. ئێگۆ بە گشتی کەسێک بوو زۆر پێنەدەکەنی و زۆر زەردەخەنەی نەدەکرد. مەگەر لەکاتی پێویست. ئەمڕۆ هەرجارێک کە کیرا دەڕۆشتە ژوورەکەی ئیگۆ، ئیگۆ بە شێوەیەکی نەرم و کەمێک زردەخەنەوە قسەی لەگەڵ دەکرد. کیرا کەمێک هەستی بە ترس دەکرد بەرامبەر ئیگۆ. لە کاژمێر چوار کە کاتی کار کردن تەواو بوو کیرا وەک هەموو ڕۆژ دەستی لەکار هەڵگرت و ڕۆشتە ژوورەکەی ئیگۆ بۆ وەرگرتنی مۆڵەت.
کیرا لە دەرگایدا و ڕۆشتە ژوورەوە.
کیرا: "بەڕێوبەر کاتی ڕۆشتنەوەمە گەر کارت نەبێت ئەڕۆمەوە"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
end part5
چاوەڕوانی پارتی نوێ بن
ئینجا پێم بڵێن بەدڵتانە یان هیچ ڕەخنەیەک شتێکتان نییە؟