کچی کۆشکەکەpart3

36 4 0
                                    

باجیرا لە کیرا نزیک بوویەوە و لە بەرامبەریدا وەستا و وتی:

    باچیرا: " من کەسێکی نامۆنیم.... تێگەشتی؟"

    کیرا زۆر ترسا لەبەر هاوار و دەنگی باچیرا.

    کیرا: "داوای لێبووردن ئەکەم... م...مەبەستم ئەوە نەبوو"

    باچیرا کیسەکانی فڕێدایە زەوی و کیسەکانی دڕاند و کۆتا قسەی کرد و ڕۆشت.

    باچیرا: "من نامۆ نیم.... تۆ نامۆیت... من کەسێکی ئاساییم"

    کیرا خواردنەکانی کۆکردەوە لەسەر زەوییەکە و ڕۆشتەوە بۆ ماڵەوە.. نەیتوانی ئاوە لەبیر بکات کە ڕوویدا خۆی بە تاوانبار زانی وا بیری ئەکردەوە کە ئەو هۆکاری تێکچونی دەروونی ئەو کوڕەیە بۆیە کە ڕۆشتەوە بۆ ماڵەوە ڕاستەوخۆ پەیوەندی ساراوە کرد.

    لەکاتی پەیوەندییەکە.

    کیرا: "سڵاو، ببوورە لەکاتم گرتی، بەڵام ویستم بزانم براکەت گەڕاوەتەوە ماڵەوە، چونکە ئێمە شەڕمان کرد."

    سارا: "نەخێر جارێ نەگەڕاوەتەوە. بۆچی شەڕتان کرد، براکەم کەسێکی شەڕکەر نییە، چی ڕوویدا؟"

    کیرا ڕووداوەکەی بۆ سارا گێڕایەوە و وتی: "من ئەمەوێ پێی بڵێی داوای لێبووردنم هەیە، من بە مەبەست ئەوەم نەکرد."

    سارا: "ئەوە ئێستا گەڕایەوە،.....بەڵێ براکەم زۆر توڕە ئەبێت بەو وشەیە بەڵام لێبووردەیە، پێی ئەڵێم دڵنیام ئەتبوورێت نیگەران مەبە"

    کیرا: "زۆر باشە،... کەواتە خواتان لەگەڵ، شەوێکی خۆش."

    پەیوەندیەکەیان کۆتایی پێهێنا و کیرا ڕۆشتە سەر جێگای خەوەکەی و خەوت. سارایش ڕۆشتە خوارەوە بۆلای دایک و براکەی.

    ژوورەکە بەتەواوی ڕازێنرابوویەوە بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی باچیرا. سەرەڕای ئەوەی باچیرا بە ڕازاندنەوەکە و سووپرایزەکەی دەزانی بەڵام زۆر بەبێ مەیلیەوە دەرگاکەی کردەوە و ڕۆشتە ژوورەوە. بە ڕووخساریا دیاربوو زۆر توڕەبوو و وە کەمێکیش خەمبار.یوسەرین- دایکی باچیرا و سارا - زۆر بە بەپەرۆشیەوە چاوەڕوانی گەڕانەوەی باچیرای دەکرد.

    یوسەرین: "سووپرایز....! چی ڕوویداوە کوڕم؟

    سارا: "هاتییەوە؟ چی ڕوویداوە؟

    بە تووڕەیی و خەمباریەوە بەرەو نهۆمی سەرەوە ڕۆش بۆئەوەی بڕوات بۆ ژوورەکەی.

    باچیرا: "هیچ نەبووە... ئەمەوێ بخەوم - بە زەردەخەنەیەکی ساختە ئەوەی وت-."

    یووسەرین و سارا وازیان لە باچیرا هێنا بۆئەوەی کەمێک بە تەنها بێت. دواتر سارا ڕۆشتە ژووری باچیرا، بینی باچیرا لەسەر جێگەی خەوەکەی دانیشتووە و قاچەکانی لەسەر شێوەی هەشت نووشتاندۆتەوە و سەری لەسەر ئەژنۆی داناوە. جلی تایبەت بەخەوی تیشیرتێکی فراوانی ڕەش لەگەڵ شەرواڵێک ڕەش کە تاسەر ئەژنۆکانی بوون.

کچی کۆشکەکەWhere stories live. Discover now