کیرا: "بەڕێوبەر کاتی ڕۆشتنەوەمە گەر کارت نەبێت ئەڕۆمەوە"
ئیگۆ: "لەڕاستیدا چەوەڕوانت بووم"
کیرا: "چاوەڕوانی منت دەکرد؟"
ئیگۆ: "نا..نامەوێ بەهەڵە تێبگەیت...ئەمەوێ کارێکت پێ بسپێرم وە... تۆ ئازادیت لەوەی دەیکەیت یان نا... هەنێ کارم هەیە ئەبێت هەر ئەمشەو تەواو بکرێت. ئەتوانم تەواوی بکەم تا سبەینێ شەو بەڵام ئەبێت تا بەیانی تەواو بووبێت و منیش ئەوەندە خێرا نیم. تۆ کارمەندێکی دڵسۆز دیاریت بۆ کارەکەت و سەرنجمداوە بە تەواوی کارەکانت ئەکەیت، لەتۆ شیاوترم نەهاتە مێشک بۆ ئەوەی داوای ئەم کارەی لێ بکەم.وە مانگانەکەت %10زیاد دەکەم. ئەمە بۆ من گرنگە."
کیرا: "بەڕێز ئیگۆ ئەتوانم بپرسم کەی تەواو ئەبێت، واتا کەژمێر چەن؟"
ئیگۆ: " نازانم بەڵام ئەزانم ناگاتە کاژمێر دوای یازدەی شەو"
کیرا: "باشە"
کیرا مایەوە بۆ کار کردن. تا نزیکی کاژمێر حەوت کاری کرد لەپڕ پەیوەنیەکی بۆ هات سەیری مۆبایلەکەی کرد بینی نوسراوە باچیرا، پەیوەندیەکەی داخست مۆبایلەکەی بێدەنگ کرد وە بەردەوامیدا بە کارەکەی. کیرا ئاگای لێبوو تا تا کاژمێر نۆی شەو زیاتر لە پێنج جار پەیوەندی بۆ هات بەڵام سەیری شاشەکەی نەدەکرد، ئەیویست بە زووترین کات کارەکەی تەواو بکات. لە کاژمێر 10:20 شەو کارەکەیان تەوو بوو ئیگۆ بە سادەیی سووپاسی کیرای کرد و دوای لێ کرد بیگەیەنێتەوە ماڵەوە بەڵام کیرا ڕازی نەبوو. چونکە بە قورسی متمانەی بە پیاوان دەکرد. بەتایبەت کەسێک کە بیەوێ بیگەینێتەوە بۆماڵەوە و ماڵی کیرا پێبزانێت. کیرا پێشنیارەکەی ڕەتکردەوە و سووپاسی ئیگۆی کرد. دواتر ڕۆشتە دەرەوە لە یانەکە بەڵام لە بەردەم دەرگای یانەکە باچیرا وەستا بوو. کیرا ڕۆشتە لای و پرسی:
کیرا: "چی ئەکەی لێرە؟"
باچیرا: "ئایـ~.... کچان چەن سەیرن. ئێوە هەرگیز کاتێک کەسێک ئەبینن سڵاو ناکەن؟"
کیرا: "لەو قسە مەبەستت چی بوو؟ واز لەوە بێنە تۆ چی ئەکەی لێرە؟"
باچیرا: "چاوەڕوانی تۆ بووم پەیوەنیم پێوە کردی بەڵام وەڵامت نەدامەوە ترسام.. وە تۆ بۆچی تا ئەم کاتە لە یانەکەی؟"
کیرا: "جی پەیوەندی بە تۆوە چییە؟"
باچیرا: "من هاڕێی تۆم کیرا هەم نابێ کچان بە تەنها لەگەڵ پاوێک لە شوێنیکی چۆڵ بێت"
کیرا: "چی؟ باشە سووپاس ئێستا باشم تۆ بچۆرەوە ماڵەوە منیش وا ئەکەم"
باچیرا: "نەخێر...تۆ بە تەنها جێناهێڵم لەم درەنگی شەوە"
کیرا: "بۆچی پێداگیری ئەکەیت؟"
باچیرا: "چونکە نامەوێ بەم کاتە درەنگە بڕۆیتەوە ماڵەوە"
کیرا: "بۆچی؟"
دووری نێوان باچیرا و کیرا نزیکەی نیو متر ئەبوو. باچیرا نزیک بوویەوە، تەنها پانزە بۆ بیست سانتیمیان لە نێوانا بوو. سەیری چاوەکانی کیرای کرد و وتی: