کچی کۆشکەکەpart2

37 5 0
                                    

لەو کاتەی کە ستیڤ ویستی قسەکەی تاواو بکات ئیگۆ لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە. بەشێوەیەکی بێزارییەوە سەیری کردن. بە هێواشی نزیکبوەوە لە ئێمە و وتی:

ئیگۆ: "ئێوە!... ئەوە چی ئەکەن؟"

شێوەیەکی بێزار و هەندێک توڕەوە سەیری کردن. دەستی خستە ناو گیرفانیەوە و چاوەکانی کز کرد. کیرا زۆر لەوە ترسا کارەکەی ستیڤ بەسەر ئەمدا بشکێتەوە.

کیرا: "بەڕێز ئیگۆ، لەڕاستیدا من کارم ئەکرد ستیڤ هاتو وەستاندمی."

ستیڤ: "چی؟ من؟"

ئیگۆ: "ستیڤ ئەمە دووەم جارە ئەمکارە ئەکەت، وتم گەر کاریشت تەواو بوو لە شووێنەکەی خۆت دوور مەکەوە، جارێکی تر ئەمە دووبارە ببێتەوە ڕاستەوخۆ دەرئەکرێیت."

ئیگۆ لەگەڵ تەواو بوونی قسەکەی ڕۆشت.

ستیڤ: " کیرا! تۆ نەدەبوو بەسەر منیدا بشکێنیتەوە، تۆ هەمووتاوانەکەت خستە سەر شانی من، خۆ من نەموت کار مەکە تۆ ئەتوانی بەردەوام بوویتایە لەسەر کارەکەت. کچێکی باش نیت."

کیرا بەبێدەنگی مایەوە، وا بیریئەکردەوە کە ناچاربوو کە ئەو کارە بکات. ستیڤ ڕۆشت و کیرا لەسەر کورسیەکەی دانیشت و بەردەوەمی دا بە کارەکەی لەکاتی خواندنەوەیفایلەکان زۆر کەسی بینی، یامادا، ئاکاسا، باچیرا، ئیشیرۆ... زۆری تر.

ئەو ڕۆژە لە دوای تەواو بوونی کارەکەی ڕۆشتە مارکێتێک و هەنێ خواردنی کڕی بۆ ئەو خواردنەی چەن ڕۆژێک پێشتر لە مۆبالەکەی بینیبووی دوای تەواو بوون لە بازاڕی کردن و کڕینی زۆر شت کە بە قورسی ئەیتوانی کیسەکان هەڵبگرێت بەرەو ماڵەوە بەڕێکەوت، لە ڕێگای ڕۆشتنە ماڵەوە پێویست بوو سواری پاس ببێت، لە وێستگەکە وەستا و کیسە خوادنەکانی لە زەوی دانا، پاش دوو بۆ سێ خولەک کوڕێک و کچێک هاتنە وێستگەکە کە کوڕەکە باڵایەکی تاڕادەیەک بەرزی هەموو خاوەنی چاوی زەرد و پێستێکی کەمێک سپی بوو لەگەڵ قژێک کە تا خوارەوەی گوێچکەکانی دەهات. تیشێرتێکی سپی و پانتۆڵێکی ڕەشی لەبەربوو. وە کچەکە خاوەنی چاو قاوەیی و قژی درێژی قاوەیی و پێستێکی کەمێک سپی هەبوو. عەزێیەکی قاوەیی خاڵی لەبەر بوو. لە وێستگەکە لە تەنیشت یەکتر وەستان و کیرایش ڕێک لە تەنیشت کوڕەکە بوو. کاتێک پاسەکە گەشت کیرا هەوڵیدا هەموو کیسەکان بەیەکجار هەڵبگرێت بۆ ئەوەی پێویست نەکات دووبارە بگەڕێتەوە.

کوڕەکە ڕاستەوخۆ بەرەو ڕووی پاسەکە ڕۆشت و ویستی بڕواتە ناو پاسەکە بەڵام ئەو کچەی لەگەڵی بوو هەر لەسەرەتای وەستانیانەوە سەیری ئەو هەموو کیسانەی کرد کە لەگەڵ کیرا بوو چاوەڕوانی هاتی پاس بوو بۆ ئەوەی گەر کیرا نەیتوانی هەڵیان بگرێت یارمەتی بدات. مەچەکی کوڕەکەی گرت و پێی وت: "هەستەکەم ئەو کچە پێویستی بە یارمەتی بێت"

کوڕەکە: "نەخێر با بڕۆین،پێویست ناکات"

کچەکە: "هەمووکەس مەرج نییە خراپ بێت، من یارمەتی دەدەم تۆ بوەستە لێرە."

کچی کۆشکەکەWhere stories live. Discover now