Now im going solo 🍒~
تایهیۆنگ مۆبایله‌كه‌ی سووڕاند تاوه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی له‌وێ دانیشتبوو له شاشه‌كه به دیار كه‌وت ئه‌وكاته به ده‌نگێكی نزمه‌وه وتی
" شازاده‌كه‌ت ئه‌مه‌ی ئه‌وێ !! رێك له‌م جۆره باپیره گیان "وه هه‌موویان تاسان دوای گوێبیستی ئه‌م قسه‌یه جگه له له‌یلا چونكه ئه‌و تاكه كه‌سبوو گوێبیستی تایهیۆنگ نه‌بوو له به‌ر ئه‌وه‌ی تایهیۆنگ به ده‌نگێكی نزمه‌وه وتی تاوه‌كو جۆنگكووك گوێبیستی نه‌بێ وه ته‌نها باپیره‌ی و دایكی گوێبیستی بن
به‌ڵام تایهیۆنگ بێ ئاگایه له‌وه‌ی جۆنگكووك زۆر به باشی گوێبیستی ئه‌م قسه‌یه بوو وه هه‌ر بۆیه‌ش جۆنگكووك كه‌مێك ڕووی بۆ لایه‌كه‌ی تر سوڕاند تاوه‌كو زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌ی به دیار نه‌كه‌وێ لایان
باپیره‌ی كه چاوی له شاشه‌كه زه‌قكردبوویه‌وه به سه‌رلێشێواویه‌وه وتی "تێنه‌گه‌شتم ئێستا چیت ئه‌وێ كوڕی خۆم ؟ "
تایهیۆنگ مۆبایله‌كه‌ی رێك كرده‌وه‌و كامێراكه‌ی خسته‌وه‌و سه‌رخۆی و به ده‌نگێكی نزمه‌وه وتی
" باپیره سه‌یركه من كچ و ژن و نازانم ئه‌م شتانه‌م ناوێ هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی نیشانم دای من پیاوم خۆش ئه‌وێ و ته‌واو !!! "باپیره‌ی پێكه‌نی و وتی
" تایهیۆنگ ئێستا كاتی گاڵته‌و شت نیه نه‌وه جوانه‌كه‌م .. به‌ڵكو ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه باسی كچه‌زای ریشۆی هاوڕێم بكه‌ین .. كچێكی نازداری هه‌یه دڵنیام به دڵت ئه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌یت به خێزانی چواره‌مت "تایهیۆنگ به بڕوا پێنه‌كراویه‌وه سه‌یری باپیره‌ی كرد و وتی
" باپیره نامه‌وێ تكایه تێبگه یانی تۆ بۆ تێناگه‌ی ؟ !!"باپیره‌ی جدی بوویه‌وه‌و وتی
" تۆ به‌یانی وه‌ره ئه‌وكات دوو قسه‌ی لێ ئه‌كه‌ین !!"تایهیۆنگ یه‌كسه‌ر وتی
" نایێم .. قسه‌ش ناكه‌ین"باپیره‌ی برۆیه‌كی به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" مه‌به‌ستت چیه نایێی ؟ ئا دووباره‌ی كه‌وه ؟ "تایهیۆنگ تفی ناو ده‌می قوتدا وه‌به ترسێكه‌وه وتی
" مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه هاتم قسه ئه‌كه‌ین .."باپیره‌ی ئه‌وكاته زه‌رده‌خه‌نه‌ی كرد و وتی
" بێگومان وه داپیره‌ت باسی نه‌وه‌ی گوڵزاری خوشكی داپیره‌تی ئه‌كرد ئه‌و رۆژه.. تازه گه‌وره‌بووه كچێكی جوانی لێ ده‌رچووه بۆتۆ ته‌واوه "
YOU ARE READING
Royal blue ~ vk
Werewolfگورگەکان بوونیان هەیە ؟ ئەلفا بێتا ئۆمێگا ؟ لەم هەموو جۆرەی گورگەکان بۆچی دەبێ جۆنگکووک مرۆڤێک لە چارەنووسیدا نووسرابێ ؟ چیرۆکی شیپە تکایە گەر حەزی پێناکەی مەیخوێنەوە 30/9/2023