You sunk your teeth into me oh ~~~~~~~~~~~
جۆنگكووك دوای چه‌ندین ماچی توند نه‌یتوانی خۆی كۆنتڕۆڵ بكا وه ده‌ستی كرد به مژینی ملی تایهیۆنگ وه به په‌یوه‌ندی مێشكی به تایهیۆنگی وت
" ئه‌ته‌وێ به‌رده‌وام بم فستق ؟ "وه تایهیۆنگ وه‌ك بڵێی ئاگای له خۆی نه‌بێ سه‌ری به مانای به‌ڵێ جوڵاند وه‌هه‌رواش بوو ئه‌و به‌ته‌واوی مێشكی سه‌رقاڵی جۆنگكووك بوو و ئاگای له خۆی نه‌مابوو كه پێویسته له جۆنگكووك دووركه‌وێته‌وه
جۆنگكووك ئه‌مه‌ی به‌لاوه سه‌یر بوو به‌ڵام هیچی نه‌وت بێگومان ئه‌ویش نایه‌وێ له تایهیۆنگ دووركه‌وێته‌وه
وه جۆنگكووك ده‌می له‌ملی تایهیۆنگه‌وه نه‌كرده‌وه له‌سه‌ر قسه‌ی تایهیۆنگ خۆی وه به‌رده‌وام بوو له نیشانكردنی ملی به په‌ڵه‌ی جوان جوان
به‌ڵام خۆشی نازانێ چی بوو كه له ناكاوێك تایهیۆنگ پاڵی پێوه ناو دووری خسته‌وه له خۆی وه پێش ئه‌وه‌ی جۆنگكووك ته‌نانه‌ت هیچ بكات وه هیچیش بڵێت شه‌قێكی توند به‌ڕ ڕوومه‌تی كه‌وت
وه تایهیۆنگ هه‌ر له دوای شه‌قه‌كه به توڕه‌یه‌وه وتی
" له‌من نزیك مه‌به‌وه نه‌فره‌تی !! "جۆنگكووك دووركه‌وته‌وه‌و وتی
" باشه ببووره توڕه مه‌به "وه تایهیۆنگ ته‌نها به توڕه‌یه‌وه سه‌یری ده‌كرد و هیچی نه‌وت وه جۆنگكووك درێژه‌ی به قسه كانی دا‌و وتی
" نانی به‌یانی ئاماده‌یه بیخۆ ئه‌وكات له‌گه‌ڵ فیلێكس بڕۆ بۆ راهێنانه‌كانت وه ئاگاداری خۆتبه‌و زۆری له خۆت مه‌كه وه جلی زیاده‌ش له‌گه‌ڵ خۆت به‌ره پێویستت ئه‌بێ "وه جۆنگكووك كه قسه‌كانی ته‌واو كرد مۆبایل و جزدانه‌كه‌ی له‌سه‌ر مێزه‌كه هه‌ڵگرت وه له ماڵه‌كه چووه ده‌ره‌وه
تایهیۆنگ هه‌ر زوو هه‌ستی به خراپی كرد دوای ئه‌وه‌ی ڕوویدا وه له‌وێ له‌سه‌ر مێزه‌كه دانیشت به بێ ده‌نگی و بیری ده‌كرده‌وه كه‌وا بۆچی وا له ناكاو شتێكی بێ مانا ئه‌كات و جۆنگكووك ئازار ئه‌دا چ به قسه‌كانی بێت یاخود به ره‌فتاره‌كانی
وه له ناوه‌ڕاستی بیركردنه‌وه‌كانی بوو كه زه‌نگی ده‌رگاكه هات وه كه هه‌ڵساو كردیه‌وه بینی فیلێكسی برای جۆنگكووكه هاتووه به دوای تایهیۆنگدا
وه فیلێكس هاته ژووره‌وه‌و چاوه‌ڕێی كرد تا تایهیۆنگ نانی به‌یانی خوارد و خۆی ئاماده كرد و هاته خواره‌وه
YOU ARE READING
Royal blue ~ vk
Werewolfگورگەکان بوونیان هەیە ؟ ئەلفا بێتا ئۆمێگا ؟ لەم هەموو جۆرەی گورگەکان بۆچی دەبێ جۆنگکووک مرۆڤێک لە چارەنووسیدا نووسرابێ ؟ چیرۆکی شیپە تکایە گەر حەزی پێناکەی مەیخوێنەوە 30/9/2023