9th of December me in your sweater ~
~~~~~~~~~~~~~
جۆنگكووك ڕۆیشت بۆ ماڵی مامی بۆ ئه‌و شه‌وه تاوه‌كو له‌وێ بمێنێته‌وه وه هه‌موویان بڕیاریان دا به‌یانی هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ر بكرێ و باس بكرێ چی ڕوویداوه بێگومان گه‌ر هه‌موویان قسه بكه‌ن و راستیه‌كان ئاشكر بكه‌ن ..
جۆنگكووك له هۆڵه‌كه له‌گه‌ڵ باپیره‌یی و جه‌نگیزی مامی له‌گه‌ڵ گابرێل دانیشتبوو .. وه به دڵنیایه‌وه مێشكی هیچ له‌وێ نه‌بوو ئه‌و به ته‌واوی مێشكی لای تایهیۆنگ و قسه‌كانی بوو ..
له ناكاو گابریێل ناوی جۆنگكووكی هێناو وتی
" جۆنگكووك له كۆتایدا هاوه‌ڵێكی به‌هێزی به‌قه‌ده‌ر خۆتت نیشان كرد ههه جا ئامۆزا دڵنیابه تایهیۆنگ هێشتا به ته‌واوی هێزی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه و نازانێ كه‌وا چه‌نده نامۆیه ئه‌لفایه‌ك نیشان بێت یانی دڵنیام كه به ته‌واوی زانی ئه‌مه مانای چیه بۆ شكۆی ئه‌لفایه‌ك به ده‌ستی خۆی تۆ ئه‌كوژێ "جۆنگكووك سه‌یرێكی گابریێلی كرد به‌ڵام هیچی پێ نه‌وت چونكه ئێستا هیچ كاتی قسه مناڵانه‌كانی گابریێلی نیه وه ڕووی كرده باپیره‌ی و وتی
" باپیره من هه‌ست ئه‌كه‌م گورگه‌كه‌م هێزی له من زیاتره ؟؟ شتی وا بوونی هه‌یه ؟ مرۆڤێك نه‌توانێ توڕه‌ی گورگه‌كه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر دابگرێو كۆنترۆڵی بكات ؟ "باپیره‌ی جۆنگكووك قورگی پاك كرده‌وه‌و وتی
" نازانم یه‌كه‌م جاره گوێم له‌م شته بێت .. هه‌ر زانیومه هێزی مرۆڤه‌كان زیاتره به‌سه‌ر گورگه‌كانیانه‌وه "جۆنگكووك دواتر ڕووی كرده مامی و وتی
" تۆ ئه‌لفای گه‌وره‌یت .. بێگومان گورگی تۆ له هی ئێمه به هێزتره بۆیه پێم بڵێ گورگی تۆش وا به هێزه ؟؟"جه‌نگیز سه‌ری له قاند و وتی
" شتی وا نیه كوڕم سه‌یركه گورگی من هه‌رچه‌نده به‌هێز بێت به یه‌ك قسه‌ی من ئه‌وه‌ستێندرێ .. وابزانم كێشه‌كه له‌وه‌یه تۆ ته‌واو ڕانه‌هێنراوی له‌وه‌ی گورگه‌كه‌ت كۆنترۆڵ بكه‌ی ؟ "جۆنگكووك خێرا وتی
" بابه‌ته‌كه ئه‌وه نیه من ماوه‌ی بیست ساڵه ئه‌م كێشه‌یه‌م نه‌بووه تاوه‌كو تایهیۆنگم نه‌بینی ئه‌و گورگه وا له كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چوو !!!"جه‌نگیز برۆیه‌كی به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" له‌وانه‌یه هی ئه‌وه بێت هاوه‌ڵه‌كه‌ت ئه‌لفایه و هێزی زۆره ؟ ئه‌مه وا له گورگه‌كه‌ت بكا هێزی زیاتر بێ ؟!"
YOU ARE READING
Royal blue ~ vk
Werewolfگورگەکان بوونیان هەیە ؟ ئەلفا بێتا ئۆمێگا ؟ لەم هەموو جۆرەی گورگەکان بۆچی دەبێ جۆنگکووک مرۆڤێک لە چارەنووسیدا نووسرابێ ؟ چیرۆکی شیپە تکایە گەر حەزی پێناکەی مەیخوێنەوە 30/9/2023