Last Christmas i gave you my heart
~~~~~~~~~~
وه جۆنگكووك به‌سه‌ر سامیه‌وه سه‌یری تایهیۆنگی كرد تا بزانێ چی بووه وه بینی كه تایهیۆنگ ده‌ستی گه‌رانده‌وه و په‌نجه گه‌وره‌كه‌ی خسته ده‌می و چاوێكی له جۆنگكووك داگرت و وتی
" هيچ نیه تۆ به‌رده‌وام به خۆشه‌ویستی من "جۆنگكووك برۆكانی هه‌ردووك به‌سه‌ر سامیه‌وه به‌رز كرده‌وه‌و وتی
" ها ؟ وتت چی ؟ "تایهیۆنگ ده‌ستی كرد به نانخواردن و وتی
" وتم هیچ نیه "جۆنگكووك خێرا وتی
" ئه‌وه نا ئه‌وه‌ی پاش ئه‌مه ؟ "تایهیۆنگ سه‌یرێكی جۆنگكووكی كرد و وتی
" وتم تۆ به‌رده‌وام به "جۆنگكووك چاوه‌كانی به بێزاریه‌وه سوراند و وتی
" من شێت مه‌كه شه‌كر خێرا پێم بڵێ به هه‌ڵه گوێم لێت نه‌بووه ؟ "تایهیۆنگ ئه‌وكاته پێكه‌نی و وتی
" بێگومان هه‌ڵه گوێت لێ بووه یانی من به تۆ بڵێم خۆشه‌ویستم ؟
ئه‌مه خه‌ونه دڵنیهبه "جۆنگكووك كه گوێی له‌مه بوو دڵنیابوویه‌وه له‌وه‌ی تایهیۆنگ ئه‌م قسه‌یه‌ی كردوه وه پشتی خۆی دایه كورسیه‌كه‌و به‌به‌ر خۆیه‌وه وتی
" شه‌كر هه‌ر به راستی به منی وتوه خۆشه‌ویستی من !! "تایهیۆنگ پێكه‌نی و وتی
" بۆناچی له‌سه‌ر بانه‌كه‌وه خۆت هه‌ڵده‌یته خواره‌وه وه‌كو ئاهه‌نگ گێرانێك بۆ ئه‌م شته ؟ "جۆنگكووك سه‌یری تایهیۆنگی كرد و وتی
" تایهیۆنگ ئه‌مه واتای چیه ؟؟ بۆمی شی بكه‌وه وشه وشه !"تایهیۆنگ به‌رده‌وامی دا به نان خواردنه‌كه‌ی و وتی
" تۆ هه‌ر من به وشه‌ی جوان بانگ ئه‌كه‌ی وتم با منیش به شتێكی وا بانگی تۆ بكه‌م و دڵت خۆش كه‌م هیچی وا نیه "جۆنگكووك كه ویستی قسه بكات وه‌ستێندرا كه له‌لایه‌ن باوكی په‌یوه‌ندی مێشكی پێیه‌وه كرا وه به هاواره‌وه باوكی پێی وت
" كوڕی سه‌گ تۆ له كوێی ؟؟ منت لێره راگرتوه له به‌یانیه‌وه خۆت به چی ئه‌زانی ها ؟؟ "جۆنگكووك خێرا وه‌ڵامی دایه‌وه‌و به شیرینیه‌وه وتی
" به‌ڵام باوكه بۆ به خۆت ئه‌ڵێی سه‌گ من تۆم خۆش ئه‌وێ وا به خۆت مه‌ڵێ هه‌م تۆ گورگیت سه‌گ نیت ئه‌مانه جیاوازن "
YOU ARE READING
Royal blue ~ vk
Werewolfگورگەکان بوونیان هەیە ؟ ئەلفا بێتا ئۆمێگا ؟ لەم هەموو جۆرەی گورگەکان بۆچی دەبێ جۆنگکووک مرۆڤێک لە چارەنووسیدا نووسرابێ ؟ چیرۆکی شیپە تکایە گەر حەزی پێناکەی مەیخوێنەوە 30/9/2023