Inki pinkie monkey ~
~~~~~~~~~
تایهیۆنگ له جۆنگكووك نزیك بوویه‌وه وه ده‌ستی بۆ ده‌ستی برد و توند گرتی وه به ده‌نگێكی نزمه‌وه وتی
" كه‌واته با له باوه‌شی یه‌كتر بخه‌وین و یه‌ك بۆن بكه‌ین هم ؟ "جۆنگكووك ئه‌یزانی تایهیۆنگ به راستی نیه بۆیه ده‌ستی تایهیۆنگی به‌رداو وتی " جارێ نامه‌وێ بمرم شه‌كری من "
تایهیۆنگ هه‌ناسه‌یه‌كی بێزاری دایه‌وه‌و وتی
" ته‌نها وه‌ره له‌گه‌ڵم كارێكم پێته "دواتر ڕۆیشته ژووره‌كه‌ی وه‌جۆنگكووك به‌سه‌ر لێشێواویه به دوای دا ڕۆیشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یئه‌زانی چی له ناو مێشكی تایهیۆنگ هاتوو چۆ ئه‌كاو خه‌ریكی چیه ..یانی چی گه‌ر تایهیۆنگ جۆنگكووكی كووشت ؟؟
به‌هه‌رحاڵ جۆنگكووك كه ڕۆیشته ژووره‌وه ده‌رگاكه‌ی به دوای خۆیدا داخست و هه‌ر زوو له تایهیۆنگی پرسی
" شتێك بووه ؟؟ "تایهیۆنگ سه‌یری جۆنگكووكی كرد وه بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا وتی
" دایكم درۆ ئه‌كات "جۆنگكووكیش مێشكی بۆ ئه‌وه چووبوو به‌ڵام ئه‌وكاته هیچی نه‌وت وه كه تایهیۆنگ ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد جۆنگكووك وتی
" هه‌مان ڕام هه‌یه به‌ڵام تۆ له‌به‌ر چی ئه‌مه ئه‌ڵێی ؟ "تایهیۆنگ وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی
"من دایكم ئه‌ناسم به شێوازی قسه كردنه‌كه‌ی دا دیار بوو وه چۆن بابه‌ته‌كه‌ی به چه‌ند رسته‌یه‌ك له كۆڵ كرده‌وه .. دایكم گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی به راستی باس كردبا به‌چه‌ند رۆژێك ته‌واوی نه ئه‌كرد نه‌ك چه‌ند رسته‌یه‌ك وه شتێكی تر ئه‌وه‌یه گه‌ر ئه‌و پیره پیاوه وا زیره‌ك بووه بۆچی منی هه‌ر لێره چاك نه‌كرده‌وه ؟ بۆ بمباته ده‌ره‌وه‌ی شانشین ؟ وه دایك و باوكم چۆن وا خێرا باوه‌ریان به كه‌سێكی نه‌ناسراو كردوه‌و گورگی خۆیان و هی منیان به قسه‌ی ئه‌م پیاوه وه‌ك مردوویه‌ك لێ كردوه وه‌یه‌كسه‌ر ڕۆیشتوونه‌ته نێو مرۆڤه‌كان بۆ ژیانكردن ؟ وه‌هه‌زاران شتی تر "جۆنگكووك شتێكی تری زیاد كرده سه‌ر بابه‌ته‌كه‌و وتی
" وه گه‌ر پیاوه‌كه جادوگه‌ر بێ ئه‌وا نه‌مردوه جادوگه‌ره‌كان وا زوو نامرن بۆ ماوه‌ی سه‌ده‌ش ئه‌توانن بژیێن و خۆیان گه‌نج ده‌ربخه‌ن "تایهیۆنگ ئه‌وكاته پرسی
" واته ده‌كرێ پیره پیاوه‌كه لوهان بێ ؟ ئه‌و جادوگه‌ری شانشینی گۆڵدنیشه ؟ "
VOUS LISEZ
Royal blue ~ vk
Loup-garouگورگەکان بوونیان هەیە ؟ ئەلفا بێتا ئۆمێگا ؟ لەم هەموو جۆرەی گورگەکان بۆچی دەبێ جۆنگکووک مرۆڤێک لە چارەنووسیدا نووسرابێ ؟ چیرۆکی شیپە تکایە گەر حەزی پێناکەی مەیخوێنەوە 30/9/2023