لە ڕۆژە ساردەکانی وەرزی پایز
ئەمە یەکەم بارانی وەرزی پایزە شەقامەکانی تەركردووە
بۆنی باران شارەکەی گرتۆتەوە لە دوای هاوینێکی
دورودرێژ، منداڵەکان چەندیان پێخۆشە و لە بەردەم بارانەکە
یاری دەکەن گەورەکانیش بەهەمان شێوە
ئیتر کاتی هاتووە بە پۆشینی جلوبەرگی تایبەت بە
وەرزی پایزبەڵام مانای ئەوە نییە ژیان گۆڕا بۆ شێوەیەکی دیکە
ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممەیە
وەک هەموو جارێک کچێکی هەرزەکار لە شاری ولسان هاتەوە بۆ بوسان هەموو دوشەممەیەک ئەو دێتە بوسان
دوای ئەوەی گەیشتە ئۆفیسی براکەی لە دەرگایدا و چووە ژوورەوە
زەردەخەنەیەکی جوانی کرد و چووە لای براکەی و
لە باوەشی کردکانی: سڵاو کاکە
تایهیۆنگ: بەخێربێیت
کانی لێیدوورکەوتەوە و سەیری کرد
کانی: جاری پێشوو من هاتم تۆم نەدۆزیەوە، سکرتێرەکەشت گوتی کە هەر لێرە بویت.
تایهیۆنگ: من چوبووم بۆ قاوەخانەکەی ئەوبەر لەوێبووم
کانی:بەڕاست؟، باشە کەواتە
تایهیۆنگ: بۆ لێرە وەستاوی دانیشە
سەیری کانیی کرد و دواتریش دەستی بۆ سۆفاکەی پێشی درێژ کرد و دوبارە دەستی بە کارکردن کردەوە
کانیش لە پێش تایهیۆنگ دانیشت بە هەردوو دەستی شانی جانتاکەی گرتبوو، دودڵ بوو لەوەی کە دوبارە هەمان قسە بکاتەوە
یاخود نا، هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و دەستی بە قسەکردن کردکانی: کاکە، ئایا بڕیارت داوە بە گەڕانەوە بۆ ولسان؟
تایهیۆنگ: نەخێر من ناگەڕێمەوە
ئەوە قسەی هەموو کاتێکی تایهیۆنگە ئەو سوورە لەسەر ئەوەی
کە نەگەڕێتەوە بۆ ولسان، بێگومان هۆکاری هاتنی کانی هەموو هەفتەیەک بۆ ڕازیکردنی براکەیەتی کە بگەڕێتەوەکانی: تکایە، دایک و باوکیشم بیری تۆ دەکەن منیش زۆر بیری تۆ دەکەم دەمەوێت کە بگەڕێیتەوە
تایهیۆنگ: کانی من ناگەڕێمەوە بۆ ولسان من لێرە دەمێنمەوە
سەری بەرز کردەوە و سەیری کانی کرد خەمباری بە ڕوخساری کانیەوە دیاربوو
تایهیۆنگ: تۆ دەتەوێت من بگەڕێمەوە فرۆشگاکەی ئەوێ بەڕێوە ببەم و تۆش ئازاد بیت، من لێرە کاری خۆمم هەیە کانی بۆیە ناگەڕێمەوە
YOU ARE READING
بە سەریدا زاڵبووین||▪︎
Romanceتــکــایە ئەلــێنــا بمــگەڕێنـــەرەوە بـۆ داهـاتـــوو کـاتــێک دەگـەڕێـتــەوە گـرنــگ نییــە چــەند بـە ســەختــی هــەوڵبــدەیــت بـە هــیچ شــێوەیـەک ئێـــستــا نــاگۆڕێـــت