P̶-5

31 9 7
                                    


ڕۆژەکان و خولەکەکان وەک خۆیان دەڕۆیشتن
بێ وەستان، ڕۆژەکانی تێپەڕی بۆ ڕۆژێکی نوێ ژیان هەر وەک خۆیەتی هیچ شتێک نەگۆراوە جگە لە گەڵای دارەکان کە
وەریونەتە سەر شەقامەکان و ڕەنگیان زەرد و پرتەقاڵی بووە

لە باخچەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی دەروونی
کە چەندین نەخۆشی جیاوازی لێیە، هەر کەسە و توشی شتێک بووە
خەمۆکی یان لەبیرچونەوە و زۆر شتی دیکە، چارەسەر وەردەگرن بۆ ئەوەی دوبارە دەست بە ژیانێکی نوێ و جوان بکەنەوە
ئەوەی ڕووی داوە لە بیری بکەن

کچێک کە هەموو ڕۆژانێکی چوارشەممە مۆڵەتی پێدراوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک سەردانی دەرەوە بکات، چونکە ئەو بەرەو باشبوون دەڕوات، بەرە بەرە باش دەبێتەوە نزیکەی دو ساڵە لێرەیە
قژە ئاوریشمەکەی ماوەی سێ ساڵە نەبردراوە دوای ئەوەی دەزگیرانەکەی لە ڕۆژی هاوسەرگیریەکەیان مرد
توشی خەمۆکی بوو ماوەی دو ساڵ لە نەخۆشخانەی دەروونی دەمێنێتەوە، ناتوانێت لە بیری بکات ئەو ڕووداوەی بە سەری هات
تەنانەت هەرکەسێک گوێی بۆ بگرتبا لە بێ شەنسی ئەو کچە دەگریا
خۆشترین ڕۆژی ژیانی بوو بە مەرگ

هەفتەیەک تێپەڕیووە

تایهیۆنگ ئێستا باشترە کەمتر بیر لە خوشکەکەی دەکاتەوە
بەڵام ناتوانێت بە سەریدا زاڵبێت هەرکات بیر لەوە دەکاتەوە کە بەهۆی ئەوەوە مردووە، دەست بە گریان دەکات
خەریکی کاروبارەکانیەتی ڕۆژانە یاخود دەچێتە قاوەخانەکە یانیش کی و ئەلێنا سەردانی دەکەن جیمین هەفتەی دو جار سەردانی دەکات، هەرچێک بێت هاوڕێکانی هەوڵدەدەن بۆ باشبوونی ئەو

کی: من بیرۆکەیەکم هەیە

کی چەقەنەی لێدا لە کاتێکدا لەگەڵ جیمین و ئەلێنا خەریکی قاوە خواردنەوەن

جیمین: چی بیرۆکەیەک؟

کی: بۆ خوانی ئێوارە تایهیۆنگ دەبەینە دەرەوە دواتریش کاتێکی خۆش بەسەر دەبەین، هەرچێک بێت تەنها با کەمێک دڵخۆشی بکەین ئەو کوڕە هیچ پێنەکەنیوە

جیمین: کەوایە ئێوارە دەرۆینە دەرەوە

ئەلێنا: بەڵام من نایەم

کی و جیمین: بۆچی؟

ئەلێنا: دەرۆم و سەردانی خوشکەکەم دەکەم

کی: ئۆهـ باشە

جیمین: خوشکەکەت؟ ئایا خوشکت هەیە تۆ؟

ئەلێنا: بەڵێ هەمە بە دوو ساڵ لە من بچوکترە

جیمین: ئۆهـ بۆچی من ئەوم نەبینیوە هیچ کات ساڵێک دەبێت پێکەوەین ؟

بە سەریدا زاڵبووین||▪︎Where stories live. Discover now