P̶-4

36 9 14
                                    


جیمین: تایهیۆنگ تۆ باشیت؟

تایهیۆنگ تەنها سەیری نامەکەی نێو دەستی دەکرد کە کانی بێی بە جێهێشت، چاوەکانی پڕببوون بە جۆرێک تەنها چاوی بتروکاندایە
فرمێسکەکانی دەکەوتن

کی: تایهیۆنگ تۆ گوێت لێمە؟!

ئەوان ترسان لەوەی کە تایهیۆنگ وەڵامی ئەوانی نەدایەوە
سەیری بەرز کردەوە و سەیری کردن هەر لەگەڵ چاو تروکاندنی فرمێسکەکانی کەوتن

تایهیۆنگ: من دەڕۆم

سەریانسوڕما لە قسەکەی تایهیۆنگ بۆ کوێ دەڕوات؟
مەبەستی چییە لە ڕۆیشتن؟

جیمین: بۆ کوێ دەڕۆیت؟ تۆ باشیت

تایهیۆنگ: من... من باشم

کۆتا قسەی کرد و ڕۆیشتە دەرەوە لە قاوەخانەکە،بەلای چەپدا ڕۆیشت و تەنها سەیری پێکانی خۆی دەکرد فرمێسکەکانی یەک یەک دەکەوتنە خوارەوە، بیری دەکردەوە بیری لە خوشکەکەی دەکردەوە
ئەو بۆ کۆتا جار ئەوی بینی بۆ کۆتا جار گوێی لە دەنگە خۆشەکەی بوو بۆ کۆتا جار چاوە ڕەشە گەورەکانی بینی ئیتر ناتوانێت ببینێتەوە

هەرگیز

کاتژمێر 4:30 خولەکی ئەسرە ڕۆژەکانی پایز کورتن
شەوەکانی درێژن بۆیە خۆر بەرەو ئاوابوون دەچێت تایهیۆنگ
دەڕۆیشت بێ ئەوەی بزانێت بۆ کوێ دەڕوات
تاکو لە نزیک کەناری دەریاکە بوو سەیری ئەوێی کرد کەسی لێ نییە
ڕێگای گۆڕی و بۆ لای دەریاکە ڕۆیشت کەمێک لە ئاوەکە
دوور کەوتەوە دانیشت و قاچەکانی بە چوارمشقی لێکرد هێشتا
نامەکەی لە دەست بوو بەڵام سەیری پێشی خۆی دەکرد
سەیری دەریاکەی دەکرد و گوێی لە دەنگی، شەپۆلەکانی دەگرت

ژیان بۆ هەرکەسە و بە شێوەیەکە لەوانەیە بۆ منداڵێک خراپ بێت
بۆ کەسێکی بەساڵاچووش باش بێت

تایهیۆنگ: من هەڵەم، من ناتوانم بڕیارێکی ڕاست بدەم
ئەگەر من نەهاتبامایە بۆ ئێرە ئێستا تۆش لە ژێر گڵ نەدەبویت
ببورە کانی ببورە خوشکەکەم ببورە بەهۆی منەوە ڕۆیشتی
بەهۆی منەوە گیانت سپارد

لە پێش خۆی قسەکانی دەکرد، قسەکانی دڵی بۆ دەریاکە دەکرد دەردی خۆی باس دەکرد بەڵام هیچ کەسێک گوێی لەو نییە جگە لە ماسیەکان و خودا

تایهیۆنگ: من خۆپەرست بووم؟
زۆریش زۆر زۆریش خۆپەرست بووم بەهۆی خۆپەرستی منەوە مردی

سەری دانەواند و فرمێسکەکانی دەکەوتنە خوارەوە
دەکەوتنە سەر دەستە سپیەکانی، ئایا هەر بەڕاستی بەهۆی خۆپەرستی تایهۆنگەوە مرد؟

بە سەریدا زاڵبووین||▪︎Where stories live. Discover now